الحديث الثالث:
عن أبي عبد الرحمن عبد الله بن عمر بن الخطاب رضي الله عنهما قال: سمعت رسول الله (صلى الله عليه وسلم) يقول: “بني الإسلام على خمسٍ؛ شهادة أن لا إله إلا الله وأن محمداً رسول الله، وإقام الصلاة، وإيتاء الزكاة، وحج البيت، وصوم رمضان”. (رواه البخاري ومسلم)
واته : ئيسلام بنيات نراوه له‌سه‌ر پێنج پايه : شايه‌تيدان به‌وه‌ى كه‌وا هيچ په‌رستراوێك نييه شايسته‌ى په‌رستن بێت جگه له خوا و به‌ڕاستى محمد ( صلی الله علیه وسلم )يش پێغه‌مبه‌رى خوايه ، وه ئه‌نجامدانى نوێژ ، وه زه‌كاتدان ، وه حه‌ج كردنى ماڵى خوا ، وه ڕۆژووى ڕه‌مه‌زان .
سوود:
1- أشهد أن لا إله إلا الله وأن محمداً رسول الله , واتە شایەتى دەدەم کە هیچ پەرستراوێکى بەراست نیە جگە لە خوا , وە شایەتى دەدەم کە محمد (صلى الله علیه وسلم) رەوانەکراوى خوایە, ئەم شایەتیە دەبێ بەدڵ باوەرەت پێى هەبێت وە بەزوبانیش بیلێى , ئەگەر بەدڵ باوەرت پێى هەبوو بەڵام بە زوبان نەتگووت نابی بە ئیماندار , وە ئەگەر بەزوبان گوتت بەڵام بەدڵ باوەرت پێى نەبوو ئەو کاتەش هەر نابیت بە ئیماندار.
2- لەدواى روکنى شایەتمان گەورەترین ئەرکانى ئیسلام نوێژکردنە , ئەوەى بەرێکى جێ بەجێیان بکات مژدەى خۆشى پێدراوە , ئەوانەش کەنوێژ ناکەن هەرەشەى سەختیان لێکراوە.
عن جابر(رضى الله عنه) قال: سمعت رسول الله (صلى الله علیه وسلم) یقول :إن بین الرجل وبین الشرک والکفر ترک الصلاة . رواه مسلم.
واتە: بێگومان لەنێوان ئینسان و شیرک و کوفردا واز لە نوێژ هێنان هەیە.
بۆیەزۆرێک لەزانایان دەڵێن ئەوەى نوێژ نەکات کافر دەبێت ئەگەر لەبەر کەمتەرخەمى و تەمبەلیش بێت , جا تۆش هەوڵ بدە نوێژەکانت بەرێک وپێکى بکەى وە هەموو شیان لەمزگەوت بە جەماعەت بکە , تەمەن یەکجار پێت دەدرێ کە بروا ناگەرێتەوە .
3- زەکاتدان سێهەم روکنى ئیسلامە , واى بەحاڵى ئەوکەسەى کە زەکاتى نەداوە و مردووە و میراتگرەکانیشى زەکاتەکەیان بۆ نەداوە خواى گەورە لەسورەتى (التوبة) دادەفەرموێ (يا أيها الذين آمنوا إن كثيرا من الأحبار والرهبان ليأكلون أموال الناس بالباطل ويصدون عن سبيل الله والذين يكنزون الذهب والفضة ولا ينفقونها في سبيل الله فبشرهم بعذاب أليم(34)يوم يحمى عليها في نار جهنم فتكوى بها جباههم وجنوبهم وظهورهم هذا ما كنزتم لأنفسكم فذوقوا ما كنتم تكنزون)34-35 التوبة.
واتە : ( 34 ) ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، چاک بزانن که زۆربه‌ی حاخام و مالومه‌کانی جوو و قه‌شه‌ی گاوران، ماڵ و سامانی خه‌ڵکی به‌ناحه‌ق ده‌خۆن، به‌رهه‌ڵستی ڕێباز و ئاینی خوا ده‌که‌ن، جا ئه‌وانه‌ی که ئاڵتون و زیو کۆ ده‌که‌نه‌وه و قایمی ده‌که‌ن و له پێناوی ڕێبازی خوادا و بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، نایبه‌خشن، ئه‌وه مژده‌ی سزایه‌کی پڕ ئێشیان بده‌رێ!!
( 35 ) (ئه‌و سزا سه‌خته) له ڕۆژێکدا ده‌بێت ئه‌و پاره و سامانه‌ی کۆیان کردۆته‌وه، له دۆزه‌خدا سوور ده‌کرێته‌وه، ناوچاو و لاته‌نیشت و پشتیانی پێ داخ ده‌کرێت، ئینجا پێیان ده‌وترێت: ئه‌مه ئه‌و سامانه‌یه که کۆتان ده‌کرده‌وه بۆ خۆتان، ده بچێژن سزای ئه‌وه‌ی که بۆ خۆتان کۆده‌کرده‌وه.
جا زەکات نەدەرەکان بۆ ماوەى پەنجا هەزار ساڵ ئەمە حالیان دەبێت لەقیامەت جا پاشانیش یا بۆ دۆزەخ دەچێت یا بەهەشت , جاپێم وایە ئینسانێک کەمیک بیر بکاتەوە ئەم دوو ئایەتەى سورەتى توبەى بەسیەتى بۆ پەند وەرگرتن.
4- حەج چوارەم روکنى ئیسلامە دەبێ هەریەکێک تواناى هەبوو یەکسەر حەج بکات کەمتەرخەمى تێدا نەکات , دەبێ موسڵمان ئەوە بزانێ کە سەفەرى حەج روکنێکە لە ئیسلام و واجبێکى گەورەیە لەسەر پیاو و ئافەرت پێویستە ئەگەر تواناى هەبوو ئەو پەرى هەوڵدان بکات بۆجێ بەجێ کردنى ئەم روکنە گەورەیە.
5- رۆژووى مانگى رەمەزان ئەمەش روکنى پێنجەمى ئیسلامە واجبیکى گەورەیە لەسەر ئەو کەسانەى کە لەسەریان فەرز دەبیت و تواناى گرتنیان هەیە , وەمژدەى گەورەش دراوە بەو کەسانەى کە ئەم مانگە بەرۆژوو دەبن و ئەوانەش کە بەرۆژوو نابن بەبێ هۆ دەبێ دڵنیا بن کە خەسارەتێکى گەورەیان کردووە و یەکجار یەکجار پەشیمان دەبنەوە لەقیامەت.