دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / ڕكوع و سه‌جده‌.

ڕكوع و سه‌جده‌.

باسه‌كانی ڕكوع و سه‌جده‌و دانانی هه‌ردوو ده‌ست له‌سه‌ر هه‌ردوو ئه‌ژنۆ

150-باب تفریع أبواب الركوع والسجود ووضع الیدین علی الركبتین.

867ـ حدثنا حفص بن عمر، ثنا شعبة، عن أبي يعفور، [قال أبو داود: واسمه وقدان]، عن مصعب بن سعد قال:
صليت إلى جنب أبي، فجعلت يديَّ بين ركبتيَّ، فنهاني عن ذلك، فعدت فقال: لا تصنع هذا، فإِنا كنا نفعله، فنهينا عن ذلك، وأمرنا أن نضع أيدينا على الركب.

– واته‌: له‌ (مصعب)ی كوڕی سه‌عده‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ وتویه‌تی: له‌ ته‌نیشت باوكم نوێژم كردو هه‌ردوو ناوله‌پم لكاند به‌یه‌كه‌وه‌، خستمه‌ نێوان هه‌ردوو ئه‌ژنۆم _ له‌كاتی ڕكوعدا_ باوكم ڕێگری ئه‌وه‌ی لێكردم، وتی: ئێمه‌ش له‌پێشدا وامان ده‌كرد به‌ڵام فه‌رمانمان پێ كرا كه‌ ده‌سته‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌ژنۆكانمان دابنێین.

868ـ حدثنا محمد بن عبد اللّه بن نمير، ثنا أبو معاوية، ثنا الأعمش، عن إبراهيم، عن علقمة والأسود، عن عبد اللّه قال:
إذا ركع أحدكم فليفرش ذراعيه على فخذيه وليطبق بين كفّيه، فكأني أنظر إلى اختلاف أصابع رسول اللّه صلى الله عليه وسلم.

– واته‌: له‌ (عبدالله)ه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ وتویه‌تی: ئه‌گه‌ر كه‌سێ له‌ ئێوه‌ چووه‌ ڕكوعه‌وه‌ با ده‌سته‌كانی له‌سه‌ر ئه‌ژنۆكانی ڕابخات و هه‌ردوو ناوله‌پی بلكێنێ به‌یه‌كه‌وه‌و بیانخاته‌ نێوان هه‌ردوو ئه‌ژنۆیه‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ چاوم له‌ په‌نجه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) بێت.

151-باسی نوێژخوێن له‌ ڕكوع و سه‌جده‌كه‌یدا چی ده‌ڵێت؟:باب ما يقول الرجل في ركوعه وسجوده.

869ـ حدثنا الربيع بن نافع أبو توبة، وموسى بن إسماعيل، المعنى قالا: ثنا ابن المبارك، عن موسى، قال أبو سلمة: موسى بن أيوب، عن عمه، عن عقبة بن عامر قال:
لما نزلت {فسبح باسم ربكَ العظيم} قال رسول اللّه صلى الله عليه وسلم: “اجعلوها في ركوعكم” فلما نزلت {سبح اسم ربك الأعلى} قال: “اجعلوها في سجودكم”.

(ضعيف).

870ـ حدثنا أحمد بن يونس، ثنا الليث يعني ابن سعد عن أيوب بن موسى، أو موسى بن أيوب، عن رجل من قومه، عن عقبة بن عامر بمعناه، زاد قال:
فكان رسول اللّه صلى الله عليه وسلم إذا ركع قال: “سبحان ربي العظيم وبحمده” ثلاثاً، وإذا سجد قال: “سبحان ربي الأعلى وبحمده” ثلاثاً.
قال أبو داود: وهذه الزيادة نخاف أن لا تكون محفوظة.
[قال أبو داود: انفرد أهل مصر بإِسناد هذين الحديثين: حديث الربيع، وحديث أحمد بن يونس].

(ضعيف).

871ـ حدثنا حفص بن عمر، قال: ثنا شعبة قال: قلت لسليمان: أدعو في الصلاة إذا مررت بآية تخوف؟ فحدثني عن سعد بن عبيدة، عن مستورد، عن صلة بن زفر، عن حذيفة
أنه صلى مع النبيِّ صلى الله عليه وسلم فكان يقول في ركوعه: “سبحان ربيَ العظيم” وفي سجوده: “سبحان ربي الأعلى” وما مر بآية رحمة إلا وقف عندها فسأل، ولا بآية عذاب إلا وقف عندها، فتعوذ.

– واته‌: له‌ (حذیفة)ه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه وسلم) نوێژی كردووه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) له‌ ركوعدا ده‌یفه‌رموو: (سبحان ربی العظیم). وه‌ له‌ سه‌جده‌دا ده‌یفه‌رموو: (سبحان ربی الأعلی). كاتێ كه‌ ده‌گه‌یشت به‌ ئایه‌تی ره‌حمه‌ت ده‌وه‌ستاو ده‌پاڕایه‌وه‌، وه‌ كاتێكیش كه‌ ده‌گه‌یشت به‌ ئایه‌تێ شوێنی په‌ناگرتن بووایه‌ به‌ خوای په‌روه‌ردگار، په‌نای پێ ده‌گرت.

