الحديث الثاني عشر:
عن أبي هريرة رضي الله تعالى عنه قال: قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) : “من حسن إسلام المرء تركه مالا يعنيه“. (حديث حسن رواه الترمذي وغيره هكذا)
واته : له چاكێتى موسڵمانبوونى كهسێك ئهوهيه كه وازبێنێت لهوهى كه پهيوهندى به ئهوهوه نييه ..
سوود
1-ئەگەر موسڵمان ئەو شتانەى کە پێویستى پێی نیە لەقسەو کردەوە وازى لێ بێنێ ئەمە نیشانەى ئەوەیە کە ئایینەکەى جوانەو رێک وپێکە.
2-وەهەرکەسێکیش خۆى خەریک بکات بەکارى بێ کەڵک بە قسەى بێ کەڵک ئەو کەسە ئیمانەکەى بەم شێوە رێک وپێک نیە.
3-موسلمان ئەگەر خۆى بپارێزێ لە کردار و گوفتارى بێ سوود ئەوە ئیسراحەت دەکات , چونکە ئەگەر خۆى خەریک بکات بەکار و گوفتارى بێکەڵک ئەوە خۆى ماندوو دەکات بە خۆرایی.
4-زەیدى کورى ئەسلەم دەڵێ : خەڵکان چوونە لاى (أبودوجانە) لە کاتێک دا کە نەخۆش بوو رووى دەگەشایەوە پێی گووترا : ئەوە لەبەرچى یە وا رووت دەگەشێتەوە ؟ گوتى : هیچ کارێکم لەلا وەکو دووشتان نی یە , یەکێکیان : من قسەى بێسوودم نەکردووە , دووەمیان : دڵم پاک وساف و دوور لەکینە بووە بەرامبەر بە موسڵمانان.
5-عەمرى کورى قەیس دەڵێ : لوقمان عەبدێکى رەش بوو لێوەکانى ئەستوور بوون پێ پان بوو , پیاوێک هاتە لاى لە کاتێک دا لوقمان لە مجلیسى خەڵکانێک دابوو قسەى بۆ دەکردن پیاوەکە پێی گوت : تۆ ئەو کەسەنیت لەگەڵ من پێکەوە لەفلان شوێن و فلان شوێن مەڕمان دەلەوەراند , گووتى بەڵێ گوتى ئەدى چى تۆى گەیاندە ئەم پلەو پایەى کەدەبینم ؟ لوقمان گوتى : راست گۆیی و بێ دەنگ بوونم لە شتى بێ سوود. (تفسیر طبرى)
6-گەیشتن بە پلەى خۆ خەریک نەکردن بەکار و گوفتارى بێ سوود پلەیەکى بەرزە هەوڵ و تیکۆشانى زۆرى دەوێ.
یەکێک لەوشتانەى کە دەتگەیەنێتە ئەم پلەیە خۆ سزادانە بە عیبادەت , حەسسانى کوڕى ئەبوسینان بەلاى غورفەیەکدا رۆیشت گووتى ئەم غورفەیە کەى دروست کراوە؟ لەپاشان رووى لەخۆى کرد وگووتى ئەوە لەشتێک دەپرسى کە سوودى تۆى تیادا نیە دەبێ سزات بدەم بە بەرۆژووبوونى یەک ساڵ , جا یەک ساڵ بەرۆژووبوو. (صفة الصفوة).
وە پێغەمبەریش (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێ (من كان يؤمن بالله واليوم الأخر فليقل خيرا أو ليصمت) رواه البخارى.
واتە : هەرکەسێک باوەڕەى بە خواو بە رۆژى دوایى هەیە با قسەى خێر بکات یا بێ دەنگ بێت.
7-یونسى کورى عوبەید دەلێت: وازهێنان لە وشەیەکى بێ سوود باشترە لە بەرۆژووبوونى یەک رۆژ.
8-ئیمام شافعى (بەرحمەت بێت) دەلێت:هەریەکێک دەیەوێ خوا دڵى رووناک بکاتەوە با قسەى بێ سوود واز لێ بهێنێ.
9- هاوەڵێکى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەی فەرموو : ئەگەر بینیت دڵت رەقە وە جەستەت بێ هێزە وە رزقت کەم و بەشت ناکات , ئەوە بزانە کە تۆ قسەى بێ سوود وبێ کەلکت کردوون.