دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / چۆنیەتی غوسل دەرکردن بۆ ژن و پیاو.

چۆنیەتی غوسل دەرکردن بۆ ژن و پیاو.

بەداخەوە کە ئەبینین زۆر کەس هەیە لەپیاو لە ئافرەت کەموسڵمانەو نوێژدەکات و ڕۆژووئەگرێت وەتەمەنی سەروو سی ساڵە و خاوەنی ماڵ و خێزانەو تا ئێستا نەی بیستوە شتێک هەیە بەناوی { غوسڵ } لەکاتێکدا ڕوکنەکانی ئیسلام زۆریان جێبەجێ نابن و قبوڵ نابن لە ( نوێژ ، ڕۆژوو ، حەج ) ئەگەر بەبێ غوسڵ دەرکردن ئەنجامیان بدەین وە ئەم بابەتە فەرزە لەسەر گشت موسڵمانێک کەبیزانێت و فێری ئەوانەشی بکات کەنایزانن وە شەرمیش نییە کەباس بکرێت و روون بکرێتەوە بەڵکو شەرم لەباس نەکردن و نەشارەزاییە تیایدا

وەڵامی ئەم پرسیارانە چییە ؟؟؟

1. غوسڵ وواتای چییە ؟؟
2. غوسڵ دەرکردن چییە ؟؟
3. چۆن بزانم کەلەش گرانم ؟؟
4. چەند جۆر ئاو هەیە ؟؟
5. چۆن غوسڵ دەر ئەکرێت ؟؟

1. غوسڵ واتای چییە ؟؟
لەڕووی شەرعیەوە پێی ئەوترێت (غسل الجنابة) واتا شوشتنی بێ نوێژی ، بەکووردیەکەی واتا غوسڵ دەرکردن ( غوسڵ ، لەش گرانی ، بێ نوێژی )

2. غوسڵ دەرکردن چییە ؟؟
غوسڵ دەرکردن بریتییە لە ئاوکردن بەتەواوی لەشدا لەگەڵ دەست لێخستنی ئەو شوێنانەی کەدەست ئەیگاتێ

 چۆن بزانم کەلەش گرانم ( بێ نوێژم ) ؟؟
لەش گرانی لەهەموو کەسێک روو ئەیات ئافرەت پیاو کەشتێکی سروشتییە کەبەسەر لەشدا دێت لەدوای باڵغ بوونەوە و لەوکاتەوە غوسڵ دەرکردن ئەکەوێتە سەرمان.

 پیاو لەچی حاڵەتێک توشی بێ نوێژی دەبێت؟

1. جوتبوون لەگەڵ خێزانەکەی ئەویش { دوو بەشە } :

أ ــ جوتبوون و ئاو هاتنەوە .
ب ــ جوتبوون بەبێ ئاو هاتنەوە .

لەهەردوو حاڵەتەکەدا بەلەش گرانی حیسابەو پاش کارەکە دەبێت غوسڵ دەرکات

2. ئاو هێنانەوە بە دەست پاش کارەکە دەبێت غوسڵ دەرکات

3. (احتلام)شەیتانی بوون : واتا کاتێک لەخەو هەڵەستێت هەست بەتەڕی بکات کەلەداوێنێوە هاتووە ڕاستەوخۆ دەبێت غوسڵ دەربکات .

 ئافرەت لە چەند حاڵەتێک تووشی بێ نوێژی دەبێت؟

1. سوڕی مانگانە ( دوای سوڕی مانگانە دەبێت غوسڵ دەرکات )
2. لەماوەی زەیستانی { پاش منداڵبوون } :
کەلەخوێن وەستایەوە دەبێت غوسڵ دەرکات .

