ڕوونکردنەوەی بەشەکانی یەکتاپەرستی، کە سێ بەشن:
یەکتاپەرستی پەروەردگارێتی (الربوبیە).
یەکتاپەرستی پەرستش (الألوهیە).
وە یەکتاپەرستی ناوو سیفاتە جوانەکانی خودای گەورە.
یەکتاپەرستی پەروەردگارێتی(الربوبیە):
ئەوەیە کە باوەڕت هەبێت کە خودای گەورە بەدیهێنەر و هەڵسوڕێنەری هەموو شتێکە، کەس شەریکی نییە لەمەدا.
یەکتاپەرستی پەرستش(الألوهیە):
ئەوەیە کە باوەڕت وابێت کە خودای پاک و بێگەرد تاکە پەرستراوێکە بە حەق و لەمەشدا هیچ هاوبەشی نییە. وە ئەمەش مانای {لا اله الا اللە} یە. لەبەر ئەوەی واتاکەی ئەوە دەگەیەنێ کە هیچ پەرستراوێک نییە بە حەق کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە خودای گەورە. وە کۆی پەرستشەکان لە نوێژو ڕۆژوو وە ئەوانی تریش پێویستە دڵسۆزانە تەنها بۆ خودای گەورە ئەنجام بدرێت. وە نابێت هیچ شتێك لەوانە بۆ کەسێکی تر بکرێت.
یەکتاپەرستی ناوو سیفاتە جوانەکانی خودای گەورە:
ئەوەیە کە باوەڕت هەبێت بە هەموو ئەو ناو و سیفاتانەی کە لە قورئان و فەرموودەی درووستدا هاتووە، وەچەسپاندنیان تەنها بۆ خودای گەورە بێت بە شێوەیەک کە شیاو خۆی بێت، بە بێ گۆڕین (تحریف) و لەکار خستن (تعطیل) و چۆنیەتی (تکییف) و بە بێ لێک چواندن (تمثیل). ئەویش بە بەڵگەی فەرمودەی خودای گەورە:
بسم الله الرحمن الرحيم
قل هو الله أحد (١) الله الصمد(٢) لم يلد ولم يولد (٣) ولم يكن له كفوا أحد (٤)
واتا:
• (ئهی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئهی ئیماندار) بڵێ: ئهو خوای که ناوی _ الله_ خوایهکی تاک و تهنهایه (بێ هاوهڵ و هاوتایه).
• خوا زاتێکی پایهدار و دهسهڵاتداره، نیازی به کهس نییهو ههموویان ئاتاجی ئهون، ههر ئهو دهتوانێ بهڵاو و ناخۆشی لابهرێت و پێویستی و داخوازیهکانمان جێ به جێ بکات.
• هیچ کهسی لێ نهبووه و خۆشی له کهس نهبووه.
• ههرگیز هاوتاو هاوشێوه و دهسهڵاتدارێکی تر نییه که لهبهرامبهریهوه بهوهستێت و هاوشانی بێت.
وە فەرموودەی خودای گەورە:
﴿ليس كمثله شيءوهو السميع البصير﴾ [ الشورى : 11]
واتا: هیچ شتێك نیه له وێنهی ئهوزاته، هیچ شتێك لهو ناچێت (چونکه خوایه و بهدیهێنهره، چۆن له بهدیهێنراوهکانی دهچێت) ههر ئهویش بیسهرو بینایه.
وە هەندێک لە زانایان یەک تا پەرستیان کردوە بە دوو بەشەوە. یەکتاپەرستی ناو و سیفاتە جوانەکانیان لە ڕیزی یەکتاپەرستی پەروەردگارێتیدا داناوە. وە کێشە نییە لە بەکارهێنانی دەستەواژەی جیاوازدا، لەبەر ئەوەی لە هەردوولادا مەبەستەکە ڕۆشنە.
وە جۆرەکانی هاوەڵ بڕیاردان (شیرک) سیانن:
شیرکی گەورە، شیرکی بچوک , شیرکی شاراوە.
