الحديث التاسع عشر:
عن أبي العباس عبد الله بن عباس رضي الله عنهما قال: كنت خلف النبي (صلى الله عليه وسلم) يوماً، فقال لي: “يا غلام إني أعلّمك كلمات: احفظ الله يحفظك، احفـظ الله تجده تجاهك، إذا سألت فاسأل الله، وإذا استعنت فاستعن بالله، واعلم أن الأمة لو اجتمعت على أن ينفعوك بشيء لـم ينفعـوك إلا بشيء قـد كتبـه الله لك، وإن اجتمعوا على أن يضرّوك بشيء لم يضرّوك إلا بشيء قد كتبه الله عليك، رفعت الأقلام وجفّت الصحف“. (رواه الترمذي وقال: حسن صحيح)
وفي رواية غير الترمذي: “احفظ الله تجده أمامك، تعرّف إلى الله في الرخاء يعرفك في الشدة، واعلم أن ما أخطأك لم يكن ليصيبك، وما أصابك لم يكن ليخطئك، واعلم أن النصر مع الصبر، وأن الفرج مع الكرب، وأن مع العسر يسراً“.
واته : من ڕۆژێكيان له پشت پێغه‌مبه‌رى خواوه ( صلی الله علیه وسلم ) بووم و فه‌رمووى : ئه‌ى لاوى تازه پێ گه‌يشتوو من چه‌ند وشه‌يه‌كت فێر ده‌كه‌م : تۆ سنوره‌كانى شه‌رعى خوا بپارێزه خواش تۆ ده‌پارێزێت ، تۆ سنوره‌كانى شه‌رعى خوا بپارێزه خوا ده‌بينيت له پێشته‌وه له‌گه‌ڵتدا ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر داوات كرد ئه‌وا ته‌نها داوا له خوا بـكه ، وه ئه‌گه‌ر داواى يارمه‌تيت كرد ئه‌وا ته‌نها داواى يارمه‌تى له خوا بكه ، وه بزانه به‌ڕاستى ئه‌گه‌ر هه‌موو ئوممه‌ت كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به شتێك سوودت پێ بگه‌يه‌نن ئه‌وا سوودت پێ ناگه‌يه‌نن ته‌نها به‌و شته نه‌بێت كه خوا بۆتى نووسيووه ، وه ئه‌گه‌ر كۆيشببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به شتێك زه‌ره‌ر و زيانت پێ بگه‌يه‌نن ئه‌وا زه‌ره‌ر و زيانت پێ ناگه‌يه‌نن ته‌نها به‌و شته نه‌بێت كه خوا له‌سه‌رتى نووسيووه ، قه‌ڵه‌مه‌كانى نووسينى قه‌ده‌ر هه‌ڵگيراون و په‌ڕه‌كانيش وشك بوونه‌ته‌وه .
وه له ريوايه‌ته‌كه‌ى جگه له (الترمذي) : تۆ سنوره‌كانى شه‌رعى خوا بپارێزه خوا ده‌بينيت له پێشته‌وه له‌گه‌ڵتدا ده‌بێت ، تۆ له كاتى خۆشيدا خۆت به خوا بناسێنه و بيپه‌رسته ئه‌وا خوايش له كاتى ناڕه‌حه‌تى و ته‌نگانه‌دا تۆ ده‌ناسێت و لات لـێ ده‌كاته‌وه ، وه بزانه به‌ڕاستى ئه‌وه‌ى كه تووشت نابێت و نايه‌ته ڕێت بۆى نه‌بووه تووشت ببێت و بێته ڕێت ، وه ئه‌وه‌شى كه تووشت ده‌بێت و دێته ڕێت ئه‌وا بۆى نه‌بووه تووشت نــه‌بێت و نــه‌يه‌ته ڕێت ، وه بزانه به‌ڕاستى سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ ئارامگرتندايه ، وه كرانه‌وه‌ى ده‌رگاى خێر و خۆشى له‌گه‌ڵ ته‌نگانه‌دايه ، وه خۆشگوزرانيش له‌گه‌ڵ ناڕاحه‌تيدايه .
سوود:
1-(احفظ الله یحفظک) فەرمانەکانى خوا جێ بەجێ بکە خۆت بپارێزە لەقەدەغەکراوەکانى خودا (یحفظک فی دینک ومالک وأهلک ونفسک) دین و ماڵ و کەس و کار‌و خۆت دەپاریزێ , وە بەراستى لەهەموو ئەمانە گرنگتر پاراستنى ئاینى ئینسانە لەوەى ئەم ئینسانە تووشى گومڕایی و سەر لێشێوان بێت , وەگوتراوە (کن لله کما یرید یکن لک فوق ماترید) واتە: تۆ وابە بەو شێوەى کە خوادەیەوێ خوا لەوەت زیاتر پێ دەدات کە تۆ دەتەوێت.
2-(إذا سألت فاسأل الله) ئەگەر شتێکت داواکرد لەخوداى داوا بکە , لەدروستکراوەکان داوا مەکە هەر خودایە شت دەبەخشێ و شت مەنع دەکات , وە بزانە ئەگەر کەسێک شتێکیشت پێ بدات ئەو تەنها هۆ سەببە.
وەئەگەر کەسێک داواى شتێک بکات لەکەسێکى مردوو یا کەسێک زیندووە بەلام ئامادە نیە لەوێ یا شتێک داوا بکەى کە ئەم گەورە دەبێت بەم کارە.
3-(وإذا أستعنت فاستعن بالله) داواى یارمەتى کردن : إستعانە : یەسێ مەرج دروستە لە بەندە بکرێ:
- ئەوەى داواى یارمەتى لێ دەکرێ دەبێ زیندوو بێت , داواى یارمەتى کردن لە مردوان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیەو هاوەڵ شرک دانانە بۆ خودا.
- ئەو یارمەتییەى داواى دەکەی لەتواناى دا هەبێت , داواکردن و خواستنى جۆرە یارمەتیەک کە تەنها لە تواناى خوا دابێ و لە زیندوان داوا بکرێ ئەوەش مایەى دەرچوونە لەدین و هاوەڵ دانانە بۆ خوا.