دەستپێک / فەرمودە / الاربعين النووية / چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى پێنجەم.

چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى پێنجەم.

الحديث الخامس:

عن أم المؤمنين أم عبد الله عائشة رضي الله عنها قالت: قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) : “من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد“. (رواه البخاري ومسلم)

وفي رواية لمسلم: “من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد“.

واته‌ : هه‌ركه‌سێك شتێك دابهێنێت له‌م دينه‌ماندا كه‌ تێيدا نه‌بێت ئه‌وا ڕه‌د ده‌كرێته‌وه‌ . وه‌ له‌ ريوايه‌ته‌كه‌ى (مسلم)دا : هه‌ركه‌سێك هه‌ر كرده‌وه‌يه‌ك ئه‌نجامبدات كه‌ فه‌رمانى ئێمه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وا ڕه‌د ده‌كرێته‌وه‌ .

وەلە ریوایەتى (مسلم) دا پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم ) دەفەرموێ : هەر یەکێک کارێک ئەنجام بدات فەرمانى ئێمەى لەسەر نەبێت ئەو شتە دەدریتەوە بەسەرى خاوەنەکەیدا.

سوود:

  • أم المؤمنین : دایکى ئیمانداران لێرەدا بۆ عائیشە بەکارهاتووە هەموو خێزانەکانى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دایکى ئیماندارانن.

خوا دەفەرموێ {النبي أولى بالمؤمنين من أنفسهم وأزواجه أمهاتهم و…}الأحزاب 6.

  • أم عبدالله :ئەمەش کونیەى عائیشە بووە خواى لێ رازى بێت هەرچەندە منداڵیشى نەبووە , هەندێک لەئەهلى عیلم دەڵێن کورێکى لەبار چووى بوو وەو نەژیاوە.
  • بدعە : لەزمانەوانیدا (مالیس لە مثال سابق) یانى : شتێک پێش وێنەى نەبوبێت.

بەڵام بدعە ماناى لەشەرعدا (مالم یدل علیه دلیل شرعى) واتە : ئەوشتەى کە بەلگەیەکى شەرعى لەسەردا نەبێت.

  • پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێ (فإن کل محدثة بدعة) واتە : بێ گوومان هەموو داهێنراوێک بیدعەیە , لێرەدا دەبینین پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) , ووشەى (کل) ى بەکار هێناوە , جا ئەوەى هەندێک شارەزایى لەزمانى عەرەبى دا هەبێت دەزانێ (کل) واتە: هەموو , کەواتە هەموو بیدعەیەک (سیئة) یە.
  • خواى گەورە هەرلەزەمانى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتى (الیوم أکملت لکم دینکم) المائدة 3 , واتە: ئەمرۆ ئایینەکەتان بۆ تەواو کامل کردوە بۆتان , کەواتە دینى ئیسلام هیچ کەم و کوڕیەکى تیادانییە تاوەکو خەڵکانێک بێن لێى زیاد و کەم بکەن.
  • ئەم ئایینى ئیسلامە بەرنامەى ملیاران کەسە , لەزاتى خوا زیاتر بۆ هیچ کەسى تر نییە کە بەرنامە بۆ ئینسانەکان دابنێ , بۆ هیچ کەسێک رەوا نییە لەم بوونەوەرەدا کە شت زیادو کەم بکات لەم ئایینەدا.

ئەگەر هەريەکێک هەڵبستێتەوە شتێک زیاد بکات بۆ ئەم دینە واى لێ دیت ئەم دینە بزر دەبێت نازانرێ کامى ئى خوایە کامى ئى بەشەرە.

پێشنیارکراو

چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى سێهەم.

الحديث الثالث: عن أبي عبد الرحمن عبد الله بن عمر بن الخطاب رضي الله عنهما …