دەستپێک / فەرمودە / الاربعين النووية / چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى دووەم.

چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى دووەم.

الحديث الثاني:

عن عمر (رضي الله عنه) أيضاً قال: بينما نحن جلوس عند رسول الله (صلى الله عليه وسلم) ذات يوم إذ طلع علينا رجل شديد بياض الثياب، شديد سواد الشعر، لا يرى عليه أثر السفر، ولا يعرفه منا أحد، حتى جلس إلى النبي (صلى الله عليه وسلم) ، فأسند ركبتيه إلى ركبتيه، ووضع كفيه على فخذيه، وقال: يا محمّد أخبرني عن الإسلام؟! فقال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) : “الإسلام أن تشهد أن لا إله إلا الله، وأن محمداً رسول الله، وتقيم الصلاة، وتؤتي الزكاة، وتصوم رمضان، وتحج البيت إن استطعت إليه سبيلاً”، قال: صدقت. فعجبنا له يسأله ويصدّقه، قال: فأخبرني عن الإيمان؟ قال: “أن تؤمن بالله وملائكته وكتبه ورسله واليوم الآخر وتؤمن بالقدر خيره وشره”، قال: صدقت. قال: فأخبرني عن الإحسان؟ قال: “أن تعبد الله كأنك تراه فإن لم تكن تراه فإنه يراك”. قال: فأخبرني عن الساعة؟ قال: “ما المسؤول عنها بأعلم من السائل”، قال: فأخبرني عن أماراتها؟ قال: “أن تلد الأمة ربتها، وأن ترى الحفاة العراة العالة رعاء الشاء يتطاولون في البنيان”، ثم انطلق. فلبثت ملياً، ثم قال: “ياعمر أ تدري من السائل؟” قلت: الله ورسوله أعلم، قال: “فإنه جبريل أتاكم يعلّمكم دينكم”. (رواه مسلم)

واته‌ : له‌ (عومه‌ر)ه‌وه‌ (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) فه‌رموويه‌تى :

له‌ كاتێكدا كه‌ ئێمه‌ دانيشتبووين له‌ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) له‌ ناكاودا پياوێكى جل و به‌رگ زۆر سپى و موو زۆر ڕه‌ش ده‌ركه‌وت بۆمان ، شوێنه‌وارى سه‌فه‌ر كردنى پێوه‌ نه‌ ده‌بينرا ، وه‌ كه‌سيش له‌ ئێمه‌ نه‌يده‌ناسى ، تاوه‌كو له‌ لاى پێغه‌مبه‌ردا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) دانيشـت ، جـا هه‌ردوو ئـه‌ژنـۆى دايـه‌ پاڵا هـــه‌ردوو ئـه‌ژنــۆى پێـغه‌مـبه‌ره‌وه‌ ، وه‌ هـه‌ردوو لـه‌پـى خستـه‌ سه‌ر هـه‌ردوو ڕانييه‌وه‌ ، ئه‌نجا وتى :

ئه‌ى (محمد) هه‌واڵم بده‌رێ سه‌باره‌ت به‌ ئيسلام .

پێغه‌مبه‌رى خوايش ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووى : ئيسلام بريتييه‌ له‌وه‌ى كه‌ شايه‌تى بده‌يت به‌وه‌ى كه‌ هيچ په‌رستراوێك نييه‌ شايسته‌ى په‌رستن بێت جگه‌ له‌ خوا ، وه‌ به‌ڕاستى (محمد ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )) پێغه‌مبه‌رى خوايه‌ و نوێژه‌ فه‌رزه‌كان به‌ ڕێك و پێكى بكه‌يت و زه‌كات بده‌يت و ڕۆژووى مانگى ڕه‌مه‌زان بگريت و حه‌جى ماڵى خواى گه‌وره‌ ئه‌نجام بده‌يت ئه‌گه‌ر توانات هه‌بوو .

وتى : ڕاستت كرد .

ئێمه‌ش سه‌رمان سوڕما له‌وه‌ى كه‌ پرسيارى لێده‌كات و كه‌چى به‌ڕاستيشى ده‌خاته‌وه‌ !

وتى : هه‌واڵم بده‌رێ سه‌باره‌ت به‌ ئيمان .

پێغه‌مبه‌رى خوايش ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووى : ئيمان بريتييه‌ له‌وه‌ى كه‌ باواڕ بێنيت به‌ خوا و فريشته‌كانى و كتێبه‌كانى و پێغه‌مبه‌ره‌كانى و ڕۆژى دوايى ، وه‌ باوه‌ڕ بێنيت به‌ قه‌ده‌ر خێر و شه‌ڕى .

وتى : ڕاستت كرد .

