الحديث السادس:
عن أبي عبد الله النعمان بن بشير رضي الله عنهما قال: سمعت رسول الله (صلى الله عليه وسلم) يقول: “إن الحلال بيّن، وإن الحرام بيّن، وبينهما أمور مشتبهات لا يعلمهنّ كثير من الناس، فمن اتقى الشبهات، فقد استبرأ لدينه وعرضه، ومن وقع في الشبهات وقع في الحرام، كالراعي يرعى حول الحمى يوشك أن يرتع فيه، ألا وإن لكل ملك حمى، ألا وإن حمى الله محارمه، ألا وإن في الجسد مضغة إذا صلحت صلح الجسد كله، وإذا فسدت فسد الجسد كله ألا وهي القلب”. (رواه البخاري ومسلم)
واته : به‌ڕاستى حه‌ڵاڵ ديار و روونه و حه‌راميش ديار و روونه ، وه له نێوانيانيشدا شتانێكى ناديار و گومان لـێ كرا‌و هه‌يه كه زۆربه‌ى خه‌ڵك نايانزانن ، جا هه‌ركه‌سێك خۆپارێزى بكات له شته ناروون و گومان لـێ كراوه‌كان ئه‌وا دين و سومعه‌تى خۆيى پاراستووه ، وه هه‌ركه‌سێكيش بكه‌وێته ناو شته ناروون و گومان لـێ كراوه‌كانه‌وه ئه‌وا كه‌وتووه‌ته ناو حه‌رامه‌وه ، وه‌كو شوانێك كه ڕانه‌كه‌ى به چوارده‌ورى شوێنێكى پارێزراو (قه‌ده‌غه‌كراو)دا بله‌وه‌ڕێنێت كه نزيكه بچێته ناوێوه‌وه ، بزانه كه به‌ڕاستى هه‌موو پادشايه‌ك شوێنى پارێزراو (قه‌ده‌غه‌كراو)ى هه‌يه ، وه بزانه كه به‌ڕاستى شته پارێزراوه‌كانى خوا حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانێتى ، بزانه كه به‌ڕاستى له ناو له‌شدا پارچه گۆشتێك هه‌يه به ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه‌ى كه بجاورێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌و پارچه گۆشته چاك بێت ئه‌وا هه‌موو له‌ش چاك ده‌بێت ، وه ئه‌گه‌ر خرابيش بێت ئه‌وا هه‌موو له‌ش خراپ ده‌بێت بــزانه كه ئه‌ويش دڵـــه .
سوود:
1-لەم فەرموودەیەدا ئەحکامەکان دابەش کراون بۆ سێ بەش:
أ-حەڵاڵێکى روون و ئاشکرا , وەک خواردنى نانى گەنم , خورما , پرتەقال , لەبەرکردنى جل وبەرگى دروست کراو لە لۆکە و سوف.
ب-حەرامێکى ئاشکرا , وەک زینا و دزى و عەرەق خواردنەوە.
ج-وێچوو بەحەڵال حەرام.
2-ئیمامى شافیعى رەحمەتى خواى لێ بێت دەڵێ : الحرام مادل علیه الدلیل على تحریمه: واتە : حەرام ئەوەیە کەبەڵگەیەک هەبێت لەسەرى کەحەرامە کەواتە هەموو شتێ حەڵاڵە تەنها ئەو شتانە نەبن کەبەڵگەیان لەسەرە حەرامن.
3-(ابن تیمیە) رەحمەتى خواى لێ بێت دەڵێ : الورع : ترک ما تخاف ضررە فی الأخرة / واتە الورع :ئەویە کە واز لەم شتانە بێنى کە ترست هەیە زیانى هەبێت بۆ دوارۆژت.
لە (سبل السلام) دا دەڵێ (الورع : تجنب الشبهات خوف الوقوع في محرم) واتە : ورع بریتیە لە خۆپاراستن لەشتە وێچووەکان بە حەلال و حەرام لەترسى ئەوەى نەوەک بکەویە ناو حەرام.
بەڕاستى ئەگەر موسڵمان گەیشتبێتە ئەو ئاستە کە خۆى بپارێزێ لە گوناح و شتە وێچووەکان بەحەڵاڵ و حەرام ئەوە دەکا ئەوکەسە رێگاى زۆرى بڕیوەو هەنگاوى زۆرى هاوێشتووە بۆ لاى خواى گەورە , جا ئەمانە هەم لەدونیا و هەم لەقیامەت بەختەوەرو سەرفیرازو براوە دەبن.
4-قال بعض السلف : لایبلغ العبد حقیقة التقوی حتی یدع ما لا بأس به حذرا مما بە بأس.
واتە: یەکێک لەپێشینەکان دەڵێ: بەندە ناگاتە حەقیقەتى تەقوا تاوەکو هەندێ شت واز لێ نەهێنێ کە هیچیان تیادانیە , لەترسى ئەوەى نەوەک شتێکى تێدا بێت , بکەوێتە ناو حەرامەوە.
5-مرۆڤ ئەگەر خۆى بپارێزێ لەشتە وێکچووەکان بە حەڵاڵ و حەرام ئەوە (أسترأ لدینه وعرضه) پاکانەى بۆدین و ئابڕووى خۆى کردووە , ئایینەکەى پاراستووە , ئەوەى لەنێوان خۆی و خودایە , وە ئابرووى خۆشى پاراستووە لەوەى خەڵک باسى بکەن بڵێن فلانە کەس ئاوا‌و ئاواى کرد.
6-موسڵمان پێویستە لەسەرى لەئاستى شتە وێچووەکان بەحەڵاڵ و حەرام بوەستێ تا حوکمى ئەو شتەى بۆ روون دەبێتەوە.
7-ئەگەر دڵ چاک بوو پاک کرایەوە لە عەقیدەى خوارو خێچ لەبوغز و غەرەز لەگەڵ موسلمانان بۆ خوا سوڵحا ئەوە ئەندامەکانى تریش چاک دەبن , دەست زوڵمى پێ ناکرێ , پێ بۆ حەرام نا هاوێشترێ , چاو نەزەرى حەرامى پێ ناکرێ , زمان بەخراپە ناگەڕێ , وە هەروەها ….
8-ئەم فەرمودەیەى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) وەلامێکە بۆ ئەوانەى دەڵێن ئێمە دڵمان پاکە شەرت کردەوەنیە , جا لەم فەرمودەیەدا دەردەکەوێ ئەگەر ئینسان دڵى پاک بوو ئەندامەکانیشى باش دەبن , کەواتە ناکرێ دڵ و ئەندامەکان پێچەوانەى یەکتر بن ئەگەر دڵ باش بوو ئەوە ئەندامەکانیش باش دەبن , ئەگەر ئەندامەکانى هەر کەسێکیشت بینى باش بوون ئەوە ئەو کەسە دڵێشى باشە.