3. جوتبوون لەگەڵ خێزانی :
أ ــ جوونبوون و ئاو هاتنەوە .
ب ــ جوت بوون بەبێ ئاو هاتنەوە
لەهەردوو حاڵەتەکە بەلەش گرانی حیسابەو دەبێت غوسڵ دەرکات

4. ئاو هێنانەوە بەدەست پاش کارەکە دەبێت غوسڵ دەرکات .
5. واتا کاتێک لەخەو هەڵئەستێت هەست بە تەڕای بکات کە لە داوێنێوە هاتووە ڕاستەوخۆ دەبێ غوسڵ دەرکات

4,, دوو جۆر ئاو هەیە (منی ) و (مذی)
(منی) بەو ئاوە دەوترێت كە تۆوى تیایە و خواى گەورە ئادەمیزادى لەوە دروست كردووە بەڵام (مذي) ئاوێكى سپى لینجە لە كاتى بیركردنەوە لە جووتبوون یان كاتى دەستبازى لەگەڵ ئافرەتاندا دادەبەزێ زۆرجار مرۆڤ هەست بە دەرچوونى ناكات لە پیاوان و ئافرەتانیشدا هەیە بەڵام لاى ئافرەتان زۆرترە جا منی خۆى پاكە بەڵام لەشگران دەكات
(مذي) پیسە بە ئیتیفاقى زانایان بەڵام لەشگران ناكات واتە غوسڵ واجب نابێت بەڵام بۆ مەنى غوسڵ واجب دەبێت بەڵگەش لەسەر (مذى) حەدیسى (علي) یە كە دەفەرموێ: (كنت رجلاً مذاءً فأمرت رجلاً أن يسأل النبي صلى الله عليه وسلم لمكان ابنته فسأل فقال توضأ واغسل ذكرك) رواه البخاري

 چۆن غوسڵ دەر ئەکرێت ؟؟
خۆپاک کردنەوە لە لەش گرانی واجبە فەرزە لەسەر موسڵمانان
( وإن کنتم جنبا فاطهروا )
جا ئەگەر لەش گران بوون دەبێت تەواوی جەستەتان بشۆن و خاوێنی بکەنەوە

 غوسڵ دەرکردن بۆ پیاو و ئافرەت بەم شێوەیەیە :
1. هەموو ئەو جل و بەرگەکانت دەبێت بشۆردرێ کە ئاوی بەر کەوتوە و ئەگەر وشک بوو مەنی پێوەی دەبێ بیپروێنی

2. بەنیەتی غوسڵ دەچیە گەرماو کەنیەت لەدڵایەو بەدەمیش بوترێت بسم اللە دەکەیت .

3-دەست نوێژ گرتن و خۆشۆرین
سەرەتا هەردوو دەستی دەشوات.
ـ ئەنجا بە دەستی ڕاستی ئاو دەكات بە سەر دەستی چەپیدا و تارات دەگرێت و دەوروبەری عەورەتی پاك دەكاتەوە.
ـ ئەنجا دوو جار یان سێ جار دەستی چەپی دەهێنێت بە زەویدا یان (یان بە سابون دەیشوات).
ـ ئەنجا دەستنوێژدەگرێت وەك چۆن دەستنوێژدەگرێت بۆ نوێژ، بەڵام هەندێك جار شۆردنی هەردوو پێی دوا دەخات بۆ پاش ئاو كردن بە سەر هەموو لاشەدا.
ـ ئەنجا ئاو دەبات و دەیكات بە سەر سەریدا و پەنجەكانی دەخانە نێو قژى یەوە تاوەكو بنی تووكەكان تەڕ دەبن.
ـ ئەنجا سێ گوێل (یان سێ جام) ئاو دەكات بە سەر سەریدا.
ـ ئەنجا ئاو دەكات بە سەر هەموو لاشەیدا، لە پێشان ئاو دەكات بە سەر لای ڕاسیدا و پاشان بە لای چەپیدا.
ـ وە چاكتر وایە لە كاتی ئاو كردن بە سەر لاشەدا دەستی پێدا بهێنێت بۆ ئەوەی بە دڵنیایی تەڕ ببێت.
ـ ئەنجا هەردوو پێی دەشوات ئەگەر شوشتنیانی دوا خستبێت لە كاتی دەستنوێژەكەیدا.
عن ميمونة بنت الـحارث زوج النبـي صلى الله عليه وسلم أنـها قالت: ((وضعتُ لرسول الله صلى الله عليه وسلم وَضوء الـجنابة فأكفأ بيمينهِ على يسارهِ مرتين أو ثلاثاً، ثُم غَسَلَ فرجهُ، ثُم ضرب يدَهُ بالأرض أو الـحائط مرتين أو ثلاثاً، ثُم مضمض واستنشق، ثُم غسل وجههُ وذراعيهِ، ثُمَّ أفاض على رأسهِ الـماءَ، ثُم غسلَ سائر جسدهِ، ثُم تنحَّى فغسلَ رجليهِ، فأتيتهُ بـخِرقةٍ فلم يُڕدْها فجعلَ ينفضُ الـماءَ بيديهِ)) متفق عليه.