872ـ حدثنا مسلم بن إبراهيم، ثنا هشام، ثنا قتادة، عن مطرِّف، عن عائشة
أن النبي صلى الله عليه وسلم كان يقول في ركوعه وسجوده “سبوحٌ قدوسٌ رب الملائكة والروح”.

– واته‌: له‌ عائیشه‌وه‌ (رضی الله عنها) هاتووه‌، كه‌ وتویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌ ڕكوع و سه‌جده‌كه‌یدا ده‌یفه‌رموو: (سبوح قدوس رب الملائكة والروح). واته‌: خودایه‌ ته‌سبیحات و پیرۆزی بۆ تۆیه‌ په‌روه‌ردگاری مه‌لائیكه‌كان و روح.

873ـ حدثنا أحمد بن صالح، ثنا ابن وهب، ثنا معاوية بن صالح، عن عمرو بن قيس، عن عاصم بن حميد، عن عوف بن مالك الأشجعي قال:
قمت مع رسول اللّه صلى الله عليه وسلم ليلةً فقام فقرأ سورة البقرة: لا يمرُّ بآية رحمة إلا وقف فسأل، ولا يمر بآية عذاب إلا وقف فتعوَّذ، قال: ثم ركع بقدر قيامه يقول في ركوعه: “سبحان ذي الجبروت والملكوت والكبرياء والعظمة” ثم سجد بقدر قيامه، ثم قال في سجوده مثل ذلك، ثم قام فقرأ بآل عمران، ثم قرأ سورة سورة.

– واته‌: له‌ عه‌وفی كوڕی مالیكی ئه‌شجه‌عیه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ وتویه‌تی: شه‌وێ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه وسلم) هه‌ستام، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌ستی كرد به‌ خوێندنی سوره‌تی (البقرة) به‌سه‌ر هیچ ئایه‌تێكی ره‌حمه‌تدا تێنه‌ده‌په‌ڕی هه‌تا ده‌وه‌ستاو ده‌پاڕایه‌وه‌و داوای ره‌حمه‌تی ده‌كرد، وه‌ به‌سه‌ر هیچ ئایه‌تێكی سزادا تێنه‌ده‌په‌ڕی هه‌تا ده‌وه‌ستاو په‌نای به‌ خوا ده‌گرت، وتی: پاشان ده‌چووه‌ ڕكوعه‌وه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی به‌ پێوه‌ وه‌ستانه‌كه‌ی ده‌مایه‌وه‌، له‌ ڕكوعه‌كه‌یدا ده‌یفه‌رموو: (سبحان ذی الجبروت والملكوت والكبریاء والعظمة). واته‌: پاك و بێگه‌رده‌ ئه‌و زاته‌ی كه‌ خاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵاته‌و خاوه‌نی موڵك و گه‌وره‌یی و عه‌زه‌مه‌ته‌. وتی: پاشان ده‌چووه‌ سه‌جده‌وه‌و به‌ ئه‌ندازه‌ی به‌ پێوه‌ وه‌ستانه‌كه‌ی ده‌مایه‌وه‌، له‌ سه‌جده‌كه‌یدا به‌ هه‌مان شێوه‌ی ده‌فه‌رموو، ئینجا هه‌ستایه‌وه‌ بۆ ڕكاتی دووه‌م و سوره‌تی (آل عمران) خوێند، پاشان هه‌ر ڕكاته‌و سوره‌تێكی ده‌خوێند.

874ـ حدثنا أبو الوليد الطيالسي وعليّ بن الجعد قالا: ثنا شعبة، عن عمرو بن مرة، عن أبي حمزة مولى الأنصار، عن رجل من بني عبس، عن حذيفة
أنه رأى رسول اللّه صلى الله عليه وسلم يصلِّي من الليل فكان يقول: “اللّه أكبر” ثلاثاً، “ذو الملكوت والجبروت والكبرياء والعظمة”، ثم استفتح فقرأ البقرة، ثم ركع فكان ركوعه نحواً من قيامه، وكان يقول في ركوعه: “سبحان ربي العظيم، سبحان ربي العظيم”، ثم رفع رأسه من الركوع فكان قيامه نحواً من ركوعه، يقول: “لربي الحمد”، ثم سجد فكان سجوده نحواً من قيامه، فكان يقول في سجوده: “سبحان ربي الأعلى”، ثم رفع رأسه من السجود، وكان يقعد فيما بين السجدتين نحواً من سجوده، وكان يقول: “ربِّ اغفر لي، رب اغفر لي”، فصلى أربع ركعات، فقرأ فيهن البقرة، وآل عمران، والنساء، والمائدة أو الأنعام، شكَّ شعبة.