وتى : هه‌واڵم بده‌رێ سه‌باره‌ت به‌ چاكه‌كارى .

پێغه‌مبه‌رى خوايش ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووى : چاكه‌كارى بريتييه‌ له‌وه‌ى كه‌ خوا بپه‌رستيت وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ بيبينيت ، وه‌ ئه‌گه‌ر تۆ خوا نه‌بينيت ئه‌وا ئه‌و تۆ ده‌بينێت .

وتى : هه‌واڵم بده‌رێ سه‌باره‌ت به‌ كاتى هاتنى ڕۆژى دوايى .

پێغه‌مـبه‌رى خوايـش ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمـووى : پرسيارلێـكراو زاناتـر نييـه‌ لـه‌ پرسياركار .

وتى : كه‌واته‌ هه‌واڵم بده‌رێ سه‌باره‌ت به‌ نيشانه‌كانى .

پێغه‌مبه‌رى خوايش ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووى : كه‌نيزه‌ك خاوه‌ن و سه‌روه‌ره‌كه‌ى خۆيى لێده‌بێت ، وه‌ ده‌بينيت كه‌سانێكى پێ په‌تى (الحفاة) و ڕه‌ش و ڕوت (العراة) و هه‌ژار و نه‌دار (العالة) و شوانى مه‌ڕ و ماڵات (رعاء الشاء) بينايه‌ى به‌رز دروست ده‌كه‌ن .

ئه‌نجا پياوه‌كه‌ ڕۆيشت و منيش ماوه‌يه‌ك چاوه‌ڕێم كرد .

ئه‌نجا پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووى : ئه‌ى عومه‌ر ئايا ده‌زانيت ئه‌وه‌ى كه‌ پرسيارى كرد كێ  بوو ؟

وتم : خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى زاناترن .

فه‌رمووى : ئه‌وه‌ (جِبْڕيل) بوو هات بۆ لاتان بۆ ئه‌وه‌ى ئاينه‌كه‌تانتان فێر بكات .

سوود:

1-ئەرکانى ئیمان شەشن:

1-ئیمان بەخوا.

2-ئیمان بەفریشتەکان.

3-ئیمان بە کتێبەکانى خوا.

4-ئیمان بەپێغەمبەران.

5-ئیمان بە رۆژى دوایى.

6-ئیمان بە قەزاو قەدەر.

2-ئەرکانى ئیسلام پێنجن:

1-شایەتمان.

2-نوێژ.

3-زەکات.

4-رۆژووى مانگى رەمەزان.

5-حەج.

3-ئیمان بەخوا چوار شت دەگرێتە خۆ:

أ-ئیمان بەبوونى خوا.

ب-یەک خواناسین لەپەروەردگارێتیدا (توحید الربوبیة).

ت-یەک خواناسین لەپەرستراویێتیدا(توحید الألوهیة).

ج-یەک خواناسین لەناوو سیفەتەکانیدا (توحید الاسماء والصفات).

(توحید الربوبیة) واتە: یەک خواناسین لەپەروەردگارێتى بریتیە لە خوابە تاک ناسین لەسێ شتان لەدروست کردن و خاوەنایەتى و بەڕێوەبردن.

(توحید الألوهیة) واتە: بوونى بڕواو دان نانە بەوەى کە خواى پەروەردگار تاکە پەرستراوى راستەقینەیەو شایانە.

(توحید الاسماء والصفات) واتە : بروابوون و داننانە بە تەواوى ناوو سیفەتەکانى خواو رەت نەرکدنەوەیان بەم شێوەیەى کە لەقورئان و سوننەتدا هاتوون و باسیان لێ کراوە بەبێ گۆران (تحریف) و لەکارخستن (تعطیل) و پێ چواندن (تمثیل) و دیارى کردنى چۆنیەتى (تکییف).

4- ئیمان و ئیسلام ئەگەر هەریەکەیان بەتەنها هاتن ئەوە هەردووکیان دەگرێتەوە , وەک ئەوە ئەگەر گوتت ئیسلام ئەوە ئیمان و ئیسلام دەگرێتەوە , بەڵام ئەگەر پێکەوە هاتن وەک لەم فەرمودەدا هاتووە ئەوە ئیمان کردەوەکانى (باطن) دەگریتەوە لە عەقیدەو کردەوەکانى دڵ وە ئیسلامیش کردەوە ئاشکراکان دەگرێتەوە لە قسەوە کردەوەى ئەندامەکان.

