دەستپێک / فەرمودە / الاربعين النووية / چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى حەوتەم.

چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى حەوتەم.

عن تميم بن أوس رضي الله عنه ، أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : ( الدين النصيحة ، قلنا : لمن يا رسول الله ؟ قال : لله ، ولكتابه ، ولرسوله ، ولأئمة المسلمين وعامتهم )
(رواه البخاري ومسلم.)

ئاین ئامۆژگاریە:
ئاین کردەوەیە بۆیە ئاین دەبێتە دووبەش
أ-ئاین کردەوەیە ب- ئاین پاداشتە.
بۆیە خودا دەفەرموێت(مالك يوم الدين) مەبەست ئەوەیە ئاین پاداشتە چونکى پاداشتەکە یان بەهەشتە یان دۆزەخ وەدەفەرموێت (جل جلاله) (ورضيت لكم الإسلام دينا) ئاین کردەوەیە دەبێت کردەوەبکەین مەبەست لەکردەوە کردنى واجبات و سونەتەکانە لەبەرستشدا.
وەئاین ئامۆژگاریە:
ئامۆژگاری : بەماناى ئیغلاس دێت بۆ ئەو کردەوانەى کەدەى کەین لەپەرستنەکان.
وە یارانى پێغەمبەر لەپێغەمبەریان(صلى الله علیه وسلم) پرسى ئاین ئامۆژگاریە بۆ کێ؟
لەوەڵامدا خۆشەویستمان(صلى الله علیه وسلم) فەرموى: لله بۆ خودا و پەرتوکەکەى (قورئان) و پێغەمبەرەکەى و گەورە و کاربەدەستى موسڵمانان و موسڵمانان بەگشتى.

النصيحة لله:
ئەمەشە دەبێتە دووشت
1-ئیخلاص لەپەرستندا.
2- شاهیدى دان کە خودا تەنهایە لە

أ-دروست کردن و دەسەلات و بەرێوەبردن.
ب-وە خودا تەنهایە لەپەرستن نابێ هاوەڵى بۆ بریاربدەین لەپەرستندا.
ج-شاهێدی دان و باوەربون بە ناو و سیفەتەکانى خودا کە لەقورئان و فەرمودەکاندا هاتون.

النصيحة لكتابه :
1-بەرپەرچ دانەوەى ئەوانەى کەدەڵێن قورئان دەست کارى کراوە ئەگەر بەیەک وشەش بێت نابێت باوەر بکەین و دەبێ بەرپەرچیان بدەینەوە وە بەرپەرچى ئەوانەش بدەینەوەکە لەسەر ئەم بیرباوەرن کە گوایە قورئان دەستکارى کراوە جا ئەوکەسە بەهەرناوێک ولەژێر هەرناوێک بێت.
2-دەبێ باوەرمان بە هەموو ئەو چیرۆک و هەوالانە هەبێ کە لەقورئان هاتون وەک بەسەرهاتەکانى نەتەوەکانى پێشو.
3-دەبێ هەموو ئەو فەرمانانەى کە هاتوون لە قورئان جێ بەجێ یان بکەین وبلاویشیان بکەینەوە و باوەریشمان پێی بێت.
4-دەبێ خۆمان بەدووربگرین لە هەموو ئەو شتانەى کە قورئان بە حەرامى داناون وخۆمانى لێ بەدوور بگرین.
5-دەبێ باوەرمان بەهەموو یاساکانى ناو قورئان هەبێ.
6- باوەرمان وابێ کە قورئان وتەى خودایە بە ووشەو ماناوە .

النصيحة لرسوله:-
1-دەبێ شوێن کەوتەى رێبازى پێغەمبەرمحمد(صلى الله علیه وسلم) بین خودا دەفەرموێت(لقد كان لكم في رسول الله أسوة حسنة لمن كان يرجوا الله واليوم الاخرة وذكر الله كثيرا)(الاحزاب 21).
2-دەبێ باوەرمان وابێ کە پێغەمبەرمحمد(صلى الله علیه وسلم) راستگۆیە لە بانگەوازەکەى وە نێردراوى خودایە درۆناکات و راستگۆ وراست بێژە.
3-دەبێ باوەرمان وابێ ئەوەى دەیڵێت لە هەواڵى رابردوو وە ئێستا و داهاتوو هەمووى راستن و لەلایەن خوداوە بەوەحى بۆى رەوانەکراوە وهەواڵى پێدەراوە.
4-دەبێ گوێ رایەڵى فرمانەکانى بین.
5-دەبێ گوێرایەڵى بیت لەو شتانەى کە قەدەغەى لێکردوین .
6-دەبێ بەرگرى لە شەریعەتەکەى بکەین و گوێرایەڵى بین.
7-دەبێ باوەرمان وابێ کە ئەوەى دەیڵێت لەلایەن خوداوە هاتوە بەبەڵگەى ئەم ئایەتە(وما ينطق عن الهوى)(يا ايها الذين امنوا اطيعوا الله واطيعوا الرسول)(النساء 59) وە (من يطيع الرسول فقد اطاع الله) (النساء80) وە
(وما آتاكم الرسول فخذوه وما نهاكم عنه فانتهوا)(حشر7).
8-دەبێ پێغەمبەرمان سەرخەین ئەگەر لەژیاندا بمایە بەڵام بۆ ئێمە ئێستا دەبێ سونەتەکانى سەربخەین و پشتگیرى بکەین و بلاوى بکەینەوە .

النصيحة لأئمة المسلمين:
ئەم پێشەوایانەش دەبن بەدوو بەش.
1-زاناکان : ئەو زانایانەى کە میرات گرى پێغەمبەرن (صلى الله علیه وسلم) لەروى زانست و پەرستن و بانگەواز وئەخلاق دا .
2- کاربەدەستان:ئەو کاربەدەستانەى کەوا شەریعەتى خودا جێ بەجێ دەکەن.

