الحديث الرابع عشر:
عن ابن مسعود رضي الله تعالى عنه قال: قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) : “لا يحل دم امرئ مسلم إلا بإحدى ثلاث: الثيب الزاني، والنفس بالنفس، والتارك لدينه المفارق للجماعة“. (رواه البخاري ومسلم)
واته : خوێنى هيچ كهسێكى موسڵمان حهڵاڵ نييه تهنها به يهكێك لهم سيانه نهبێت : خێزاندارى داوێن پيس ، وه كهسێك به كهسێك ، وه وازهێنهر له دينهكهى جياوهبوو له كۆمهڵى موسڵمانان .
سوود:
1-ئەگەر پیاوێک ژنى نەهێنابوو زیناى کرد وە ئافرەتێک شووى نەکردبوو زیناى کرد ئەوە هەریەکەو سەت(100) جەڵدەیان لێ دەدرێ و بۆ ماوەى سالێکیش لەولات دووردەخرێنەوە , بەڵام ئەگەر پیاو ژنى هەبوو وە ژنیش مێردى هەبوو وە شاهێد بەقەد پێویست لەسەریان هەبوو یان شاهێدیان لەسەر خۆیاندا ئەوا بەرد باران دەکرێن تا مردن.
2-ئەگەر یەکێک زیناى کرد کارەکە نەگەیشتبووە حاکمى موسڵمانان ئەوە باشتر وایە تەوبەیەکى جوانى لێ بکات و خۆى کەشف نەکات.
3-عبدالله ى کورى مسعود (رضى الله عنه) دەڵێ (قذف المحصنة تهدم عمل مئة سنة) جامع العلوم والحکم.
واتە: بوختانى داوێن پیسى دانە پاڵ ئافرەتێکى داوێن پاک کاروکردەوەى چاکى سەد ساڵى ئینسان دەسرێتەوەو لەناو دەبات , جا زۆر ووریابە نەکەى هەروا بە ئاسانى زیناو داوێن پیسى بدەیتە پاڵ ئافرەتى موسڵمان.
4- ابن تیمیە (رەحمەتى خواى لێ بێت) دەڵێ : ئەسحابەکانى پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) یەکدەنگن لەسەر ئەوەى کە ئەوانەى نێربازى دەکەن هەردوو لایان بکوژرێن , ئەگەر عاقل و بالغ بوون , جا گوتراوە هەردووکیان دەسووتێنرین وە هەندێک گوتوویانە وەکو (الثیب الزانی) رەجم دەکرێن تامردن کە ئەم جۆرەیان پەسەند ترە لەسووتاندن , وەهەندێکى تر گوتوویانە دەبردرێنە سەر بەرزترین شوێنى شارەکەو ئینجا فڕێ دەدرێنە خوارەوە بەردیان بەدوا دەهاوێشترێ.
5- (والنفس بالنفس) ئەگەر یەکێک لە ئێوە بە ئارەزووى خۆى یەکێکى کوشت بەبێ تاوان تەسلیمى میراتگرەکانى دەکرێ جا یا دەکوژرێتەوە یا عەفووى دەکەن یا پارەو ماڵى لێ وەردەگرن.
6- وەهەر یەکێک کافر بێتەوە و لەکۆمەڵى موسڵمانان جیا بیتەوە زانایان خیلافیان هەیە لەداواى تەوبە کردن لەو کەسە هەیانە دەڵێ داواى تەوبەى لێ ناکرێ هەر لەسەر بوونى بەڵگە لەسەرى کەبووە بەکافر و هەڵگەراوەتەوە ئەوە دەکوژرێ پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێ (من بدل دینه فاقتلوه) رواه البخارى , واتە: هەریەکێک ئایینەکەى گۆرى بیکوژن.
7-وە هەیانە دەڵێ تا ماوەى سێ رۆژان بەند دەکرێ و داواى تەوبەى لێ دەکرێ ئەوانە کە تەوبەیان قەبووڵ دەکرێ چونکە هەندێ لە (مرتد)ان تەوبەیان قەبوڵ ناکرێ , جا ئەگەر لەو ماوەیەدا موسلمان بوو ئەوە کوشتنى لەسەر هەلدەگیرێ وەئەگەر موسلمان نبۆوە ئەوە دەکوژرێ.