5- فریشتەکان جیهانێکى نادیارن و خواى گەورە لە رووناکى (نور) دروستى کردوون و هیچ تایبەتمەندییەکى پەرستراویەتییان نییە بەڵکو خۆیان بەندەن و خوا پەرستى دەکەن و پابەندى تەواویان بە فەرمانەکانى خواوە هەیەو تواناى جێ بەجێ کردنیان پێ دراوەو چاکەکارن و هەرگیز سەرپێچى ناکەن.

باوەر بە فریشتە چوار خاڵ دەگرێتەوە خۆ کە ئەمانەن:

یەکەم-باوەرهێنان بە بوونى فریشتەکان.

دووەم-باوەرهێنان بەو فریشتانەى کە بەناوى خۆیان ناویان دەزانین : وەک (جبریل , میکائیل , اسرافیل , نکیر و منکر , هاروت و ماروت , ملک الموت ) هەروەها باوەرهێنان بەسەرجەم ئەو فریشتانەى ناویان نازانین.

سێهەم-باوەرهێنان بەوەى کە زانیومانە لە سیفەتەکانیان وەکو سیفەتى (جبریل) کە عبدالله کورى مسعود (رضی الله عنه) دەڵێ پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) جبریلى لەشێوەى خۆیدا بینیوە شەش باڵى هەبووە هەر باڵێکیشى ئاسۆى داگرتووە.

چوارەم-باوەرهێنان بەوەى کە زانیومانە لە کردەوەکانیان کە پێى هەڵدەستن بەفەرمانى خوا.

6-دەبێ موسڵمان بڕواى بەهەموو ئەو کیتابانە هەبێت کە خواى گەورە ناردونى بۆ پێغەمبەران , ئەوکیتابانەى ناویان لەقورئان هاتووە وە ئە کیتابانەش کەناویان نەهاتووە ئەو کیتابانەى کە لەقورئان ناویان هاتوە چوارن (قورئان , ئینجیل , تەورات , زەبور).

7-ئیمان هێنان بەپێغەمبەران واجبە و روکنێکە لەروکنەکانى ئیمان , پێویستە لەسەر موسڵمان ئیمان بە هەموو پێغەمبەران بهێنێ .

8-ئیمان بەرۆژى دوایى بریتیە لەباوەڕە هێنان بەهەموو ئەو شتانەى کە خوا خەبەرى پێ داوین لە قورئان , وە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) پێى راگەیاندووین لەوەى کەدەبێ و روودەدات لە زیندوو بوونەوە دواى مردن لەحەشر و کیتاب وەرگرتن و حیساب و میزان و حەوزى پێغەمبەر و سیرات و شەفاعەت و بەهەشت و دۆزەخ و ئەوەى خوا ئامادەى کردوە بۆ بەهەشتیەکان و جەهەنەمیەکان .

وە ئیمان بەرۆژى دوایی یەکێکە لەروکنەکانى باوەر ئیمان بە ئەویش نەبێت دانامەزرێت.

9- باوەر بەقەدەر چوار شت دەگریتەوە:

یەکەم: باوەرهینان بەوەى کە خواى گەورە زانستى بە هەموو شتێ هەیە بە (ئەزەلى و بەئەبەدێ) بچوک وگەورە وە ئەو شتانەش کە کردەوەى مرۆڤەکانن.

دووەم:باوەر هێنان بەوەى خواى گەورە سەرجەم زانیاریەکانى دەربارەى ژیان و بونەوەر لەتەختەى پارێزراو (لوح المحفوظ) دا تۆمار کردووە و نوسیووە.

سێهەم: باوەرهێنان بەوەى هەرشتێک لەبونەوەردا رووبدات بە ویستى خوا روودەدات پەیوەست بێت بەفەرمانەکانى خواوە یان پەیوەست بێت بە فەرمانەکانى دروستکراوەکانى یەوە.

چوارەم: باوەرهێنان بەوەى هەرچى لەبونەوەردایە بەخۆى و سیفەت و جولەیەوە دروست کراوى خوایە خودا دروستى کردوون بەکردەوەى ئادەمیزادەکانیشەوە.

10- احسان لەپایەکانى بەرزى ئیمانە : ئەوەیە کە موسڵمان خوا بپەرستێ بەوپەرى رێک وپێکى وەکو ئەوەى کەبیبینێ وە ئەگەر تۆش ئەو نەبینى ئەو تۆ دەبینێ.

11- جگە لەخودا هیچ کەس نازانێت قیامەت کەى دێت وە پێش هاتنى قیامەت نیشانەى گەورە و گچکە هەن پەیدادەبن ئەوجا لەپاشان قیامەت بەرپا دەبێت.

پێشنیارکراو

چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى چوارەم.

الحديث الرابع: عن أبي عبد الرحمن عبد الله بن مسعود (رضي الله عنه) قال: حدّثنا …