الحديث السابع والعشرون:
عن النواس بن سمعان رضي الله عنهما عن النبي (ﷺ) قال: “البر حسن الخلق، والإثم ماحاك في نفسك وكرهت أن يطلع عليه الناس“. (رواه مسلم)
وعن وابصة بن معبد رضي الله عنه قال: أتيت رسول الله (ﷺ) فقال: “جئت تسأل عن البر؟ قلت نعم، قال: استفت قلبك، البر ما اطمأنت إليه النفس، واطمأن إليه القلب، والإثم ما حاك في النفس، وتردد في الصدر، وإن أفتاك الناس وأفتوك“. (حديث حسن رويناه في مسندي الإمامين: أحمد بن حنبل والدارمي بإسناد حسن)
واته : چاكه بريتييه له ڕهوشت جوانى ، وه تاوانيش بريتييه لهوهى كه له ناو سنگتدا دێت و دهڕوات و جێگير نابێت وه حهزيش ناكهيت و پێت ناخۆشه خهڵك پێى بزانن .
وه له (وابصه بن معبد)هوه فهرموويهتى : هاتم بۆ لاى پێغهمبهرى خوا (ﷺ) و فهرمـووى : تۆ هاتويــت پرسيـار دهكهيـهت سهبــارهت به چاكه و خراپه ؟
وتم : بــهڵــێ .
فهرمووى : پرسيار له دڵى خۆت بكه ، چاكه بريتييه لهوهى كه ناخ و دهروونت پێى ئارامه و دڵ پێى به ئارام و ئاسوودهيه ، وه تاوانيش بريتييه لهوهى كه له ناو ناخ و دهروونتدا دێت و دهڕوات و له ناو سنگتدا جێگير نابێت ، ئهگهر چى خهڵكيش به پێچهوانهى ئهوهوه فهتوات بۆ بدهن .
1-(البر حسن الخلق) ئەم فەرموودەى پێغەمبەر (ﷺ) وەکو ئەم فەرموودەیەتى کە دەفەرموێت (الحج عرفە) جا چۆن حەج هەمووى وەستان نیە لە عەرەفە چاکەش هەمووى کۆنەکراوەتەوە لەروەشتە جوانەکان , بەڵام هەروەکو لەم فەرموودەیە دەردەکەوێ رەوشتە جوانەکان یەکێکە لەچاکە هەرەگەورەکان , هەروەکو لەفەرموودەى پێغەمبەرماندا هاتووە موسڵمان ئەگەر رەوشتى جوان بوو بەهۆیەوە دەگاتە بەرزترین شوینى بەهەشت.
عن أبي أمامة قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: أنا زعيم ببيت في ربض الجنة لمن ترك المراء وإن كان محقا، وببيت في وسط الجنة لمن ترك الكذب وإن كان مازحا، وببيت في أعلى الجنة لمن حسن خلقه.وحسنه الألباني ـ رحمه الله تعالى.
واتە: من دەبمە زامنى خانووەک لە لێوارەکانى بەهەشت بۆ ئەو کەسەى واز لە موجادەلە دەینێ ئەگەر ئەویش لەسەر هەق بێت , وەخانوێک لە ناوەندى بەهەشت بۆ ئەو کەسەى درۆ تەرک دەکات ئەگەر بە گالتەش بێت وە خانوێک لەبەرزترین شوینى بەهەشت بۆ ئەو کەسەى رەوشتى جوانە.
وە رەوشتە جوانەکانیش بریتیە لەوەى ئەزیەت و ئازارى خەڵک نەدەى نەبەدەستت نەبەزمانت نە بەئەندامەکانت وە ئەگەر ئەوانییش ئازاریان دایت ئارام بگرى وە تووڕە نەبیت رووت خۆش بێت وە چاکەش لەگەڵ خەلکان بکەیت.
2-(حسن الخلق) ئينسانى وا واهەیە سروشتى وایە رەوشتى جوانە واتە رەوشت جوانى لەگەڵ خوێن و گۆشتى تێکەڵاوە جا ئەم ئینسانە لەهەر حالەتێک و لەهەر شوێنێک پێى بگەى دەبینى رەوشتى جوانە.
