الحديث الرابع:
عن أبي عبد الرحمن عبد الله بن مسعود (رضي الله عنه) قال: حدّثنا رسول الله (صلى الله عليه وسلم) وهو الصادق المصدوق: “إن أحدكم يجمع خلقه في بطن أمه أربعين يوماً نطفةً ثم يكون علقةً مثل ذلك ثم يكون مضغةً مثل ذلك، ثم يرسل إليه الملك فينفخ فيه الروح ويؤمر بأربع كلمات: بكَتْب رزقه وأجله وعمله وشقي أو سعيد، فوالله الذي لا إله غيره إن أحد كم ليعمل بعمل أهل الجنة حتى ما يكون بينه وبينها إلا ذراع، فيسبق عليه الكتاب فيعمل بعمل أهل النار فيدخلها، وإن أحدكم ليعمل بعمل أهل النار حتى ما يكون بينه وبينها إلا ذراع فيسبق عليه الكتاب فيعمل بعمل أهل الجنة فيدخلها”. (رواه البخاري ومسلم)
واته : به‌ڕاستى هه‌ر يه‌كێكتان ئه‌وه‌ى كه لـێى دروست ده‌بێت چــل رۆژ كۆده‌كرێته‌وه له سكى دايكيدا (نطفة)یە(نطفة) ئاوى پياو و ئاوى ژن ، واته : له چل رۆژى يهكهمدا ئاوى هه‌ردووكيانه ، ئه‌نجا ده‌بێته (علقة) (علقة) خوێنى هه‌ڵواستراو به مناڵدان ، واته : له چل رۆژى دووه‌مدا ده‌بێته ئه‌مه . به وێنه‌ى ئه‌وه ، ئه‌نجا ده‌بێته (مضغة) (مضغة) پارچه گۆشتێك به ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه‌ى كه بجاورێت ، واته : له چل رۆژى سێ يه‌مدا ده‌بێته ئه‌مه . به وێنه‌ى ئه‌وه ، ئه‌نجا فريشته‌يه‌كى بۆ ده‌نرێردرێت و گيانى (رۆحى) تێ ده‌كات و فه‌رمانى پێ ده‌كرێت به چوار وته : به نووسينى ريزقهكهى و ماوه‌ى ته‌مه‌نى و كردهوهكهيى و به‌دبه‌خت ده‌بێت يان به‌خته‌وه‌ر .
وه سوێند به‌و خوايهى كه هيچ په‌رستراوێك نييه شايسته‌ى په‌رستن بێت جگه له ئه‌و نه‌بێت : به‌ڕاستى يه‌كێكتان كرده‌وه ده‌كات به كرده‌وه‌ى خه‌ڵكى به‌هه‌شت تاوه‌كو ئه‌وه‌نده‌ى كه له نێوان ئه‌م و ئه‌ودايه ته‌نها باڵێكه نوسراوهكهيى لـێ دێته پێش و كرده‌وه ده‌كات به كرده‌وه‌ى خه‌ڵكى ئاگر و ده‌چێته ناويهوهوه ، وه به‌ڕاستى يه‌كێكتان كرده‌وه ده‌كات به كرده‌وه‌ى خه‌ڵكى ئاگر تاوه‌كو ئه‌وه‌نده‌ى كه له نێوان ئه‌م و ئه‌ودايه ته‌نها باڵێكه نوسراوهكهيى لـێ دێته پێش و كرده‌وه ده‌كات به كرده‌وه‌ى خه‌ڵكى به‌هه‌شت و ده‌چێته ناويهوهوه .
سوود:
1- خوا لەقورئان باسى ئەو قۆناغانەى کۆرپەلەى کردووە لەسورەتى الحج(يا أيها الناس إن كنتم في ريب من البعث فإنا خلقناكم من تراب ثم من نطفة ثم من علقة ثم من مضغة مخلقة وغير مخلقة لنبين لكم ونقر في الأرحام ما نشاء إلى أجل مسمى ثم نخرجكم طفلا ثم لتبلغوا أشدكم ومنكم من يتوفى ومنكم من يرد إلى أرذل العمر لكيلا يعلم من بعد علم شيئا وترى الأرض هامدة فإذا أنزلنا عليها الما‌ء اهتزت وربت وأنبتت من كل زوج بهيج)5.
