الحديث الثامن والعشرون:
عن أبي نجيح العرباض بن سارية رضي الله عنه قال: وعظنا رسول الله (ﷺ) موعظة وجلت منها القلوب وذرفت منها العيون، فقلنا: يا رسول الله كأنها موعظة مودع، فأوصنا، قال: أوصيكم بتقوى الله عزوجل، والسمع والطاعة وإن تأمر عليكم عبد، فإنه من يعش منكم فسيرى اختلافا كثيرا، فعليكم بسنتي وسنة الخلفاء الراشدين المهديين عضوا عليها بالنواجذ، وإياكم ومحدثات الأمور، فإن كل بدعة ضلالة، وكل ضلالة في النار“. (رواه أبو داود والترمذي وقال حديث حسن صحيح)
واته : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئامۆژگارى كردين ئامۆژگاريه‌كى كاريگه‌ر كه به هۆيه‌وه دڵه‌كانمان ترسا و چاوه‌كانمانيش فرمێسكى پێدا هاته خواره‌وه ، بۆيه وتمان : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا وه‌كو بڵـێى ئه‌مه ئامۆژگارى كه‌سێكه كه ماڵئاوايى بكات و بڕوات بۆيه ئامۆژگاريمان بكه .
فه‌رمووى : ئامۆژگاريتان ده‌كه‌م به ترسان له خواى گه‌روه ، وه به گوێگرتن و گوێڕايه‌ڵى كردن بۆ فه‌رمانڕه‌وايان ئه‌گه‌ر چى كۆيله‌يه‌كى حه‌به‌شيش ببێته فه‌رمانڕه‌واتان ، چونكه به‌ڕاستى هه‌ركه‌سێك له ئێوه له پاش من بژێت ئه‌وا له داهاتويه‌كى نزيكدا جياوازى و ناكۆكيه‌كى زۆر ده‌بينێت ، له‌و كاته‌دا په‌يوه‌ست ببـن به ڕێبازى من و ڕێبازى جێ نيشينه ژير و ڕێنماييكراوه‌كانه‌وه ده‌ستى پێوه‌بگرن و قه‌پى پێدابگرن به كاكيله‌كانتان ، وه وريا بن له شته داهێنراوه‌كان ، چونكه هه‌موو داهێنراوێك بيدعه‌يه ، وه هه‌موو بيدعه‌يه‌كيش گومڕاييه .
سوود:
1-(أوصيكم بتقوى الله) تەقوا ئەوەیە ئەوەى لەسەرت واجبە بیکەى وە ئەوەى لەسەرت حەرامە نەیکەى , جا ئەگەر سوننەتیشت کرد ئەوە زۆرباشە وە هەر یەکێکیش تەقواى هەبێت بەختەوەر دەبێت لەدونیاو لەقیامەت.
2-( والسمع والطاعة) بەگوێ کردنى ئەمیرو وەلى ئەمرى موسڵمانان واجبە ئەگەر خۆشى گوناحى دەکردن حەرامە بڵێى تۆ گوناح دەکەى من بەگوێت ناکەم , پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرموێ : أسمع واطع وإن ضرب ظهرک وأخذمالک . رواه مسلم.
بەڵام ئەگەر فەرمانى کرد بەگوناح ئەوە واجبە بەگوێى نەکەى( لا طاعة لمخلوق في معصية الخالق ) , لێرەدا باسى ئەمیر کراوە (وإن تأمر علیکم) ئەمیر ئەوانەن کە خەلیفە یا سولتان لەسەر شارەکان دەیانکەن بەفەرمان ڕەوا جا ئەگەر ئەمیرەکان بەگوێ کردنیان واجیب بێت لەچاکە سولتانەکان لەپێشترن.
3-( وإياكم ومحدثات الأمور) موسڵمان دەبێ زۆر خۆى بپارێزێ لەبیدعە جا بیدعەکە لەعەقیدە بوو یا لە گوفتار و کردار بوو , دانانى رێباز و بەرنامەى ژیان تەنها مافى خوایە بۆ هیچ کەسێک نیە بتوانێ دەستکارى دینى خوا بکات بەوەى لێى کەم بکات یا لێى زیاد بکات.
جا بیدعە لەرووى شەرعیەوە ئەوەیە (مالم یدل علیه دلیل شرعی) ئەوەى کە بەڵگەیەکى شەرعى لەسەر نیە.
4-( فإن كل بدعة ضلالة) ئەگەر یەکێک هەندێک شارەزایی هەبێت لەزمانى عەرەبى دەزانێ : كل :واتە هەموو جا لەم فەرموودەیەش پێغەمبەر (ﷺ) وشەى کل ی بەکار هێناوە واتە هەموو بیدعەیەک گومڕاییە کەواتە هەموو بیدعەیەک خراپە غەیرى ئەمە بیدعەى تر نیە هەرهەمووى خراپە و بیدعەى حسنە نیە بەهیچ شێوەیەک.
جائەگەر موسڵمان خۆى شارەزا نەکات بە جوانى لەئایین زەحمەتە دەربازى بێت لەکردنى شیرک و کوفر‌و کارى بیدعەکارى.