دەستپێک / فەرمودە / الاربعين النووية / چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى بیست سێ.

چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى بیست سێ.

الحديث الثالث والعشرون:

عن أبي مالك الحارث بن عاصم الأشعري رضي الله عنه قال: قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) : “الطهور شطر الإيمان، والحمد لله تملأ الميزان، وسبحان الله والحمد لله تملآن أو تملأ بين السماء والأرض، والصلاة نور، والصدقة برهان، والصبر ضياء، والقرآن حجة لك أو عليك. كل الناس يغدو؛ فبائع نفسه، فمعتقها، أو موبقها“. (رواه مسلم)

واته‌ : خۆ پاك و خاوێن كردنه‌وه‌ نيوه‌ى ئيمانه‌ ، وه‌ (الحمد لله: واته‌ : سوپاس و ستايش بۆ خوا) ترازوو پــڕ ده‌كات ، وه‌ ( وسبحان الله والحمد لله / واته‌ : پاكى بۆ خوا له‌ كه‌م وكوڕى و سوپاس و ستايش بۆ خوا) هه‌ردووكيان نێوان ئاسمانه‌كان و زه‌وى پــڕ ده‌كه‌نه‌وه‌ ، وه‌ نوێژكردن رووناكييه‌ ، وه‌ خێر و صه‌ده‌قه‌كردن به‌ڵگه‌يه‌ ، وه‌ ئارامگرتن ڕۆشناييه‌ ، وه‌ قورئان به‌ڵگه‌يه‌ بۆت يان له‌سه‌رت ، هه‌موو كه‌سێك له‌ خه‌ڵك به‌يانيان له‌ ماڵ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ و خۆى ده‌فرۆشێت جا يان خۆى ئازاد ده‌كات وه‌ يان خۆى ده‌فه‌وتێنێت .

سوود:

1-الطهور شطر الإيمان :

ئەم بەشە زۆر ماناى بۆ لێکدراوەتەوە  , هەندێک دەڵین خۆ پاککردنەوە لەگوناح وتاوان و خراپە نیوەى ئیمانە وەکو دەڵێن ئیمان دووبەشە (تخلیة و تحلیة) خۆ پاککردنەوە لەخراپەو خۆ رازاندنەوە بەکردنى طاعەت.

هەندێک دەڵێن (الطهور) واتە : دەست نوێژ (الایمان) واتە: نوێژ خوادەفەرموێت { وماكان الله ليضيع ايمانكم }البقرة 143. واتە: بێگومان خوا ئیمان و باوه‌ڕداریی و (نوێژتان) زایه ناكات، چونكه به‌ڕاستی خوا بۆ خه‌ڵكی، زۆر به‌سۆزو به به‌زه‌یی یه‌.

هەندێک دەڵێن (الطهور) واتە : لابردنى بێ دەست نوێژى وجەنابەت و لابردنى هەموو پیسیەک وەک خاوێن کردنەوەى جل و بەرگ و جەستەو شوێن.

2-بەم هۆیە پێم باشە ماناى ئەم زیکرانە لێرەدا بنوسم:

سبحان الله : خودا پاک و بێ گەردە لەهەموو کەم وکوریەک.

الحمدلله : هەموو سوپاس و ستایشێک بۆ خودا.

لا إله الا الله : هیچ پەرستراوێک نیەبەحەق بپەرسترێت تەنها الله نەبێت.

الله اکبر : خودا گەورەترە لەهەموو کەسێک و لەهەوو شتێک.

أستغفرالله : داواى لێخۆشبوون دەکەم لەخوا.

لا حول ولا قوة إلا بالله : گۆران نیە لەبارێک بۆ بارێکى تر وە توانا نیە بۆ ئەم گۆران کاریە مەگەر بەخوا نەبێت . لاتحویل من حال إلى حال ولا قوة على ذلک إلا بالله.

3-(والصلاة نور) نوێژ روناکیە بۆ دڵ : رووناکیە بۆ رووت , روناکیە بۆ قەبر , روناکیە بۆ قیامەت.

4-(الصدقة برهان) بەخشینى ماڵ بەشێوەى زەکات و جۆرى تر لەرێگاى خوا بەڵگەیە لەسەر راستى ئیمانى کەسەکە.

5-(الصبر ضیاء) ضیاء جیایە لەگەڵ نور ضیاء تیشکێکە کە گەرمیشى لەگەلدایە سەبر لەسەر نەکردنى گوناح سەبرگرتن لەسەر کردنى واجبات سەبر گرتن لەسەر موسیبەت و نەخۆشى و ناخۆشى و گەرمى و ناخۆشى و تاڵى و سوێرى تێدایە , جا خۆشبەختى بۆ کەسێک کە کەمێک سەبر دەگرێ بۆ خۆشیەکى نەبڕاوەى هەتا هەتایی لەبەهەشتى خواییدا.

6-(والقران حجة لك أو عليك) قورئان بەڵگەیە بۆ تۆ لەقیامەت ئەگەر کارت پێی کردبێ وە بەڵگەیە لەسەرت ئەگەر کارت پێى نەکردبێ.

7-(كل الناس يغدو) هەموو خەڵک بەیانى دەکەنەوە جا ئى وا هەیە خۆى خەریک دەکات بەکارى چاکەو خواپەرستى خۆى ئازاد دەکات لەئاگرى دۆزەخ وە ئى واشیان هەیە خۆى خەریک دەکات بەکارى خراپەو خۆى بەفەوتان دەداو ماڵى خۆى وێران دەکات لەقیامەت.

جائافەرین بۆ ئەو کەسانەى کە عەقلى خۆیان دەخەنە کارو هەڵناخەلەتێن بەو خۆشیە کاتیەیی دونیاو ئارام دەگرن , وەمالوێرانیش بۆ ئەو کەسانەى کە خۆشیەکى کەمى کاتى دونیا هەڵدەبژێرن بەسەر ژیانى ناو بەهەشتى هەتاهەتایی رۆژى قیامەت.

پێشنیارکراو

چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى سێهەم.

الحديث الثالث: عن أبي عبد الرحمن عبد الله بن عمر بن الخطاب رضي الله عنهما …