الحديث العاشر:
عن أبي هريرة (رضي الله عنه) قال: قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) : “إن الله تعـالى طيب لا يقبل إلا طيباً، وإن الله أمر المؤمنين بما أمر به المرسلين فقال تعالى: {يا أيها الرسل كلوا من الطيبات واعملوا صالحاً }، وقال تعالى: {يا أيها الذين آمنوا كلوا من طيبات ما رزقناكم} ثم ذكر الرجل يطيل السفر أشعث أغبر يمد يديه إلى السماء: يا ربِّ يا ربِّ، ومطعمه حرام، ومشربه حرام، وملبسه حرام، وغذي بالحرام، فأنى يستجاب له؟”. (رواه مسلم)
واته : بهڕاستى خوا پاكــه و پاكــيش نهبێت قهبوڵى ناكات ، وه بهڕاستى خوا فهرمانى كردووه به ئيمانداران بهوهى كه فهرمانى كردووه به پێغهمبهران ( علیەالسلام ) و فهرموويهتى : (ئهى پێغهمبهران (علیە السلام )لهوهى كه پاك و حهڵاڵه بخۆن و كردهوهى چاكه بكهن) ، وه فهرموويهتى : (ئهى ئهو كهسانهى كه باوهڕتان هێناوه بخۆن لهو رزقه پاك و حهڵاڵانهى كه بهنيسبمان كردوون) ، ئهنجا باسى پياوێكى كرد كه سهفهرێكى دور و درێژ دهكات و سهر و ريشى تێكچووه و تۆزاوييه و ههردوو دهستى درێژ كردووهتهوه بۆ ئاسمان و دهڵێت : ئهى پهروهردگار ئهى پهروهردگار ، بهڵام خواردنى حهرامه و خواردنهوهشى حهرامه و پۆشاكيشى حهرامه و به حهراميش پهروهردهكراوه و تێركراوه ئيتر له كوێ و چۆن وهڵامى كهسى وا دهدرێتهوه و دوعاى گيرا دهبێت ؟!
سوود :
1-( طيب) یەکێکە لە ناوو سیفەتەکانى خواى گەورە واتە : (طاهر منزه عن النقائض) یانى پاک و بێ گەردە و دوورە لەکەم و کورتى , خواى گەورە زۆر ناوى هەن , ناوەکانى جوانترین و چاکترین ناون , خوا دەفەرموێ { ولله الأسماء الحسنى فادعوه بها }الأعراف 180 واتە : هەر بۆخوایە جوانترین و چاکترینى ناوەکان , جا ئێوەش بەو ناوانە بانگ و هاوارى بکەن.
2-گوناح و تاوان ئەگەر کەسەکە تەوبەى لێ نەکات و یا خوا لێى خۆش نەبێت ئەوە ئاسەوارى خراپى دەبێت هەم لەدونیاو هەم لەقیامەت خوا دەفەرموێ { وما أصابكم من مصيبة فبما كسبت أيديكم ويعفو عن كثير}الشورى 30. واتە: وە هەر ناخۆشى و موسیبەتەکتان تووش بووبێ ئەوە بە هۆى کردەوەى خراپى خۆتانەوەیە , وە لە زۆرێکیش لەکردەوەخراپەکانتان دەبورێ لە لەدونیا نە لە قیامەت تۆڵەتان لێ ناکاتەوە.
هەروەکو لەم فەرموودەیەش بە دەردەکەوێ ئەوانەى خواردن و خواردنەوە و جل و بەرگ و گەورەبونیان بەحەرام بێت خوا دوعایان قەبول ناکات.
3-قیل لسعد بن ابى وقاص : تستجاب دعوتک من بین اصحاب رسول الله (صلى الله علیه وسلم) فقال : مارفعت إلى فمي لقمة إلا وانا عالم كم أين مجيئها ومن أين خرجت.
واتە : بە سەعدى کوڕى ابو وقاص گوترا بۆ تۆ لەنێوان هاوەڵانى پێغەمبەرەکەت (صلى الله علیه وسلم) دووعات قەبول دەبێت فەرمووى : هیچ لوقمەیەکم بۆ دەمم بەرز نەکردۆتەوە ئیللا زانیومە لەکوێ هاتووەو لەکوێ دەرچووە.
–یوسفى کورى ئەسباط دەڵێ : پێمان گەیشتووە دوعاو پارانەوەى بەندە حەپس دەکرێ لە ئاسمانەکان بەهۆى خراپى خواردنەوە.
–وەهبى کوڕى مونەبهـ دەڵێ : هەر یەکێک پێی خۆشە کە خوا دوعاکانى قەبول بکات با خواردنى حەڵاڵ بخوات.
–سەهل دەڵێ : هەریەکێک چل رۆژان خواردنى حەڵاڵ بخوات دوعاى قەبول دەبێت.
4-براو خوشکى بەرێزم ئەگەر تۆ دوعاو پارانەوەکانت قەبول نابن کێشەو گیرو گرفتت زۆرە , نەخۆشى , کێشەى خێزانیت هەیە , داواکانت زۆر بەزەحمەت دێنە دى یا نایەنە دى یا هەر کێشەیەکت هەیە تەوبەیەک بکە لەگوناهەکانت خۆت بە جوانى بپارێزە لە گوناحەکان , عەقیدەکەت پاک بکەوە لەشیرک , ئەرکانى ئیسلام بەجوانى جێ بەجێ بکە رەوشتت خراپ نەبێت لەگەڵ خەلکان گوناهى دایک و باوک مەکە , سیلەى رەحم جێ بەجێ بکە زمانت بپارێزە چاوت لەتەماشاکردنى وێنەى حەرام لەتەماشاکردنى حەرام لە تەلەفزیۆن و ئەنتەرنێت و شتى تر , دڵت بپاریزە لە بوغزو غەرەز و کینە و حەسوودى بەجوانى خۆت بپارێزە لە گوناحان ئەوجا چاوەڕوانى کرانەوەى دەرگاى رزگارى بکە.
خوا دەفەرموێ: {…. ومن يتق الله يجعل له مخرجا (2) ويرزقه من حيث لا يحتسب …}الطلاق 2-3.
واتە: ئهوهی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئهوه خوا دهرووی لێ دهکاتهوه…له شوێنێکهوه ڕزق و ڕۆزی پێ دهبهخشێت که حسابی بۆ نهکردبێت و خۆی پێی نازانێت.
5-لەم فەرموودەیەدا باسى دەست بەرزکردنەوەى تیایە بۆ دوعاکردن جا لەم شوێنانەى پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) دەستى تیادا بەرزکردۆتەوە وەک لەنوێژى داواى باران بارین کردن ئەوە دەستى تیادا بەرزدەکرێتەوە , وەلەم شوێنانەش کە دەستى تیادا بەرزنەکردۆتەوە ئەوە دەستى تیادا بەرزنەکردۆتەوە وەک دوعاى نێوان سوجدەکان و دوعاى پێش سەلام دانەوە لە نوێژ , وە ئەو شوێنانەش کە دەست بەرزکردن یا دەست بەرزنەکردنى دەربارە نەهاتووە ئەوە ئەسڵ وایە دەستى تیادا بەرزبکرێ , والله اعلم .