الحديث السابع عشر:
عن أبي يعلى شداد بن أوس رضي الله عنه عن رسول الله (صلى الله عليه وسلم) قال: “إن الله كتب الإحسان على كل شيء، فإذا قتلتم فأحسنوا القتلة، وإذا ذبحتم فأحسنوا الذبحة؛ وليحدّ أحدكم شفرته وليرح ذبيحته“. (رواه مسلم)
واته : خواى گهوره چاكهكارى لهسهر ههموو شتێك واجب كردووه ، جا ئهگهر شتێكتان كوشت ئهوا چاك بيكوژن ، وه ئهگهر شتێكتان سهربڕى ئهوا چاك سهريـببڕن ، وه با يهكێك له ئێوه چهقۆكهى تيژ بكات ، وه سهربڕاوهكهى نجات بدات بۆ ئهوهى پشو بدات .
سوود:
1-إن الله کتب الاحسان على کل شئ:
على کل شئ واتە: فی کل شئ : یانى لە هەموو شتێکدا لەهەموو کاروبارێکدا , الاحسان لە عیبادەتى خوادا لە مامەڵەکردن لەگەڵ خوادا وەهەروەها الاحسان لەگەڵ دایک وباوک دا خوا دەفەرموێ : وبالوالدین الاحسان : وە إحسان لەگەڵ خەلکى بە گشتى وە إحسان لە کوشتن و سەربرین.
وەهەروەها بۆ نمونە ئەگەر موسڵمان نوێژێکى سوننەتى کرد نوێژەکەى لەسەر فەرز نیە بەڵام ئەگەر کردى دەبێ إحسانى تیادا جێ بەجێ بکات بەشێوەیەکى شەرعى ئەنجامى بدات.
2-ئەگەر یەکێکت کوشت بە جوانى بیکوژە بۆنمونە کافرێکت کوشت لەمەیدانى جەنگ دا هەتکى مەکە کەپوو گوێى مەبڕە , سەگێکى هارت کوشت مارێکت کوشت بەجوانى بیان کوژە.
3-ئەگەر ئاژەلێکت سەربڕى بەجوانى سەرى برە , چەقۆکەت تیژ بکە بەتوندى رایمەکێشە , چەقۆکەى نیشان مەدە , وە پشوو بە ئاژەلەکە بدەى وەک ئاو پێدانى و وە بەپەلەو بەهێز چەقۆکە بە ملیدا بهێنە.