شیرکی گەورە:
کردەوەکان پووچ دەکاتەوەو ئەو کەسەی لەسەری بمرێت بە نەبڕاوەیی دەیباتە ئاگرەوە. هەروەکو خودای پەروەردگار دەفەرموێت:
﴿ولو أشركوا لحبط عنهم ما كانوا يعملون﴾ [الأنعام : 88]
واتا: ئهگهر شهریک و هاوبهش بڕیار بدهن، ئهوه ههرچی کارو کردهوهیان ههیه ههمووی پووچ و بێ نرخ دهبێت.
وە خودای پاک و بێ گەرد دەفەرموێت:
﴿ما كان للمشركين أن يعمروا مساجد الله شاهدين على أنفسهم بالكفر أولئك حبطت أعمالهم وفي النار هم خالدون ﴾ [التوبة : 17]
واتا: شیاو وشایسته نهبووه بۆ موشریک و هاوهڵگهران که مزگهوتهکانی خوا ئاوهدان بکهنهوه، لهکاتێکدا خۆیان شایهتن لهسهر خۆیان که بێ باوهڕن، ئهوانه ههموو کارو کردهوهکانیان بێ نرخه و پووچهڵ بۆتهوه، ئهوان لهناو ئاگری دۆزهخدا (له ژیانی کوله مهرگیدا) بهردهوامن.
وە هەر کەسێک لەسەری بمرێت لێ خۆشبوونی بۆ نییە، وە بەهەشتی لێ حەرام دەبێت، هەروەکو خودای گەورە دەفەرموێت:
﴿إن الله لا يغفر أن يشرك به ويغفر ما دون ذلك لمن يشاء ﴾ [النساء : 48]
واتا: بهڕاستی خوا خۆش نابێت ئهگهر هاوهڵی بۆ بڕیار بدرێت، بێجگه لهوه له ههر گوناهێکی تر بیهوێت خۆش دهبێت، بۆ ئهو کهسهی که دهیهوێت.
وە خودای گەورە دەفەرموێت:
﴿ إنه من يشرك بالله فقد حرم الله عليه الجنة ومأواه النار وما للظالمين من أنصار﴾ [المائدة : 72]
واتا: دڵنیابن ئهوهی شهریک و هاوبهش بۆ خوا بڕیار بدات، ئهوه بێگومان خوا بهههشتی لهسهر حهرامکردووه و شوێن و جێگاو سهرهنجامی ئاگره، ئهوسا ئهو ستهمکارانه هیچ جۆره پشتیوانێکیان نی یه (کهس ناتوانێت فریایان بکهوێت).
وە لە جۆرەکانی شیرکی گەورە: نزاو پاڕانەوە و داوای یارمەتی کردن لە بت و مردووەکان، وە نەزرو قوربانی کردن بۆیان وە هەروەها هاوشێوەی ئەمانە.
شیرکى بچووک:
ئەوەیە کە لە دەقەکانی قورئان و سوونتدا هاتووە و ناوبراوە بە هاوەڵ بڕیاردان (شیرک).
بەڵام ئەمە لە جۆری هاوەڵ بڕیاردانی گەورە نییە.
هەروەکو ڕیایی کردن لە هەندێ کردەوەدا و سوێند خواردن بە غەیری خودای گەورە، وە وتنی (ما شاء اللە و شاء فلان) واتا ئەوەی خودای گەورە بییەوێت و فڵان کەسیش بییەوێت، وە هاوشێوەی ئەمانە.
لەبەر فەرموودەی پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم): (أخوف ما أخاف علیکم الشرک الأصغر) ئەوەی کە من زۆرترین ترسم هەیە لێی لەسەر ئێوە هاوەڵ بڕیاردانی بچوکە.
وە دەربارەی ئەم فەرموودەیە پرسیار کرا لە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: (الریاء) رووپاماییە، ئەم فەرموودەیە ئیمامی ئەحمەدو طەبەرانی و بەیهەقی لە محمود بن لبید الانصاریەوە گێڕاویانەتەوە بە سەنەدێکی باش(جید)، وە هەروەها طەبەرانی بە چەند سەنەدێکی باش(جید) لە (محمود بن لبید)ەوە، لە (رافع بن خدیج)ەوە لە پێغەمبەرەوە (صلی الله علیه وسلم) گێڕاویانەتەوە.