– واته‌: له‌ (حذیفة)ه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوای (صلی الله علیه وسلم) له‌ شه‌ونوێژدا بینیوه‌ ده‌یفه‌رموو: (الله أكبر _ سێ جار_ ذو الملكوت والجبروت والكبریاء والعظمة). پاشان نوێژی دابه‌ست و ده‌ستی كرد به‌ خوێندنی سوره‌تی (البقرة)، ئینجا ده‌چووه‌ ڕكوعه‌وه‌، ڕكوعه‌كه‌ی به‌ ئه‌ندازه‌ی به‌پێوه‌ وه‌ستانه‌كه‌ی بوو، له‌ ڕكوعه‌كه‌یدا ده‌یفه‌رموو: (سبحان ربی العظیم، سبحان ربی العظیم). پاشان سه‌ری به‌رزكرده‌وه‌ له‌ ڕكوع و هه‌ستایه‌وه‌ به‌ پێوه‌ وه‌ستانه‌كه‌ی به‌ ئه‌ندازه‌ی ڕكوعه‌كه‌ی بوو، ده‌یفه‌رموو: (لربی الحمد) ئینجا ده‌چووه‌ سه‌جده‌وه‌، سه‌جده‌كه‌ی به‌ ئه‌ندازه‌ی به‌ پێوه‌ وه‌ستانه‌كه‌ی بوو، له‌ سه‌جده‌كه‌یدا ده‌یفه‌رموو: (سبحان ربی الأعلی) پاشان سه‌ری به‌رزده‌كرده‌وه‌ له‌ سه‌جده‌، له‌نێوان دوو سه‌جده‌كه‌دا هێنده‌ی سه‌جده‌ بردنه‌كه‌ی داده‌نیشت و ده‌یفه‌رموو: (رب اغفر لی، رب اغفر لی). واته‌: په‌روه‌ردگارم لێم خۆشبه‌، په‌روه‌ردگارم لێم خۆشبه‌، چوار ڕكات نوێژی كرد، سوره‌تی (البقرة) و (آل عمران) و (النساء) و (المائدة) و _ یان (الأنعام) _ ی تێدا خوێند، شوعبه‌ گومانی هه‌بوو.

152- باسی پاڕانه‌وه‌ له‌ ڕكوع و له‌ سه‌جده‌دا :باب [في] الدعاء في الركوع والسجود.

875ـ حدثنا أحمد بن صالح وأحمد بن عمرو بن السرح ومحمد بن سلمة، قالوا: ثنا ابن وهب، أخبرنا عمرو يعني ابن الحارث عن عمارة بن غزية، عن سميٍّ مولى أبي بكر أنه سمع أبا صالح ذكوان يحدث عن أبي هريرة
أن رسول اللّه صلى الله عليه وسلم قال: “أقرب ما يكون العبد من ربهِ وهو ساجدٌ، فأكثروا الدعاء”.

– واته‌: له‌ ئه‌بو هوره‌یره‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (نزیكترین جێگه‌ كه‌ به‌نده‌ له‌ په‌روه‌ردگاریه‌وه‌ نزیك بێت، ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌جده‌دا بێت، كه‌واته‌ له‌و كاته‌دا زۆر بپاڕێنه‌وه‌).

876ـ حدثنا مسدد، ثنا سفيان، عن سليمان بن سحيم، عن إبراهيم بن عبد اللّه بن معبد، عن أبيه، عن ابن عباس:
أن النبي صلى الله عليه وسلم كشف الستارة والناسُ صفوف خلف أبي بكر فقال: “يا أيُّها الناس، إنه لم يبق من مبشرات النبوة إلا الرؤيا الصالحة يراها المسلم، أو ترى له، وإنِّي نهيت أن أقرأ راكعاً أو ساجداً، فأما الركوع فعظموا الرب فيه، وأما السجود فاجتهدوا في الدعاء، فقمن أن يستجاب لكم”.

– واته‌: له‌ (عبدالله)ی كوڕی عه‌بباسه‌وه‌ (رضی الله عنهما) هاتووه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) _ له‌و كاته‌دا كه‌ نه‌خۆش بوو له‌ ماڵه‌وه‌_ په‌رده‌ی لاداو ته‌ماشای كرد خه‌ڵك له‌پشتی ئه‌بو به‌كره‌وه‌ ڕیزیان به‌ستووه‌ بۆ نوێژ، فه‌رمووی: (ئه‌ی خه‌ڵكینه‌ موژده‌ده‌رانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی نه‌ماون_ ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ كۆچی خۆی_ جگه‌ له‌ خه‌وی چاك، كه‌ موسڵمان خۆی ده‌یبینێ، یان خه‌ڵكی تر پێوه‌ی ده‌بینن، ئاگادار بن من ڕێگریم لێ كراوه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ ڕكوع و سه‌جده‌دا قوڕئان بخوێنم، جا له‌ ڕكوعدا خوا به‌ گه‌وره‌ دابنێن، واته‌ ئه‌و وشانه‌ به‌كاربهێنن، كه‌ به‌ڵگه‌ی ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی خوایه‌، له‌ سه‌جده‌دا زۆر بپاڕێنه‌وه‌ چونكه‌ له‌و جێگادا شایسته‌یه‌ كه‌ دوعاو نزاكانتان لێ وه‌رگیرێت).

