دەستپێک / فەرمودە / الاربعين النووية / چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى پانزە.

چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى پانزە.

الحديث الخامس عشر:

عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله (صلى الله عليه وسلم) قال: ” من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليقل خيراً أو ليصمت، ومن كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليكرم جاره، ومن كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليكرم ضيفه“. (رواه البخاري ومسلم)

واته‌ :

1  ـ  هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕى به‌ خوا و ڕۆژى دوايى هه‌يه‌ ئه‌وا با يان قسه‌ى چاك بكات يان با بێ ده‌نگ بێت .

2  ـ  وه‌ هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕى به‌ خوا و ڕۆژى دوايى هه‌يه‌ ئه‌وا با ڕێز له‌ دراوسێكه‌ى بگرێت .

3  ـ  وه‌ هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕى به‌ خوا و ڕۆژى دوايى هه‌يه‌ ئه‌وا با ڕێز له‌ ميوانه‌كه‌ى بگرێت .

سوود:

1-ئەو قسانەى کە مرۆڤ دەیکەن سێ بەشن:

قسەى خێڕ : ئەمەش لەدواى بیرکردنەوەو تێڕامان ئەوجا دەیڵێ .

قسەى خراپ : ئەمەش حەرامە بیکات.

قسەى (مباح) : ئەم جۆرە قسەش نەخێرەو نەشەرە , بەلام باشتر وایە نەکرێ چونکە زۆر جاران قسەى موباح مرۆڤ بۆ تاوان رادەکێشێ , ئەم فەرمودەیەش وا دەڵێ کە قسەى موباح نەکرێ چونکە ئەگەر خراپیش نیە بەڵام خێر نیە.

2-پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) زۆر بێ دەنگ بووە وە پێشینەکانیش رەحمەتى خوایان لێ بێت زۆر گرنگیان بەمەسەلەى بێ دەنگى داوە لە موباحات , مالیکى کوڕى دینار رەحمەتى خواى لێبێت دەڵێ : پیاو چاکان ئامۆژگاریان بەسێ شتان دەکرد :

یەکەم: بەندکردنى زمان .

دووەم: وە زۆر داواى لێخۆشبوون کردن لەخوا .

سێهەم : وە کەنارگیرى لە تێکەلاوى کردنە موباحەکان لەگەڵ خەڵکى.

3-بێ دەنگ بوون تەنها لەقسەى خێر نەبێت ئەمە دەستکەوتێکى زۆر گەورەیە ئەگەر موسلمان بەدەستى بێنێ ئەم دەست کەوتەش پێویستى بە ماندووبوونى زۆر هەیە , بۆیە یەکێک لە پێشینەکان دەڵێ (20) ساڵ خەریکى زمانم بووم تا راستم کردەوە.

4-(فلیکرم جاره) : عائیشە (رضى الله عنه) دەڵێ : حد الجوار أربعون دارا من کل جانب , واتە : سنورى دراوسێەتى چل مالە لەهەر لایەکەوە.

5-پیاو چاکێک دەڵێت: باش بوون لەگەڵ دراوسێ تەنها ئەوەندە نیە ئەزیەتى نەدەى بەڵکو باش بوون لەگەڵ دراوسێ سەبرو ئارام گرتنە لەسەر نارەحەتیەکانى.

6-ئەوبوهورەیرە (رضى الله عنه) دەڵێ : پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: بەخوا ئیمان وباوەرى نیە بەخوا ئیمان وباوەرى نیە بەخوا ئیمان باوەرى نیە , ئەصحابەکان گوتیان کێ ئەى پێغەمبەر خوا؟ فەرمووى : ئەو کەسەى کە دراوسێکەى ئەمین نییە لە شەرو خراپەکانى.

7-ریزگرتن لە دراوسێ لە یەکێکەوە بۆ یەکێکى تر دەگۆرێ ریزگرتن لە دراوسێکت کە ئینسانێکى زۆر بەڕێزو ناودارو پلەو پایەیە جیایە لەگەڵ ئینسانێکى تر کە ئەم وەسفانەى نیە , دراوسێکى فەقیرت دەتوانى رێزى بگرى بەوەى خواردن و مالى دونیاى پێ بدەى , بەڵام دراوسێیەکى دەوڵەمەندت ئەوە کافی نیە بۆ رێزگرتنى .

8-(فلیکرم ضیفه) زانایان دەربارەى میونادارى سێ بۆچونیان هەیە:

-هەندێک دەڵێن واجبە.

-هەندێک دەڵین واجبنیە , چونکە لەشارە گەورەکان میوانخانەو چێشتخانە هەیە مرۆڤ دەتوانێ کارەکانى جێ بەجێ بکات.

-هەندێکى تر دەڵین میواندارى کردن سونەتێکى موئەککەدەیە . ئیمام نەووى دەلێت : ئەمە قسەى کۆمەڵى فقهاء کانە .

9-شەورۆژێک میواندارى واجبە , پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێ (من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليكرم ضيفه جائزته , قالوا وما جائزته , قال يوم و ليلة)رواه مسلم.

پێشنیارکراو

چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى سێهەم.

الحديث الثالث: عن أبي عبد الرحمن عبد الله بن عمر بن الخطاب رضي الله عنهما …