دەستپێک / فەرمودە / الاربعين النووية / چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى سی.

چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى سی.

الحديث الثلاثون:

عن أبي ثعلبة الخشني جرثوم بن ناشر رضي الله عنه عن رسول الله (صلى الله عليه وسلم) قال: ” إن الله تعالى فرض فرائض فلاتضيعوها، وحد حدودا فلا تعتدوها، وحرّم أشياء فلا تنتهكوها، وسكت عن أشياء رحمةً لكم غير نسيان فلا تبحثوا عنها“. (حديث حسن رواه الدارقطني وغيره)

واته‌ : به‌ڕاستى خوا چه‌ندين فه‌رزى داناوه‌ مه‌يانفه‌وتێنن ، وه‌ چه‌ندين سنوورى داناوه‌ مه‌يانبه‌زێنن ، وه‌ چه‌ندين شتى حه‌رام كردووه‌ خۆتانى تێوه‌مه‌گلێنن و ئه‌نجاميان مه‌ده‌ن ، وه‌ له‌ شتانێكيش بێ ده‌نگ بووه‌ وه‌كو به‌زه‌يى پێداهاتنه‌وه‌يه‌ك پێتان به‌ بێ له‌بيرچوون ئێوه‌يش به‌ دواياندا مه‌گه‌ڕێن .

سوود:

1- إن الله فرض فرائض :وەک پێنج نوێژەکان , زەکات , رۆژووى مانگى رەمەزان , حەج .

2-وحد حدودا : وە خوا چەند عقوبەیەکى شەرعى داناوە وەک سزاى یەکێک زینا بکات یا یەکێک کە دزى بکات  یا یەکێک کە عەرەق بخواتەوە یا یەکێک کە بوختانى داوێن پیسى بە ئافرەتێکى داوین پاک دا بکات (فلا تعتدوها) لەو سزایە زیاتر مەکەن , چۆن خوا دیارى کردووە بەم شێوە جێ بەجێى بکەن.

3-وحرم أشیاء : وەچەند شتێکى حەرام کردووە وەک : زینا , ئارەق خواردنەوە , غەیبەت , گومانى خراپ بردن , درۆ ….

4-فلاتبحثوا عنها : ئایا لێکۆلینەوە لەم شتانەى کە خوا لێى بێ دەنگ بووە ئەمە تەنها بۆ سەردەمى پێغەمبەرە یان بۆ دواى ئەویشە , لەوەڵامى ئەم پرسیارە زانایان بونەتە دوو بەش هەندێکیان دەڵێن ئەمە تەنها بۆ سەردەمى پێغەمبەرە(ﷺ) , چونکە لەوانەیە یەکێک پرسیارى لەشتێک بکردایە حەرام نەکرابوو بەهۆى ئەم پرسیارە حەرام بکرابایە , یا پرسیارى لەشتێک بکردایە واجب نەکرابوو بەهۆى پرسیارەکەى ئەو واجب ببوایە , ئەم زانایانە دەڵین بەڵام لەدواى پێغەمبەر (ﷺ) هیچى تیدانیە موسلمان ئەگەر لێى بکۆڵیتەوە.

وەهەندیکى تریش لەزانایان دەڵێن ئەم نەهیە بۆ سەردەمى پێغەمبەرو دواى پێغەمبەریشە(ﷺ).

5-جا موسڵمانى بەرێز ئەگەر تا ئێرە ماناى ئەم فەرموودەیە تێنەگەیشتى نەکەى ماناى فەرمودەکە پشت گوێ بخەى و جێبەجێی نەکەى لەخۆت , ئەوەى خوا لەسەرتى واجب کردووە بیکە ئەوەى لێى حەرام کردووى مەیکە بەمە خۆش گوزەران دەبیت بەمە بەختەوەر دەبیت بەمە قازانج دەکەى هەم لەدونیا هەم لەقیامەت.

پێشنیارکراو

چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى سێهەم.

الحديث الثالث: عن أبي عبد الرحمن عبد الله بن عمر بن الخطاب رضي الله عنهما …