877ـ حدثنا عثمان بن أبي شيبة، ثنا جرير، عن منصور، عن أبي الضحى، عن مسروق، عن عائشة قالت:
كان رسول اللّه صلى الله عليه وسلم يكثر أن يقول في ركوعه وسجوده: “سبحانك اللهم ربنا وبحمدك، اللهم اغفر لي” يتأول القرآن.

– واته‌: له‌ عائیشه‌وه‌ (رضی الله عنها) هاتووه‌، كه‌ وتویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) زۆر جار له‌ ڕكوع و سه‌جده‌كه‌یدا ده‌یفه‌رموو: (سبحانك اللهم ربنا وبحمدك، اللهم اغفر لی). واته‌: خودایه‌ تۆ خودایه‌كی پاك و بێگه‌ردی، ئه‌ی په‌روه‌ردگارم كه‌ من ته‌سبیح و سوپاس و ستایشی تۆ ده‌كه‌م، خودایه‌ لێم خۆشبه‌.

878ـ حدثنا أحمد بن صالح، ثنا ابن وهب، ح وثنا أحمد بن السرح، أخبرنا ابن وهب، أخبرني يحيى بن أيوب، عن عمارة بن غزية، عن سمي مولى أبي بكر، عن أبي صالح، عن أبي هريرة
أن النبي صلى الله عليه وسلم كان يقول في سجوده: “اللهم اغفر لي ذنبي كله دقه وجله وأوله وآخره” زاد ابن السرح “علانيته وسره”.

– واته‌: له‌ ئه‌بو هوره‌یره‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌ سه‌جده‌كه‌یدا ده‌یفه‌رموو: (اللهم اغفر لی ذنبی كله، دقه وجله، وأوله وآخره). واته‌: خوایه‌ له‌ هه‌موو گوناهه‌كانم خۆشبه‌، گه‌وره‌و بچوكی، سه‌ره‌تاو كۆتایی، (ابن الشرح) ئه‌مه‌شی بۆ زیاد كرد: (علانیته وسره) واته‌: ئاشكرایی و په‌نهانی.

879ـ حدثنا محمد بن سليمان الأنباري، ثنا عبدة، عن عبيد اللّه، عن محمد بن يحيى بن حبان، عن عبد الرحمن الأعرج، عن أبي هريرة، عن عائشة رضي اللّه عنها قالت:
فقدت رسول اللّه صلى الله عليه وسلم ذات ليلة فلمست المسجد فإِذا هو ساجد وقدماه منصوبتان وهو يقول: “أعوذ برضاك من سخطك، وأعوذ بمعافاتك من عقوبتك، وأعوذ بك منك، لا أحصي ثناءً عليك، أنت كما أثنيت على نفسك”.

– واته‌: له‌ عائیشه‌وه‌ (رضی الله عنها) ده‌گێڕنه‌وه‌، كه‌ وتویه‌تی: شه‌وێك له‌سه‌ر جێگای خه‌وتن پێغه‌مبه‌رم (صلی الله علیه وسلم) لێ وون بوو، منیش بۆی گه‌ڕام له‌ مزگه‌وت بوو ده‌ستم كه‌وت له‌ به‌ری پێی كه‌ هه‌ڵی كردبوو له‌ سه‌جده‌دا ده‌یفه‌رموو: (خودایه‌ من په‌نا به‌ ڕازیبوونت ده‌گرم له‌ خه‌شم و قینت، په‌نا به‌ لێبوردنه‌كانت ده‌گرم له‌ سزاكانت، په‌نا ده‌گرم به‌خۆت له‌ خۆت، من نازانم سوپاس و ستایشی تۆ بكه‌م، تۆ ئاوای كه‌ ستایشی خۆتت كردووه‌).

153-باسی پاڕانه‌وه‌ له‌ نوێژدا : باب الدعاء في الصلاة.

880ـ حدثنا عمرو بن عثمان، ثنا بقية، ثنا شعيب، عن الزهري، عن عروة أن عائشة أخبرته
أن رسول اللّه صلى الله عليه وسلم كان يدعو في صلاته: “اللهم إنِّي أعوذ بك من عذاب القبر، وأعوذ بك من فتنة المسيح الدجال، وأعوذ بك من فتنة المحيا والممات، اللهم إني أعوذ بك من المأثم والمغرم” فقال له قائل: ما أكثر ما تستعيذ من المغرم؟! فقال: “إن الرجل إذا غرم حدث فكذب ووعد فأخلف”.
[قال أبو داود: المسيح مَثَقَّلٌ: الدجال والمسيح مخفف: عيسى صلى اللّه عليه.
قال الحربي: والناس كل واحد منهما تخفف، ويروى عن رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم: “أما مسيح الضلالة”].

