الحديث السادس عشر:
عن أبي هريرة رضي الله عنه: أن رجلاً قال للنبي (صلى الله عليه وسلم) : أوصني، قال: “لا تغضب”، فردّد مراراً، قال: “لا تغضب“. (رواه البخاري ومسلم).
واته : پياوێك وتى به پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) : ئامۆژگاريم بــكه ، فهرمووى : تووڕه مهبه ، چهند جارێكى تر وتى : ئامۆژگاريم بــكه ، فهرمووى : تووڕه مهبه .
سوود:
1-(لاتغضب) ئیمامى نەوەوى دەڵێ (لاتنفذ غضبک) یانى : توورەییەکەت جێ بەجێ مەکەو کاردانەوەى خراپى لێ نەکەوێتەوە شتێکى خراپ نەکەى لەکاتى توورەبوونەکەت , ئەم نەهیە ناگەرێتەوە بۆ خودى توورەییەکە چونکە توورەیی لەسروشتى ئادەمیزادە ئینسان ناتوانێ توورە نەبێت.
جائینسان کەتوورە بوو هەوڵ بدات توورەییەکەى قووت بداتەوە شتێکى وانەکات نە بەزمانى نە بەئەندامەکانى کە خراپ بێت چەند کەس لەوانەیە توورەبووەو ژنى تەلاق داوە یاخەڵکى کوشتووە یا بەزمانى چەندین گوناحى ئەنجام داوە یا کوفرى کردووە یا پارەى دڕاندووە وە چەندین شتى تریش.
بۆیە موسڵمان هەوڵ بدات خۆى لە هۆیەکانى توورە بوون بپارێزێ وە ئەگەر توورەش بوو توورەییەکەى قوت بداتەوەو شتى خراپ نەکات.
2–توورە مەبە دەچیە بەهەشت : ئەبودەرداء (رضی الله عنه) دەڵێ پیاوێک بە پێغەمبەرى (صلى الله عليه وسلم) گووت کردەوەیەکم پێ نیشان بدە بەهۆیەوە بچمە بەهەشت , پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى توورە مەبە بەهەشتت بۆدەبێت.
3–تووڕەیەیت قوت بدەوە چەند حۆریت دەوێ لەقیامەت خوا پێت دەدات :لە موعاذى کورى ئەنەس (رضى الله عنه) لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەگێریتەوە کە دەفەرموێت :هەریەکێک توڕەییەک بخواتەوەو قوت بداتەوە وەتواناى ئەنجامدانیشى هەبێت و بتوانێ رقەکەى بڕێژێ ئەوە لەرۆژى قیامەت خوا لەبەر چاوى خەڵک بانگى دەکات و دەیکا بەسەر پشک کە بەئارەزووى خۆى لە (حور العين) هەڵبژێرێ چەندى دەوێ.
4-سوننەتە لەکاتى توورەبوون بلێی (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) : لە سلێمانى کورى صرد (رضى الله عنه) دەڵێ : من دانیشتبوم لەگەڵ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دوو پیاو جوێنیان بەیەک دەدا یەکێکیان رووى سۆر داهەڵگەرابوو دەمارەکانى ملى هەڵسابوو جا پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى : من ووشەیەک دەزانم ئەگەر بیلێ ئەم توورەییەى نامێنێ ئەگەر بڵێ (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) ئەم توورەیی یەى دەڕوا , جا پێیان گووت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى : خۆت بپارێزە بەخوا لەشەیتان پیاوەکە گوتى بۆ شێتم.