دەستپێک / فەرمودە / الاربعين النووية / چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى یانزە.

چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى یانزە.

الحديث الحادي عشر:

عن أبي محمد الحسن بن علي بن أبي طالب سبط رسول الله (صلى الله عليه وسلم) وريحانته رضي الله عنهما قال: حفظت من رسول الله (صلى الله عليه وسلم) : “دع ما يريبك إلى ما لا يريبك“. (رواه الترمذي والنسائي، وقال الترمذي: حديث حسن صحيح)

واته‌ : وازبێنه‌ له‌وه‌ى كه‌ گومانى لـێ ده‌كه‌يت بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ گومانى لـێ نــاكه‌يت .

سوود:

  • موسڵمان تووشى گومان و دوو دڵى دێت لەزۆر شتان , جا ئەم فەرموودە پێى دەڵێ ئەوەى گومانت لێى هەیە وازى لێ بێنە بچۆ بۆ ئەوکارەى کە گومانت لێى نیە , ئەمە تا ئەو کاتەى کە نەگەیشتۆتە ئاستى وەسوەسە , ئەگەر گەیشتە ئاستى وەسوەسە ئەوە زانایان دەڵێن کام لاى ئاسانە ئەو وەردەگرێ , بۆنمونە ئینسانێک کە وەسوەسەى هەیە لەدەست نوێژ شوشتن دەست نوێژەکەى گەیشتۆتە پێ شوشتن لەوێ وەسوەسەى بۆ پەیدا دەبێت بەڵێ دەبێ دەم و چاوم شوشتبێ لێرەدا ئاسانەکە وەردەگرى دەڵێ شۆردویەتى , یا لەرکاتى چوارەمە لە نوێژدا وەسوەسەى بۆ دێت ئایا ئەمە سێیەمە یا چوارەمە , لێرشدا ئاسانەکە هەڵدەبژێرێ بە چوارەمى حیساب دەکات , وەهەروەها.
  • ئینسانى موسڵمان ئەگەر گەیشتە ئەو ئاستەى کە واز لەگوناح و شتە گومان لێکراوەکان بێنێ ئەمە گەیشتنە بە پلەیەکى بەرز لەدیندارى و خواناسیدا , وە پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت (من ترک شیئا لله عوضە الله خیرا منه) رواه الامام احمد . واتە : هەر یەکێک شتێک لەبەر خوا واز لێ بێنێ خوا بەباشتر بۆى قەرەبوو دەکاتەوە .
  • عن انس (رضى الله عنه) قال : مر النبي (صلى الله عليه وسلم) بتمرة في الطريق , قال : لولا أخاف أن تكون من الصدقة لأكلتها . رواه البخارى . واتە: ئەنەس دەڵێ :پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) لەرێگادا بەلاى قەسپێکدا تێپەرى فەرمووى : ئەگەر ترسى ئەوەم نەبوایە کە ئى زەکاتە دەمخوارد.
  • ئەم (11) یانزە خاڵە گرنگە سەبارەت بە گومان و وەسوەسە  .

1-ئەگەر نوێژت تەواو کردو سەلامت دایەوە ئەگەر غوسلت تەواو کرد وە یا دەست نویژت تەواو شوشت ئینجا لەپاشان گومانێکت لێ پەیدا بوو لە کەم و کوریەک تیایان دا ئەوە ئەو گومانە هیچ حیسابێکى بۆ ناکرێ نوێژ و غوسل و دەست نوێژەکەت تەواوە.

2- زانایى پایەبەرز (عثیمن) بەرەحمەت بێت دەڵێ : ئەگەر یەکێک لە نوێژ و دەست نوێژ زۆر گومانى بۆ دروست دەبوو ئەوە وەسوەسەیە با حسابى بۆ نەکات.

3- ئاو کە یەکێک لە تام یا رەنگ یابۆنى نەگوڕا ئەگەر شتێکى پیسیشى بەرکەوت پیس نابێت.

4-موسلمان کە جەنابەتى لەسەر بوو ئەگەر دەستى تەر بوو بە شتێک کەوت ئەم شتە پیس نابێت وە هەروەها دەتوانێ زیکرو دوعا بکات بەلام لەمەزهەبى شافعى نابێت قورئان بخوێنێت کە گەر بۆ دوعا کردن وە ئاوى پیاو (منى) نوێژى لێ دێت بەلام باشتر وایە لاببردرێ , مەبەست ئەوەیە ئەگەر منى بەجلەکانى یەوە بوو .

5-زەوى و دارو دیوار هەموو ئەو شتانەى بە جێگیرى بە زەویەوە نوساون ئەگەر پیسیەکیان بەرکەوت تەنها بە ووشک بوونەوە پاک دەبنەوە ئەگەر شتە پیسەکەى پیوە نەمێنێ.

6-ئەگەر موسڵمان دەست نوێژى هەبوو پرتە پرتێک لە کۆمى هات بەڵام دڵنیا نەبوو تەواو غازات دەرچووە یان نەء ئەوە دەستى نوێژى نەشکاوە.

7-ئەو ئاوەى کە غوسلى جەنابەتى پێ دەکەى ئەگەر پروشک کەوتە ناو ئاوەکە هەر پاکەو پاککەرەوەیە بە مەرجێک تام و بۆن و رەنگى نەگۆرێ.

8-رستە ئەگەر جلیکى پیست هەلخست لەسەریدا لەدواى لابردنى جلەکە بەرۆژ یا بە (با) ووشک بۆوە ئەوە دەتوانى جلى خاوینى لەسەر هەڵبخەى .

9-ئەگەر یەکێک نوێژى کرد لەدواى تەواو بوونى نوێژەکە بینى پیسایەک بە جلەکانى وەیە یادەیزانى بەلام لەبیرى چوو بوو بیشوات ئەوە نوێژەکەى پێویست بە دووبارە کردنەوە ناکات تەنها شوێنە پیسەکە دەشوات.

10-میزو پاشەرۆکى ئەو تەیرو گیان لەبەرانەى گۆشتیان دەخورێ پیس نییە وەک چێشکە و کۆترو مریشک و مەرو بزن و چێل.

11-ئەگەر دەست نوێژت نەبوو ویستت دەست نوێژ بشۆى مەرج نییە تارەتیش بکەى ئەگەر تەنگاو بووى دەچى تارەت دەکەى بەڵام ئەگەر تەنگاو نەبووى ناچى.

پێشنیارکراو

چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى سێهەم.

الحديث الثالث: عن أبي عبد الرحمن عبد الله بن عمر بن الخطاب رضي الله عنهما …