– واته‌: له‌ عائیشه‌وه‌ (رضی الله عنها) ده‌گێڕنه‌وه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌ نوێژه‌كه‌یدا ده‌پاڕایه‌وه‌ ده‌یفه‌رموو: (خودایه‌ په‌نات پێ ده‌گرم له‌ به‌ڵاو فیتنه‌ی ده‌ججال، په‌نات پێ ده‌گرم له‌ به‌ڵاو فیتنه‌ی ژیان و مردن، په‌نات پێ ده‌گرم له‌ گوناهـ و قه‌رزاری). قسه‌كه‌رێك پێی وت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) چه‌ند زۆر په‌نا ده‌گریت به‌ خوا له‌ خراپه‌ی قه‌رزاری؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: (پیاو ئه‌گه‌ر قه‌رزار بوو قسه‌ ده‌كات تووشی درۆ ده‌بێت، به‌ڵێن و په‌یمانیش ده‌دات و به‌جێی ناهێنێت).

881ـ حدثنا مسدد، ثنا عبد اللّه بن داود، عن ابن أبي ليلى، عن ثابت البناني، عن عبد الرحمن بن أبي ليلى، عن أبيه قال:
صليت إلى جنب رسول اللّه صلى الله عليه وسلم في صلاة تطوعٍ فسمعته يقول: “أعوذ باللّه من النار، ويلٌ لأهل النار”.

(ضعیف).

882ـ حدثنا أحمد بن صالح، ثنا عبد اللّه بن وهب، أخبرني يونس، عن ابن شهاب، عن أبي سلمة بن عبد الرحمن، أن أبا هريرة قال:
قام رسول اللّه صلى الله عليه وسلم إلى الصلاة وقمنا معه، فقال أعرابيٌّ في الصلاة: اللهم ارحمني ومحمداً، ولا ترحم معنا أحداً، فلما سلم رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم قال للأعرابيِّ “لقد تحجرت واسعاً” يريد رحمة اللّه عزوجل.

– واته‌: له‌ ئه‌بو هوره‌یره‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ وتویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) بۆ نوێژكردن، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵی هه‌ستاین، عه‌ره‌بێكی ده‌شته‌كی له‌ نوێژدا وتی: خودایه‌ به‌زه‌یت بێته‌وه‌ به‌ من و موحه‌ممه‌د دا، له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا به‌زه‌یت به‌ هیچ كه‌سێكی تردا نه‌یه‌ته‌وه‌، كاتێ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌لامی دایه‌وه‌، به‌كابرای ده‌شته‌كی فه‌رموو: (به‌ڕاستی فراوانه‌كه‌ت كه‌مكرده‌وه‌) واته‌ ره‌حمه‌تی فراوانیت كه‌مكرده‌وه‌.

883ـ حدثنا زهير بن حرب، ثنا وكيع، عن إسرائيل، عن أبي إسحاق، عن مسلم البطين، عن سعيد بن جبير، عن ابن عباس
أن النبي صلى الله عليه وسلم كان إذا قرأ {سبح اسم ربك الأعلى} قال: “سبحان ربي الأعلى”.
قال أبو داود: خولف وكيع في هذا الحديث، رواه أبو وكيع وشعبة عن أبي إسحاق عن سعيد بن جبير عن ابن عباس موقوفاً.

– واته‌: له‌ (عبدالله)ی كوڕی عه‌بباسه‌وه‌ (رضی الله عنهما) هاتووه‌، كاتێ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم): (سبح اسم ربك الأعلی)ی ده‌خوێند، ده‌یفه‌رموو: (سبحان ربی الأعلی).

884ـ حدثنا محمد بن المثنى، حدثني محمد بن جعفر، ثنا شعبة، عن موسى بن أبي عائشة قال:
كان رجل يصلي فوق بيته، وكان إذا قرأ: {أليس ذلك بقادرٍ على أن يحييَ الموتى} قال: سبحانك، فبلى، فسألوه عن ذلك فقال: سمعته من رسول اللّه صلى الله عليه وسلم.
قال أبو داود: قال أحمد: يعجبني في الفريضة أن يدعو بما في القرآن.

– واته‌: له‌ موسای كوڕی ئه‌بو عائیشه‌وه‌ (رضی الله عنه) ده‌گێڕنه‌وه‌، كه‌ وتویه‌تی: پیاوێ له‌سه‌ر بانی ماڵه‌كه‌ی نوێژی ده‌كرد، كاتێ كه‌ (ألیس ذلك بقادر علی أن یحیی الموتی)ی ده‌خوێند ده‌یوت: (سبحانك). وتی: له‌و باره‌وه‌ لێم پرسی، وتی: له‌ پێغه‌مبه‌ری خوام (صلی الله علیه وسلم) بیستووه‌.

ئه‌بو داود ده‌ڵێت: ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل وتی: پێم خۆشه‌ له‌ نوێژی فه‌ڕزدا به‌ ده‌قی قوڕئان بپاڕێنه‌وه‌.