ئامۆژگارى زانایان بەچى دەبێت؟
خۆشت بوێن :چونکى ئەگەر خۆشت ویستن ئەوا کارى گەردەبیت پێیانەوە.
هاوکاریان بیت لە راگەیاندنى حەق و راستگۆیى بەبلاو کردنەوەى پەرتوکەکانیان لەراگەیاندنەکان بەهەموو جۆرەکانیەوە.
بەرگرى کردن لێان: چونکى چەندین زاناهەبووە تۆمەتی خراوەتەپاڵ کە چى وانەبوە بۆ یە دەبێ بەدواداچون بکەیت تادەگەیتە یەقین کە ئەم شتە وایە یان نا.
چونکى ئەگەر شتێک خرایە پاڵ زانایەک وانەبوو دەبێ بۆ خەڵکى رونى بکەیتەوە کە ئەم شتەوانیە کە دەیلێن بەڵام ئە گەر ئەوشتەى خرابوە پاڵى وابوو دەبێ بەڕێزەوە بچیتەلاى و پێى بڵێت ئەم شتەت خراوەتە پاڵ ئەگەر بکرێت بۆمى رون بکەیتەوە وە ئەگەر توانیت بەئەدەبەوە ئامۆژگارى بکەیت و رێزى بگریت تاکو راستى بۆ رون دەبیتەوە ئەگەر زانیت ناتوانى ئامۆژگارى بکەیت دەبیت کەسى وا ئامۆژگارى بکات کە کارى گەرى هەبیت لەسەرى.

ئامۆژگارى بۆ کاربەدەستان چۆن دەبێت؟
1-باوەر بون بەپیشەوایەتیان : چونکى هەرکەسێک باوەرى بەپێشەوایەتى کاربەدەستێک نەبوو ئەوا فرمانەکانى جێ بەجێ ناکات بۆ یە هەرکەسێک مرد بەیعەتیکى لەمل نەبوو ئەوا بەنەفامى مردوە , وە هەرکەسێک بەزۆریش بوبێ بەدەسلاتدار ئەوا گوێرایەڵى پێویستە.
2-بلاو کردنەوەى چاکەکانى لەناوخەلکى بۆ ئەوەى خەڵکى خۆشیان بوێت و گوێرایەڵى بن , ئەگەر تەنها کارەخراپەکانیت بڵاو کردەوە ئەوا ستەمت لێى کردوە.
3-گوێرایەڵى کردنى لە فرمان کردن و رێگرى کردن , ئەگەر ئەم فرمان ورێگریە سەرپێچى کردنى خودا نەبێت (لا طاعة لمخلوق فی معصیة الخالق) هەروەک خودا دەفەرمێت(يا ايها الذين امنوا اطيعوا الله واطيعوا الرسول واولي الامر منكم)(نساء 59).
4-داپۆشینى عەیبەکانیان بەگوێرى پێویست: وە داپۆشینى عەیبەکانیان واناگەیەنێت کە بێدەنگ بین لەئاستیان بەڵکو دەبێ بەتەنها ئامۆژگارى بکرێن لەلایەن کەسى شارەزاو کارى گەر بەسەریانەوە , وەنابێت کاتێ کاربەدەستێک ئامۆژگارى کرا لەلایەن خەڵکى بلاو بکرێتەوە و باسى بکرێت .
5-دەرنەچون لە فرمانیان و هەڵگەرانەوە لەدژیان تەنها لەیەک کاتدا نەبێت ئەویش بیستن و بینینى کوفرى ئاشکرا لێیانەوە ببینرێت لەم کاتەش دەبێت زانایان ئامۆژگاریان بکەن ئەگەر هەر سور بوو لەسەر کوفرەکەى ئەوجا دەبێت هەلسەنگاندن بکەیت بۆ لابردنى ئایا ئەگەر لەدژى وەستانەوە توناى ئەوەهەیە لاى ببەن ئەگەر توانا نەبوو نابێت وولات بەرو کاولکارى ببەین ئەگەر توانیت صبر گریت ئەگەرنا زەوى خودا فراوانە .

ئامۆژگارى بۆ خەلکى ئاسایى:
بەگشتى بریتیە لە : ڕێنمایى کردنیان بۆ بەرژەوەندیەکانیان وە فێرکردنیان لە بوارەکانى ئاین ودین ودونیایاندا وە داپۆشینى عەورەت وعەیب وکەم وکریەکانیان وە پڕکردنەوەى کەلێن و پێداویستیەکانیان وە سەرخستنیان بەسەر دووژمنەکانیانەوە وە بەرگرى لێکردنیان وە خۆبەدوور گرتن لە فێل لێکردنیان و حەسوودى پێبردنیان وەهەرچى شتێکى پێ خۆش بوو بۆ خۆى ئەوا بۆ ئەوانیشى پێخۆش بێت وە ئەوەش کە بۆخۆى پێى ناخۆشە بۆ ئەوانیشى پێناخۆش بێت , بەدور خستنەوەى ئازار و نارەحەتیەکانیان لێیان پێش خستنى فەقیر و هەژارەکانیان وە فێرکردنى نەفام و نەزانەکانیان وە گێرانەوەى ئەوانەى کە لەگوفتارو کرداردا لایان داوە لەحەق وڕاستى بە نەرم ونیانى لەکاتى گێرانەوەیاندا بۆلاى حەق .

http://www.islih.com/bash/فەرمودە/الاربعين-النووية

پێشنیارکراو

چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى سێهەم.

الحديث الثالث: عن أبي عبد الرحمن عبد الله بن عمر بن الخطاب رضي الله عنهما …