واتە: ئه‌ی خه‌ڵکینه ئه‌گه‌ر ئێوه گومانتان له زیندوو بوونه‌وه هه‌یه، ئه‌وه چاك بزانن که ئێمه سه‌ره‌تا ئێوه‌مان له خاك و خۆڵ دروستکردووه، له‌وه‌ودوا (نه‌وه‌کان) له نوتفه‌یه‌ك (په‌یدا بوون)، پاشان نوتفه‌ش ده‌بێته خۆهه‌ڵواسه‌رێك له‌ناو منداڵداندا، له‌وه‌ودوا ده‌بێته گۆشتپاره‌یه‌کی ته‌واوو سه‌رو سیمادار، یان ناته‌واو، (هه‌موو ئه‌م شتانه ده‌هێنینه‌وه یادتان) تا بۆتان ڕوون بکه‌ینه‌وه که ئێمه ئاوا ئێوه‌مان دروستکدووه و دووباره دروستکردنه‌وه‌شتان لامان ئاسانه، ئه‌وه‌ش بمانه‌وێت له منداڵدانه‌کاندا جێگیری ده‌که‌ین، تا کاتێکی دیاریکراو، له‌وه‌ودوا به‌ساوایی و به‌بچووکی ده‌رتانده‌هێنین (له سکی دایکتان) دوایی بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره ببن و بگه‌نه ئه‌وپه‌ڕی هێزو تواناتان، هه‌تانه ده‌مرێنرێت به‌گه‌نجی، هه‌شتانه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ په‌رپووتترنی ته‌مه‌نه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك نه‌زانێت دوای ئه‌وه‌ی جاران ده‌یزانی، (به‌ڵگه‌یه‌کی تریش له‌سه‌ر زیندووبوونه‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌ی ئینسان) تۆ زه‌ویش ده‌بینیت وشك و برنگه، جا کاتێك ئاوی بارانمان به‌سه‌ردا باراند، داده‌چڵه‌کێت و ده‌له‌رزێت و تۆوه‌کان چه‌که‌ره ده‌که‌ن و ڕه‌گ و چڵ ده‌رده‌که‌ن و ده‌ڕوێن، ئه‌وسا له هه‌موو جۆره گژوگیاو گوڵ و گوڵزارێکی جوان جووت ده‌ڕوێنێت.
وە لەسورەتى (المؤمنون) دەفەرموێت( ولقد خلقنا الإنسان من سلالة من طين ( 12 ) ثم جعلناه نطفة في قرار مكين ( 13 ) ثم خلقنا النطفة علقة فخلقنا العلقة مضغة فخلقنا المضغة عظاما فكسونا العظام لحما ثم أنشأناه خلقا آخر فتبارك الله أحسن الخالقين ( 14 ) ثم إنكم بعد ذلك لميتون ( 15 ) ثم إنكم يوم القيامة تبعثون ( 16 )).
واتە: (سوێند به خوا به ڕاستى ئێمه ئاده‌میزادمان له ئاوێته‌یه‌کى پێکهاتوو له قوڕ به‌دیهێناوه).
( 13 ) له‌وه‌و دوا له جێگه‌یه‌کى پارێزراوو له باردا (که منداڵانى دایکه) له شێوه‌ى نوتفه‌یه‌کى زۆر بچووکدا دامان مه‌زراندووه.
( 14 ) له‌وه‌و دوا نوتفه‌که‌مان کردووه به خۆ هه‌ڵواسه‌رێك (سه‌ره مێکوته‌یه‌ك) پاشان خۆهه‌ڵواسه‌ره‌که‌مان کردووه به گۆشتپاره‌یه‌ك، ئینجا (شێوازى) گۆشتپاره‌که‌مان به په‌یکه‌رى ئێسك گۆڕیوه‌و به گۆشت په‌یکه‌رى ئێسکه‌که‌مان داپۆشیوه، ئه‌وساله شێوه‌یه‌کى تردا ده‌رمان هێناوه (که شێوه‌ى ئاده‌میزادێکى ڕێک‌و پێکه و ڕۆحى پێ به‌خشراوه)، به ڕاستى خواى مه‌زن به‌رزو پیرۆز‌و موباره‌که‌و چاکترین به‌دیهێنه‌رو چاکترین دروستکاره.