154- باسی ئه‌ندازه‌ی مانه‌وه‌ له‌ ڕكوع و سه‌جده‌دا :باب مقدار الركوع والسجود.

885ـ حدثنا مسدد، ثنا خالد بن عبد اللّه، ثنا سعيد الجريري، عن السعدي، عن أبيه أو عن عمه قال:
رمقت النبي صلى الله عليه وسلم في صلاته، فكان يتمكن في ركوعه وسجوده قدر ما يقول “سبحان اللّه وبحمده” ثلاثاً.

– واته‌: له‌ سه‌عدیه‌وه‌، له‌ باوكیه‌وه‌، یان له‌ مامیه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ وتویه‌تی: سه‌رنجی نوێژی پێغه‌مه‌رم دا (صلی الله علیه وسلم) له‌ ڕكوع و سه‌جده‌كه‌یدا به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ سێ جار بڵێی: (سبحان الله وبحمده) ئارامی ده‌گرت و ده‌مایه‌وه‌.

886ـ حدثنا عبد الملك بن مروان الأهوازي، ثنا أبو عامر وأبو داود عن ابن أبي ذئب، عن إسحاق بن يزيد الهذلي، عن عون بن عبد اللّه، عن عبد اللّه بن مسعود قال:
قال رسول اللّه صلى الله عليه وسلم: “إذا ركع أحدكم فليقل ثلاث مراتٍ: سبحان ربي العظيم، وذلك أدناه، وإذا سجد فليقل: سبحان ربي الأعلى ثلاثاً، وذلك أدناه”.
قال أبو داود: هذا مرسل، عون لم يدرك عبد اللّه.

(ضعیف).

887ـ حدثنا عبد اللّه بن محمد الزهري، ثنا سفيان، حدثني إسماعيل بن أمية قال: سمعت أعرابياً يقول: سمعت أبا هريرة يقول:
قال رسول اللّه صلى الله عليه وسلم: “من قرأ منكم بـ {التِّين والزيتون} فانتهى إلى آخرها {أليس اللّه بأحكم الحاكمين} فليقل بلى، وأنا على ذلك من الشاهدين، ومن قرأ: {لا أقسم بيوم القيامة} فانتهى إلى {أليس ذلك بقادرٍ على أن يحيى الموتى} فليقل بلى، ومن قرأ: {والمرسلات} فبلغ {فبأي حديث بعده يؤمنون} فليقل: آمنا باللّه” قال إسماعيل: ذهبت أعيد على الرجل الأعرابي وأنظر لعله، فقال: يا ابن أخي، أتظن أني لم أحفظه؟! لقد حججت ستين حجة ما منها حجة إلا وأنا أعرف البعير الذي حججت عليه.

(ضعیف).

888ـ حدثنا أحمد بن صالح وابن رافع قالا: ثنا عبد اللّه بن إبراهيم بن عمر بن كيسان، حدثني أبي، عن وهب بن مأنوس قال: سمعت سعيد بن جبير يقول: سمعت أنس بن مالك يقول:
ماصليت وراء أحد بعد رسول اللّه صلى الله عليه وسلم أشبه صلاةً برسول اللّه صلى الله عليه وسلم من هذا الفتى، يعني عمر بن عبد العزيز قال: فحزرنا في ركوعه عشر تسبيحات، وفي سجوده عشر تسبيحات.

قال أبو داود: قال أحمد بن صالح، قلت له: مأنوس أو مأبوس؟ فقال: أما عبد الرزاق فيقول: مأبوس، وأما حفظي فمأنوس، وهذا لفظ ابن رافع، قال أحمد: عن سعيد بن جبير عن أنس بن مالك.

-واتە: ئەنەسى کورى مالیک دەڵێت: نوێژم لەدواى هەرکەسێک کردبێت کەسیان نوێژەکەیان وەک نوێژى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) نەبوە تەنها ئەم گەنجەنەبێت واتە(عومەرى کورى عبدالعزیز) لەبەر ئەوەى لە رکوع وسجود دا دەجار تسبیحات دەکات.

155-باسی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ندامه‌كانی سه‌جده‌:باب أعضاء السجود.

889ـ حدثنا مسدد وسليمان بن حرب قالا: ثنا حماد بن زيد، عن عمرو بن دينار، عن طاوس، عن ابن عباس
عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: “أمرت قال حماد: أمر نبيّكم صلى الله عليه وسلم أن يسجد على سبعةٍ ولا يكفّ شعراً ولا ثوباً”.

– واته‌: له‌ (عبدالله)ی كوڕی عه‌بباسه‌وه‌ (رضی الله عنهما) هاتووه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: فه‌رمانم پێ كراوه‌ _ حه‌مماد وتی: فه‌رمان كراوه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌تان (صلی الله علیه وسلم)_ كه‌ له‌سه‌ر حه‌وت ئه‌ندام سه‌جده‌ به‌رێت، وه‌ جل و به‌رگی و قژیشی كۆنه‌كاته‌وه‌_ له‌ حاڵه‌تی سه‌جده‌ بردندا.