وە فەرموودەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) : من حلف بشیء دون اللە فقد أشرک.
واتا هەرکەسێک سوێند بە شتێک بخوات جگە لە خودای گەورە ئەوا هاوەڵی بۆ بڕیار داوە.
ئەم فەرموودەیە ئیمامی ئەحمەد بە سەنەدێکی درووست لە عومەری کوڕی خەطابەوە )ڕەزای خوای لەسەر بێت( گێڕاویەتیەوە، وە ئەبو داود و ترمذی بە ئیسنادێکی درووست گێڕاویانەتەوە لە ئیبنو عومەر (ڕەزای خوای لەسەر بێت) کە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: (من حلف بغیر اللە فقد کفر أو أشرک).
واتا هەرکەسێک سوێند بەغەیری خودا بخوات ئەوا بێ باوەڕ یان موشریک دەبێت.
وە فەرموودەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم): (لا تقولوا: ما شاء اللە وشاء فلان ولاکن قولوا: ماشاء اللە ثم شاء فلان).
واتا مەڵێن خوداو فڵان کەس ویستیان وابوو، بەڵکو بڵێن خودا ویستی هەبوو پاشان فڵان کەس ویستی لێبوو. ئیمامی ئەبو داود بە سەنەدێکی درووست هێناویەتی لە حوذەیفەی کوڕی یەمانەوە.
وە ئەم جۆرە خاوەنەکەی لە دین دەرناکات وە بە نەبڕاوەییش لەئاگردا نامێنێتەوە بەڵام تەواوێتی یەکتاپەرستی پێویستی لێ لادەبات.
شیرکى شاراوە و پەنهان:
وە بەڵگەش فەرموودەی پێغەمبەری خودایە (صلی الله علیه وسلم): الا اخبرکم بما هو اخوف علیکم عندی من المسیح الدجال؟ قالو: بلی یا رسول اللە قال: الشرک الخفی، یقوم الرجل فیصلی فیزین صلاتە لما یری من نظر الرجل الیە.
واتا ئایا هەواڵتان پێ بدەم بەوەی کە لە مەسیحی دەجال ترسناکترە لەسەر ئێوە؟ ووتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم)، فەرمووی: هاوەڵ بڕیاردانی شاراوەیە، کاتێک کەسێک هەڵدەستێت نوێژ دەکات و نوێژەکەی دەڕازێنێتەوە کە دەزانێت کەسێک سەیری دەکات.
ئەم فەرموودەیە ئیمامی ئەحمەد لە موسنەدەکەیدا لە ئەبی سەعیدی خودری (ڕەزای خوای لەسەر بێت) گێڕاویەتیەوە.
وە دەکرێت هاوەڵ بڕیاردان بکەینە دوو بەشەوە:
گەورەو بچوک، بەڵام هاوەڵ بڕیاردانی شاراوە (شرک الخفی) گشتگیرترەو لە هەردوو(شیرکی گەورە و بچوک)دا هەیە.
هاوەڵ بڕیاردانی شاراوە لەناوهاوەڵ بڕیاردانی گەورەدا وەک هاوەڵ بڕیاردانی دووڕووەکان، چونکە باوەڕە پووچەکانیان دەشارنەوە و ئیسلامەتییەکی ڕووپاماییانە پیشان دەدەن تا خۆیانی پێ بپارێزن.
وە هاوەڵ بڕیاردانی شاراوە لەناوهاوەڵ بڕیاردانی بچوکیشدا هەیە، وەک ڕوپامایی، کە لە فەرموودەکەی محمود بن لبید الانصاریدا هاتووە و پێشتر باسمان کرد، وە فەرموودەی ئەبی سەعید کە باس کرا.
وە خودای گەورە مووەفەقمان بکات.ڕوونکردنەوەی بەشەکانی یەکتاپەرستی، کە سێ بەشن: یەکتاپەرستی پەروەردگارێتی (الربوبیە)، یەکتاپەرستی پەرستش (الألوهیە)، وە یەکتاپەرستی ناوو سیفاتە جوانەکانی خودای گەورە.
نوسینى: ڕێباز سیامند