( 15 ) بێگومان سه‌ره‌نجام ئێوه هه‌ر ده‌بێت بمرن (له توێى خاک‌دا ده‌بێت مه‌نزڵ بگرن).
( 16 ) پاشان ده‌بێت له ڕۆژى قیامه‌تدا زیندوو بکرێنه‌وه (بۆ پاداشت و لێپرسینه‌وه).
2- وەباوەربوون بەقەدەر بەوەى کە لە (لوح المحفوظ)نوسراوە وە ئەوەش کە لەناو سکى دایک دەنوسرێ بۆ کۆرپەلە , ماناى ئەوە نیە کە ئینسان ئیجبار بکرێ لەسەر ئەو کاروکردەوانەى کە دەیکات , بەڵکو عەقیدەى ئەهلى سوننە لەسەر ئەوەیە کە مرۆڤ (مخیر)ە ئازادە لەسەر ئەوەى کە ئایا ئیمان دەهێنێ یان کوفر دەکات یان کارى چاک دەکات یان کارى خراپ , شەرع و واقیعیش هەردووکیان بەلگەن لەسەر ئەوەى کە خواى گەورە ویست و تواناى داوە بە مرۆڤ بۆ کردنى چاکە یان خراپە , خوا دەفەرموێت (وقل الحق من ربكم فمن شا‌ء فليؤمن ومن شا‌ء فليكفر …)الکهف29 , واتە : جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با باوه‌ڕ بهێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با کافر‌و بێ باوه‌ڕ بێت .
سەبارەت بەتواناى ئینسانیش دەفەرموێت (فاتقوا الله ما استطعتم ….)التغابن 16 . واتە : لەخوا بترسن ئەوەندەى لەتواناتاندا هەیە .
جا لەزاتى خواى کاربەجێ ناوەشێتەوە کە داوا لەخەڵک بکات کە ئیمان بێنن و کوفر نەکەن و کارى چاکە بکەن و کارى خراپ نەکەن کەچى ئەوانیش هیچ ویست و توانایەکیان نەبێت بۆ ئەم کارانە وە لەداد پەروەرى خوا ناوەشیتەوە هەر خۆى بە ئیجبارى کوفر‌و گوناح بەخەڵک بکات و لەسەر ئەوەش سزایان بدات , بۆیە ئەگەر ئینسان نوست بەخەبەر نەهات نوێژێکى چوو کەلەکاتى دیارى کراوى خۆیدا بیکات , ئەوا خوا بۆی بەگوناح نانوسێ چونکە لەویست و ئیرادەى ئەودا نەبووە , وە تاوەکو ئەگەر ئینسان کوفرێکى بەسەر زمانى داهات بەڵام بەویستى خۆى نەبوو ئەوا خواى گەورە بەگوناح لەسەرى نانوسێ.
3- پێشینەکان رەحمەتى خوایان لێ بێت زۆر ترساون لەسەر (سوء الخاتمە) لەوەى کۆتایى ژیانیان بەخراپە کۆتایی پێ بێت.
کۆمەڵێک لەپێشینەکان (سلف) فەرموویانە (الخواتم میراث السوابق) واتە : کۆتاییەکان کەلەپوورى پێشینەکانن , جا ئومێد وایە یەکێک لەژیانیدا عەقیدەیەکى جوانى هەبوبێت و خواى گەورەى بەرێک وپێکى پەرستبێت , عاقیبەتەکەى بەخێر کۆتایى پێ بێت , ئەى پەروەردگارمان داوات لێ دەکەین بەهەرچى ناوى جوانت هەیە عاقیبەتمان بەخێر کۆتایى پێ بهێنێت.