890ـ حدثنا محمد بن كثير، أخبرنا شعبة، عن عمرو بن دينار، عن طاوس، عن ابن عباس،
عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: “أمرت وربما قال: أمر نبيكم صلى الله عليه وسلم أن يسجد على سبعة آراب”.

– واته‌: له‌ (عبدالله)ی كوڕی عه‌بباسه‌وه‌ (رضی الله عنهما) ده‌گێڕنه‌وه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: فه‌رمانم پێ كراوه‌ _ یان فه‌رمووی: فه‌رمان كراوه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌تان (صلی الله علیه وسلم)_ كه‌ له‌سه‌ر حه‌وت ئه‌ندام سه‌جده‌ به‌رێت.

891ـ حدثنا قتيبة بن سعيد، ثنا بكر يعني ابن مضر عن ابن الهاد، عن محمد بن إبراهيم، عن عامر بن سعد، عن العباس بن عبد المطلب
أنه سمع رسول اللّه صلى الله عليه وسلم يقول: “إذا سجد العبد سجد معه سبعة آرابٍ: وجهه، وكفاه، وركبتاه، وقدماه”.

-واته‌: له‌ عه‌بباسی كوڕی (عبد المطلب)ه‌وه‌ (رضی الله عنه) هاتووه‌، كه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ری خوای (صلی الله علیه وسلم) بیستووه‌ فه‌رموویه‌تی: كاتێ كه‌ به‌نده‌یه‌ك سه‌جده‌ ده‌بات حه‌وت ئه‌ندامی له‌گه‌ڵی سه‌جده‌ ده‌به‌ن ئه‌وانیش: ناو چاوان و به‌ری هه‌ردوو ده‌ست و هه‌ردوو ئه‌ژنۆ و هه‌ردوو پێیه‌كانی.

892ـ حدثنا أحمد بن حنبل، ثنا إسماعيل يعني ابن إبراهيم عن أيوب، عن نافع، عن ابن عمر رفعه قال:
“إن اليدين تسجدان كما يسجد الوجه، فإِذا وضع أحدكم وجهه فليضع يديه، وإذا رفعه فليرفعهما”.

– واته‌: له‌ (عبدالله)ی كوڕی عومه‌ره‌وه‌ (رضی الله عنهما) هاتووه‌، كه‌ وتویه‌تی: ده‌سته‌كان سه‌جده‌ ده‌به‌ن هه‌روه‌ك چۆن روومه‌ت سه‌جده‌ ده‌بات، جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ روومه‌تی دانا با ده‌سته‌كانیشی دابنێت، ئه‌گه‌ر به‌رزی كرده‌وه‌ با ده‌سته‌كانیشی به‌رزبكاته‌وه‌.

156-باسی كه‌سێ هات بۆ نویژی جه‌ماعه‌ت پێشنوێژ له‌سه‌جده‌دا بوو چی بكات؟

باب [في] الرجل يدرك الإِمام ساجداً كيف يصنع؟

893ـ حدثنا محمد بن يحيى بن فارس أن سعيد بن الحكم حدثهم، أخبرنا نافع بن يزيد، حدثني يحيى بن أبي سليمان، عن زيد بن أبي العتاب وابن المقبري، عن أبي هريرة قال:
قال رسول اللّه صلى الله عليه وسلم: “إذا جئتم إلى الصلاة ونحن سجودٌ فاسجدوا، ولا تعدوها شيئاً، ومن أدرك الركعة فقد أدرك الصلاة”.

– واته‌: له‌ ئه‌بو هوره‌یره‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ وتویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: هه‌ركاتێ هاتن بۆ نوێژ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ سه‌جده‌مان بردبوو ئێوه‌ش سه‌جده‌ به‌رن، به‌ڵام به‌ ڕكاتی دامه‌نێن، هه‌ركه‌س گه‌یشت به‌ ڕكوع ئه‌وه‌ ئه‌و ڕكاته‌ی بۆ حیساب كراوه‌.

157-باسی سه‌جده‌ بردن له‌سه‌ر لوت و ناوچاوان:باب السجود على الأنف والجبهة.

894ـ حدثنا ابن المثنى، ثنا صفوان بن عيسى، ثنا معمر، عن يحيى بن أبي كثير، عن أبي سلمة، عن أبي سعيد الخدري
أن رسول اللّه صلى الله عليه وسلم رؤِيَ عَلَى جبهته، وعلى أرنبته ، أثر طينٍ من صلاة صلاها بالناس.

– واته‌: له‌ ئه‌بو سه‌عیدی خودریه‌وه‌ هاتووه‌، كاتێ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) پێش نوێژی ده‌كرد بۆ خه‌ڵك شوێنه‌واری قوڕ به‌ ناوچاوانی و سه‌ری لوتیه‌وه‌ ده‌بینرا.

895ـ حدثنا محمد بن يحيى، ثنا عبد الرزاق، عن معمر نحوه.