واتە: (ميمونة)ی خێزانی پێغەمەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: ئاوی دەركردنی لەش گرانیم دانا بۆ پێغەمەری خوا صلى الله عليه وسلم، ئەنجا بە دەستی ڕاستی ئاوی كرد بە سەر دەستی چەپیدا دوو جار یان سێ جار ئەنجا عەورەتی دەشوشت، ئەنجا دەستی هێنا بە سەر زەویدا یان بە دیوارەكەدا دوو جار یان سێ جار، ئەنجا ئاوی ڕادا بە دەم و لوتیدا، ئەنجا ڕوومەتی و هەردوو باڵی شوشت، ئەنجا ئاوی كرد بە سەر سریدا، ئەنجا هەموو لاشەی شوشت، ئەنجا خۆی دا بەلادا و هەردوو پێی شوشت، ئەنجا من پارچە پەڕۆیەكم بۆ هێنا [بۆ ئەوەی خۆی پێ وشك بكاتەوە] ، بەڵام پێغەمەری خوا صلى الله عليه وسلم نەی ویست و بە هەردوو دەستی ئاوەكەی لە لاشەی كردەوە.

وعن عائشة رضي الله عنها قالت: كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا اغتسل من الـجنابة يبدأ فيغسل يديهِ، ثُمَّ يفرغ بيمنيهِ على شمالهِ فيغسل فرجَهُ، ثُم يتوضأ وضوءه للصلاة، ثُم يأخذ الـماء فيدخل أصابعه فـي أصول الشعر، حتـى إذا رأى أنْ قد استبرأ حَفَنَ على رأسهِ ثلاث حفنات، ثُم أفاض على سائر جسدهِ، ثُم غسل رجليه)) متفق عليه.
واتە: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەگەر خۆی بشۆردایە (غوسلی بكردایە) بە هۆی لەش گرانى یەوە سەرەتا هەردوو دەستی دەشوشت، ئەنجا بە دەستی ڕاستی ئاوی دەكرد بە سەر دەستی چەپیدا و عەورەتی دەشوشت، ئەنجا دەست نوێژی دەگرت وەك چۆن دەست نوێژ بگرێت بۆ نوێژ، ئەنجا ئاوی دەبرد و پەنجەكانی دەخستە بن مووەكانی سەری تاوەكو وای دەبینی كە هەموو سەری تەڕ بووە ئەو كاتە سێ گوێل ئاوی دەكرد بە سەر سەریدا، ئەنجا ئاوی دەكرد بە سەر هەموو لاشەیدا، ئەنجا هەردوو پێی دەشوشت.

لە كۆتایدا تیبینى یەك دەخەمە ڕوو سەبارەت بە بەكارهێنانى ووشەى (لەش پیسى)

بە كارهێنانى ئەم ووشەیە دروست نى یە، بەڵكو دەبێت بووترێت: غوسڵى لەش گرانى، یان غوسڵى جەنابە،… هتد.
چونكە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى: سبحان الله… إن المسلم لا ينجس (البخاري: 1 / 333، ومسلم: 1 / 282).

واتە: موسڵمان پیس نابێت، و پاكە، والله أعلم.

تکایە بڵاوی بکەنەوە و خۆتان لەو خێرە بێبەش مەکەن ئەگەر هەرکەس بەهۆی تۆوە فێر بێت هەتا ئەم کارە بکات خێرەکەشی بۆ تۆ دێت هەمو جارێ

تێبینى : ئەم نوسراوە وەرگیراوە سوپاس بۆ نوسەر هەرچەند نازان نوسەرى یەکەم کێە بەلام لەبەر سوودى زۆرى بلاوى دەکەینەوە.

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …