الحديث الحادي والعشرون:
عن أبي عمرو، وقيل أبي عمرة سفيان بن عبد الله رضي الله عنه قال: “قلت: يا رسول الله قل لي في الإسلام قولاً لا أسأل عنه أحداً غيرك، قال: “قل آمنت بالله ثم استقم“. (رواه مسلم)
واته : أبي عمرو( رضي الله عنه ) دەلێت وتم : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وتهيهكم پێ بڵێ له ئيسلام‌دا كه له باره‌يه‌وه پرسيار نه‌كه‌م له كه‌سێكى تر جگه له تۆ ؟
فه‌رمووى : بڵێ باوه‌ڕم هێناوه به خوا و پاشان به‌رده‌وام و دامه‌زراو ببه له‌سه‌رى .
سوود:
1-(استقيم) الاستقامة : هي المداومة على فعل ماينبغي فعله وترك ماينبغي تركه : واتە: ئیستقامە یانى بەردەوام بوون لەسەر کردنى ئەوەى کە دەبێ بکرێ وە وازهێنان لەوەى کە دەبێ وازى لێ بهێنرێ.
کەواتە کەسێک کە نوێژ ناکات ئەوە مستقیم نیە , کەسێک کە زەکات نادات ئەوە مستقیم نیە کەسێک کە غەش دەکات و فێل لەخەلکى دەکات لەکرین و فرۆشتن ئەوە مستقیم نیە.
جائینسان بەردەوام دەبێ بە خۆى دابێتەوە ئایە مستقیمە یان نەء ئەگەر مستقیم بوو ئەوە باسوپاسى خوا بکات و داواى جێگیربوون بکات لەخوا وە ئەگەر مستقیم نەبوو با هەوڵ بدات کە خۆى راست بکاتەوە پێش ئەوەى مەرگ بگاتە سەرى و کاتى استقامەى لەدەست بچێ و لەپاشان زۆر بەتوندى پەشیمان بیتەوە لەو کاتەى کە پەشیمانى هیچ سوودى نیە.
2-کەسانێک کە لەدونیا باوەریان هێناوە و استقامە شیان هەبووە هەم لەدونیا ژیانێکى خۆشیان دەبێت وەلەقیامەتیش سەرکەوتوو دەبن بە بەدەست هێنانى بەهەشت , خوا دەفەرموێت (إن الذين قالوا ربنا الله ثم استقاموا تتنزل عليهم الملائكة ألا تخافوا ولا تحزنوا وأبشروا بالجنة التي كنتم توعدون ( 30 ) نحن أولياؤكم في الحياة الدنيا وفي الآخرة ولكم فيها ما تشتهي أنفسكم ولكم فيها ما تدعون ( 31 ) نزلا من غفور رحيم ) فصلت 30-31 .
واتە:ئه‌وانه‌ی به‌ڕاستی وتیان: په‌روه‌ردگارمان (الله) یه، له‌وه‌ودوا به‌رده‌وام پابه‌ندی ئه‌و ڕێبازه ڕاسته بوون، ئه‌وه له سه‌ره‌مه‌رگدا ده‌سته ده‌سته فریشته داده‌به‌زن بۆلایان، پێیان ده‌ڵێن: هیچ ترس و بیمێکتان نه‌بێت له داهاتوو، هیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کتان نه‌بێت بۆ ڕابردوو، مژده‌تان لێ بێت به‌و به‌هه‌شته‌ی که له کاتی خۆی به‌ڵێنتان پێ ده‌درا…
( 31 ) (خوای گه‌وره و فریشته‌کانیش ده‌فه‌رموون): ئێمه یارو یاوه‌رو هاوکارو پشتیوانی ئێوه‌ین له ژیانی دنیا و قیامه‌تیشدا مژده‌تان لێ بێت له به‌هه‌شتدا هه‌رچی ئاره‌زووی ده‌که‌ن وداوای ده‌که‌ن بۆتان ئاماده‌یه…