– واته‌: له‌ مه‌عمه‌ره‌وه‌ فه‌رمووده‌كه‌ی پێشو به‌هه‌مان شێوه‌ هاتووه‌.

158-باسی چۆنیه‌تی سه‌جده‌ بردن:باب صفة السجود.

896ـ حدثنا الربيع بن نافع أبو توبة، ثنا شريك، عن أبي إسحاق قال:
وصف لنا البراء بن عازب فوضع يديه واعتمد على ركبتيه ورفع عجيزته وقال: هكذا كان رسول اللّه صلى الله عليه وسلم يسجد.

(ضعیف).

897ـ حدثنا مسلم بن إبراهيم، ثنا شعبة، عن قتادة، عن أنس
أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: “اعتدلوا في السجود، ولا يفترش أحدكم ذراعيه افتراش الكلب”.

– واته‌: له‌ سه‌جده‌كانتاندا ڕێك و ڕاست بن و با هیچ كه‌سێ له‌ ئێوه‌ ده‌سته‌كانی ڕانه‌خات هه‌روه‌ك چۆن سه‌گ ده‌سته‌كانی ڕاده‌خات.

898ـ حدثنا قتيبة، ثنا سفيان، عن عبيد اللّه بن عبد اللّه، عن عمه يزيد بن الأصم، عن ميمونة
أن النبيَّ صلى الله عليه وسلم كان إذا سجد جافى بين يديه، حتى لو أن بهمة أرادت أن تمرَّ تحت يديه مرت.

– واته‌: له‌ (میمونة)ه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كاتێ كه‌ ده‌چووه‌ سه‌جده‌وه‌ ده‌سته‌كانی به‌رزده‌كردنه‌وه‌ له‌ زه‌وی و له‌ لاته‌نیشته‌كانی دووری ده‌خستنه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر به‌رخۆڵه‌یه‌ك بیویستایه‌ به‌ ژێر باڵیدا تێپه‌ڕ ببێ تێپه‌ڕ ده‌بوو.

899ـ حدثنا عبد اللّه بن محمد النفيلي، ثنا زهير، ثنا أبو إسحاق، عن التميمي الذي يحدث بالتفسير، عن ابن عباس قال:
أتيت النبيَّ صلى الله عليه وسلم من خلفه فرأيت بياض إبطيه وهو مُجَخٍّ قد فرج يديه.

– واته‌: له‌ (عبدالله)ی كوڕی عه‌بباسه‌وه‌ (رضی الله عنهما) هاتووه‌، كه‌ وتویه‌تی: چووم بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌ سه‌جده‌دا بوو له‌ پشتیه‌وه‌ سپیایی بن باڵیم بینی ئه‌وه‌نده‌ سكی به‌رزكردبووه‌وه‌ باسكه‌كانی دوور خستبونه‌وه‌ له‌ لاته‌نیشته‌كانی.

900ـ حدثنا مسلم بن إبراهيم، ثنا عباد بن راشد، ثنا الحسن، ثنا أحمر بن جزء صاحب رسول اللّه صلى الله عليه وسلم:
أن رسول اللّه صلى الله عليه وسلم كان إذا سجد جافى عضديه عن جنبيه حتى نأوِيَ له.

– واته‌: له‌ ئه‌حمه‌دی كوڕی جه‌زئی هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ (صلی الله علیه وسلم) هاتووه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌نده‌ ده‌سته‌كانی دوور ده‌خسته‌وه‌ له‌ لاكانی كه‌ سه‌جده‌ی ده‌برد ئێمه‌ دڵمان بۆی ده‌سووتا.

901ـ حدثنا عبد الملك بن شعيب بن الليث، ثنا ابن وهب، ثنا الليث، عن دراج، عن ابن حجيرة، عن أبي هريرة
عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: “إذا سجد أحدكم فلا يفترش يديه افتراش الكلب وليضم فخذيه”.

– واته‌: له‌ ئه‌بو هوره‌یره‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: با هیچ كه‌سێك له‌ ئێوه‌ ده‌سته‌كانی ڕانه‌خات هه‌روه‌ك چۆن سه‌گ ده‌سته‌كانی ڕاده‌خات، با سكی نه‌نوسێنێت به‌ خۆیه‌وه‌.

159-باسی روخسه‌ت له‌مه‌دا له‌به‌ر حاڵه‌تی زه‌روره‌ت:باب الرخصة في ذلك[للضرورة].

902ـ حدثنا قتيبة بن سعيد، ثنا الليث، عن ابن عجلان، عن سميّ، عن أبي صالح، عن أبي هريرة قال:
اشتكى أصحاب النبي صلى الله عليه وسلم إلى النبيِّ صلى الله عليه وسلم مشقة السجود عليهم إذا انفرجوا، فقال: “استعينوا بالركب”.

(ضعیف).

پێشنیارکراو

زیكرى خواى گه‌وره‌

سووده‌كانی زیكرى خواى گه‌وره‌

1 ـ به‌ده‌ست هێنانی یادی خوا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ یادى ده‌كه‌ن . 2 ـ …