بۆ چاو لەیاوەرانى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) نەکەین کەچۆن پێشبڕکێان لەگەڵ پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەکرد لەخودا پەرستى بۆیە جارى وا هەبووە دەیان ووت خودا لە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) خۆش بوە بۆیە دەبێ ئێمە زیاتر و زیاتر کاربکەین و هەوڵ و تیکۆشان بدەین , بەڵام هەوڵ وتێکۆشان دەبێ لە چوار چێوەى شەرع بێ نەوەک کارێک بکەیت زیادەرەوەى بێت و پێت وابێ چاکەو باشە بەڵام فەرمانى خودا‌و پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) لەسەر نەبێت دەبێ لەمە ئاگاداربین بەڵام بۆ کارێک کەرێگەدراوە ئەوا خودا بەم شێوەیە دەفەرموێت :
(سابقوا إلى مغفرة من ربكم وجنة عرضها كعرض السما‌ء والأرض أعدت للذين آمنوا بالله ورسله ذلك فضل الله يؤتيه من يشا‌ء ۚ والله ذو الفضل العظيم)الحدید21.
واتە: (که‌واته) پێشبڕکێ بکه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی لێ خۆشبوون له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که‌پانیه‌که‌ی وه‌ک پانتایی ئاسمان و زه‌ویه، ئاماده‌کراوه‌بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌کانی، ئه‌ویش خۆی زیاده ڕێزێکی تایبه‌تیه له‌لایه‌ن خواوه‌ده‌یدات به‌و که‌سانه‌ی که‌خۆی ده‌یه‌وێت، هه‌ر خوا خۆی خاوه‌نی به‌خشش و به‌خشنده‌یی زۆر گه‌وره‌و بێ سنووره.
(وسارعوا الى مغفرة من ربكم وجنة عرضها السموات والارض اعدت للمتقين)ال عمران133.
واتە: ( به‌په‌له بن و پێشبڕکێ بکه‌ن تا ده‌گه‌نه لێخۆشبوونی په‌روه‌ردگارتان و به‌هه‌شتێک که پاناییه‌که‌ی ئاسمان و زه‌وی گرتۆته‌وه‌و ئاماده کراوه بۆ پارێزکاران، (پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: مه‌نزڵگای هه‌ندێ ده‌بینن وه‌کو چۆن ئه‌ستێره‌ی گه‌ش ده‌بینن له دووره‌وه، فه‌رموویانه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا: ڕه‌نگه ئه‌وانه مه‌نزڵگای پێغه‌مبه‌ران بن، فه‌رمویه‌تی: نه‌خێر، به‌ڵکو مه‌نزڵگای که‌سانێکن که باوه‌ڕیان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی هێناوه، جا له‌م سه‌رده‌مانه‌ی دوایدا زانراوه ئه‌ستێره‌ی چه‌نده گه‌وره گه‌وره هه‌یه که خۆر له‌ئاستیاندا زۆر بچوکه چ جای زه‌وی!!))
بۆیە داواکردنى زانست وزانیارى دروست وکارپێکردنى یاسا‌و ڕێساى خۆى هەیە.
هەوڵ وتیکۆشان بۆ گەیشتن بەلوتکەى بەختەوەرى دوونیاو دوارۆژ بەفێربوونى زانستى شەرعی ودوونیایە بەزانستى شەرعى ئەوا خۆت دەپارێزیت لە حەرام وقەدەغەکراوەکان وە شارەزا دەبى بە حەلال و رێگەپیدراوەکان بۆیە سەرەتا دەبێ زانستى شەرعى فێربى ئەوجا زانستى دوونیاى یان شان بەشانى یەکترى وە دەبێ زانستى دوونیاى لەرێگەى زانستى شەرعى بەکاربهێنى بۆ ئەوەى بگەیتە لووتکەى هەرەبەرزى سەرکەوتن.
بۆیە ووتویانە : (ئەگەر یەکێ پێشبرکێى لەگەڵ کردى لە دوونیا تۆ پێشبرکێى دوارۆژى لەگەڵ بکە).
وە هەروەها وتویانە : (ئەگەرتوانیت کەس پێشت نەکەوێ بۆ گەیشتن بە خودا ئەوا درێخى مەکە تۆ باپێشەنگبیت).
بۆ ئەم مەبەستەش لەفەرمودەیەکى قودسى دا هاتوە (قال الله تعالى ” … ومازال عبدي يتقرب إلي بالنوافل حتى أحبه فإذا أحببته كنت سمعه الذي يسمع به وبصره الذي يبصر به ويده التي يبطش بها وقدمه التي يمشي بها وإذا سألني لأعطينه وإذا استغفرني لأغفرن له وإذا استعاذني أعذته. فتح الباري).
واتە : (بەندەکانم لێم نزیک دەبنەوە بەکردنى سونەتەکان تاکو خۆشم دەوێن , ئەگەر خۆشم ویستن ئەوا دەبمە گوێەکانى تاکو شتى باشى پێ ببیستێ , وەدەبمە چاوەکانى تاکوو شتە چاکەکانى پێ ببینێ و چاو رونبێت لە ئاست شتەکان , دەبمە دەستەکانى تاکو کارى چاکى پێ‌بکات وە قاچەکانى تاکو بۆکارى خێر پیادەرۆى پێ‌بکات , ئەگەر داواى لێکردم پێى دەبەخشم ئەگەر خۆى پێ پەناگرتم ئەوا پەناى دەدەم) رواه بخارى.