کەسى دووەم ئەو لەئەسڵدا رەوشتى جوان نیە بەڵام هەوڵى داوە کە رەوشتە جوانەکان لەخۆى جێ بەجێ بکات جا ئەمەى دووەم لەوانیە بەردەوام نەتوانێ رەوشتى جوان بێت جارجارە لەخەت لابدات چونکە لە ئەسڵدا سروشتى خۆى نیە , جا لەرووى کامیلەوە هی یەکەم باشترە لەئى دووەم چونکە ئى دووەم جارجارە لادانى هەیە , بەڵام لەم رووە کە ئى دووەم ماندوو دەبێت لەسەر ئەوەى کە رەوشتە جوانەکان لەخۆى دێنێتەدى ئەمەیان لەسەر ئەوە پاداشت وەردەگرى و لەم رووەوە باشترە لە ئى یەکەم.
3-ئینسانى رەوشت جوان زیاتر لەچ کاتێکا بەدەردەکەوێ :
أ-لەوکاتەى کە تووڕە دەکرێ ئایا خۆى دەگرێ لەم کاتانەدا یا هەرچى بێتە سەرزمانى دەیڵێ وە هەرچى بەدەست پێى بکرێ دەیکاو خۆى پێ جلەوگیر نابێت لەسنوورى شەرعدا جا موسڵمان زۆر گرنگە لەو کاتەى کە توورە دەکرێ سنوور نەبەزێنێت.
ب-ئایا لەو کاتەى کە دەستەڵاتت دەکەوێتە دەست ئەم دەستەڵاتەت بۆ بەرژەوەندى خەڵکى بەکاردەینى یا بۆ خۆ بەگەورە زانین و ستەم لەخەڵکى کردن و بەناهەق خواردنى ماڵى خەڵکى.
ج-ئایا لەو کاتانەى کە کەس ناتناسێ یاکەس ناتبینێ رەوشتە جوانەکان لەخۆتدا دەپارێزى یا لەسنوورى رەوشتە جوانەکان دەردەچى.
د-لەوانەیە کەسى وا هەیە لەکاتى فەقیرى رەوشتى جوانە بەڵام کاتێک کە دەوڵەمەند دەبێت سنوورى رەوشتە جوانەکان ببەزێنێ بەوەى کە خۆى لێ بگۆرێ و خۆبەگەورە زانین رووى تێبکات و بە چاوى سووک سەیرى خەڵکان بکات و رەوشتى ناشیرین بێت لەگەڵ دایک وباوک وخیزان و خزم و جیران و خەڵکدا , جا گرنگە کە ئینسان دەوڵەمەند بوو خۆى لێ نەگۆرێ پارەو مالەکەى لەبەرژەوندى نزیکانى و خەڵکیدا بەکاربێنێ و یارمەتى خەڵکى پێ بدات.
ح-لەوانیە خەڵکى وا هەبێت لەکاتى شێنەیی چ عەیبیکى واى نەبێت , بەڵام کە کەوتە ناو ناخۆشى و زەرەرو زیانێک کەوتە بەندیخانەیەک سنورى رەوشتە جوانەکان ببەزێنێ و دەست بەقسەى ناشیرین و کارى ناشیرین بکات.
4-(استفت قلبک) : ئینسانێک کە دڵى ساغ و سەلیم بێت کە دەربارەى شتێک پرسیارى لێ دەکات ئەگەر شتەکە چاک بوو دلەکە ئارام دەگرێت و قەلەق و دوو دلى رووى تێ ناکات بەڵام ئەگەر شتەکە گوناح بوو ئەوە ئەو شتە لەناو دلدا ئۆقرە ناگرێ و دەجولێ.
5-(وإن أفتاک الناس وأفتوک) : بەڵام ئەگەر کەسێک فەتواى بۆ داى فەتواکەى بەبەڵگەى شەرعى بوو ئەوە ئەوکاتە ئینسان پێویستە پابەند بێت پێیەوە ئەگەر دڵیشى ئارام نەبوو پێیەوە.
جاکاتێک یەکێک پرسیارى لەزانایەک دەکات لەپاشان دوو دڵ دەبێت لەوەڵامەکە ئەوکاتە پێویستە لەزانایەکى تر بپرسی ئەگەر دوو دل بوو لەوەڵامى یەکەم.