دەستپێک / فەرمودە / الاربعين النووية / چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى بیست.

چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى بیست.

الحديث العشرون:

عن أبي مسعود عقبة بن عمرو الأنصاري البدري رضي الله عنه قال: قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) : “إن مما أدرك الناس من كلام النبوة الأولى: إذا لم تستح فاصنع ما شئت“. (رواه البخاري)

واته‌ : به‌ڕاستى به‌شێك له‌وه‌ى كه‌ خه‌ڵك پێ ى گه‌يشتووه‌ له‌ وته‌ى پێغه‌مبه‌رايه‌تى پێشووتر : ئه‌گه‌ر شه‌رمت نه‌كرد ئه‌وا به‌ ويستى خۆت چى ده‌كه‌يت بيكه‌ .

سوود:

1-الحياء : خلق يحث على فعل الجميل وترك القبيح : واتە: شەرم و حەیا رەوشتێکە ئینسان هان دەدا بۆ کارى جوان و تەرک کردنى کارى خراپە.

2-شەرم و حەیا بەشێکە لەبەشەکانى ئیمان , پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێ (والحیاء شعبە من الایمان).

3-شەرم کردن یەکێکە لەسیفەتەکانى خواى گەورە :

عن سلمان الفارسي عن النبي (رضي الله عنه) قال : إن الله حيي كريم ، يستحي إذا رفع الرجل إليه يديه أن يردهما صفرا خائبتين . رواه الترمذي.

واتە : بێ گومان خودا بەشەرم و بەخشندەیە شەرم دەکات ئەگەر یەکێک دوو دەستەکانى بەرز کردەوە بۆ لاى ئەو بە بەتاڵى ونائومێدى بیگێرێتەوە.

تێبینى:- (الحييٌّ) یەکێکە لە ناوو سیفەتەکانى خودا واتە بەشەرم ئەم ناو سیفەتە سێ پیتى (یاء)ى هەیە , خویندنەوەى جیایە لەگەڵ (الحيٌّ) ئەمەشیان ناوو سیفەتى خوایە واتە زیندوو بەڵام ئەمەیان (یاء) ێکى شەددەدارى هەیە کە دەکاتە دوو یاء.

4-عن ابن عمر : (أن رسول الله (صلى الله عليه وسلم) مر على رجل من الأنصار، وهو يعظ أخاه في الحياء، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم: دعه فإن الحياء من الإيمان) رواه البخارى.

واتە : عبدالله ى کورى ئیمامى عمر (رضی الله عنهما) دەڵێ : پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) بەلاى پیاوێکى ئەنساریدا رۆیشت کە ئامۆژگارى براکەى دەکرد دەربارەى شەرم و حەیا کە ئەوەندە شەرم نەکات , پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) فەرمووى : لێى بگەرێ بێ گومان شەرم و حەیا لەئیمانە.

5- فضيل بن عياض دەڵێ : (خمس من علامات الشقوة  القسوة في القلب و جمود في العين و قلة الحياء و الرغبة في الدنيا و طول الأمل).

واتە: پینج شت لە نیشانەى بەدبەختین : دل رەقى , چاوى بێ فرمێسک , کەم شەرمى , حەزلەدونیا کردن , هیوادرێژى.

6-گەورەترین شەرم ئەوەیە کە ئینسان شەرم لەخودا بکات گوناح نەکات , ئەو خودایەى کە بەردەوام دەیبینێ دروستى کردووە , هەرچى نازو نیعمەتى هەیە هەمووى هى ئەوە , وەبۆلاى ئەویش گەرانەوەیە.

 

پێشنیارکراو

چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى سێهەم.

الحديث الثالث: عن أبي عبد الرحمن عبد الله بن عمر بن الخطاب رضي الله عنهما …