سەرەتا ئەوەى واتێگەیشتوە کە خودا (99) نەوەت و نۆ ناوى هەیە بەس ئەوە هەڵەیە لەبەر ئەوەى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) لە فەرمودەیەک دا کە دوعا وپارانەوە یە دەفەرموێت (ماأصاب عبداُ هم ولاحزن فقال : اللهم إني عبدك ابن عبدك ابن أمتك ناصيتي بيدك ماضِ في حكمك ، عدل في قضاؤك أسالك بكل اسم هو لك سميت به نفسك أو أنزلته في كتابك ، أو علمته أحداً من خلقك أو استأثرت به في علم الغيب عندك أن تجعل القرآن ربيع قلبي ، ونور صدري وجلاء حزني وذهاب همي ” . إلا أذهب الله حزنه وهمه وأبدله مكانه)
بۆیە مەبەست لەم فەرموودەى (إن لله تسعة وتسعين اسماً من أحصاها دخل الجنة) تەنها ئەو ناوانەن کەدیارى کراون وە روونن لاى خەڵکى بەڵام ناوى تر هەن لاى خەلکى ئاشکرانەکراون بەلکو لەلاى خودا بەنهینى و غەیب ماونەتەوە.
بۆیە مەبەست لە فەرموودەکە ئەوەیە هەرکەس لەناوەکانى خودا 99 بژمێرێت و لەماناکەیان تێبگات وباوەرى پێیان هەبێت ئەوا دە چێتە بەهەشت.
ئیمام ابن قیم بەر رەحمەتى خودا بکەوێت دەفەرموێت: ناوەکانى دیارى ناکرین بەژمارەوە بلێن ئەمە کۆتاییە بەلکو خودا ناو سیفاتى هەیە لەغەیب کەس نایزانیت تەنها مەلائیکە نزیکەکانیش لەگەڵ بیت هەروەک لەم فەرمودەیە هاتوە(أسألك بكل اسم هو لك سميت به نفسك أو أنزلته في كتابك ، أو علمته أحداً من خلقك أواستأثرت به في علم الغيب عندك).
ناوەکانى خودا دەکرینە سێ بەشە.
یەکەم: ئەوناوانەن کە بلاو کراونەتەوە بۆ فریشتەکان و غەیرى وانیش بەڵام لە کتیبەکان بلاو نەکراونەتەوە .
دووەم: ئەوناوانەن کەلەغەیب هەن کەس نایانزانیت تەنها خودا خۆى نەبێت.
سێەم: ئەوناوانەن کە لەکتابەکان داهەن وە خەلکى دەیزانێت.
هیچ کەس ناتوانێ وەک خودا مەدح وستایشى خۆى بکات لەبەرئەم فەرموودەیە (لا أحصي ثناءً عليك أنت كما أثنيت على نفسك)رواه بخارى.
زانایان دەفەرموون هەرکەسێک:
1-ئەم ناوانەى کەهاتون لەکتاب وسونەبیان ژمێرێ وە لەبەریان بکات وە ئەو ناوانە بکەنە بەلگە بۆ ژیانیان ئەوە دەچنە بەهەشت.
2-تیگەیشتن لەماناکانى ئەو ناوانە ببنە مایەى کاریگەرى لەژیانى رۆژانەیان لەروى دڵ و تواناو هیز.
3-پارانەوە بەم ناوانە بۆئەوەى ببنە بەڵگە لەسەر جەستەو وە کارى گەریان بەدیار بکەوێت بۆ کارپێ کردن.
بۆنمونە کاتێک زانیت خودا (السمیع البصیر)ە ئەوناتوانى هەموو شتێک بەزوبان بلێیت کەتاوانە یان کارێک بکەیت لەبەر ئەوەى دەت بینێت.
یان داواى رزق و رۆزى لەو بکە چونکە (هو رزاق ذو القوة المتين) , بەلگەش بۆ پارانەوە بەناوەکانى خودا (ولله الاسماء الحسنى فادعوه بها).
وە پارانەوەش دووپایە یە:
- مەدح و بەندایەتى بۆ خودا (یا رحمان ارحمنى).
- داواکارى پێویستیەکانت (یاغفار اغفرلى یا ررزاق ارزقنى).
وە دوعا عیبادەتە هەرکاتێک بەندە زانى کە خودا هیچ شتیکى لێ وون نابێت لەزەوى و ئاسمان ئەوەتەنها لەو دەپارێنەوە.