دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / چاکسازی کردن لەکات.

چاکسازی کردن لەکات.

(والعصر & إن الإنسان لفي خسر & إلا الذين آمنوا وعملوا الصالحات وتواصوا بالحق وتواصوا بالصبر ).

واتە: (سوێند به زه‌مانه‌، سوێند به‌کاتی عه‌سر.( 2 )   به‌ڕاستی ئاده‌میزاد له زه‌ره‌رمه‌ندی و خه‌ساره‌تمه‌ندیدایه‌.( 3 )   بێجگه له‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کارو کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌و ئامۆژگاری یه‌کتریشیان کردووه که هه‌میشه پابه‌ندی حه‌ق بن (پابه‌ندی حه‌قیش پێویستی به خۆگری هه‌یه‌)، له‌به‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام ئامۆژگاری یه‌کتریان کردووه تا هه‌میشه و به‌رده‌وام، خۆگرو ئارامگریش بن.).

کات ئەوەندە گرینگە خودا جل جلاله بەگەورەى خۆى سوێندى پێدەخوات , بۆیە دەبێت گرنگى کات بزانین چەندە کات یانى ژیانت هەر چرکەیەک کەدەروات لەتەمەنت کەم دەبێتەوە بۆیە دەبێت کاتەکانى ژیانت بەبەرنامە رێکبخەیت ئەگەر نا زەرەرمەند دەبیت , بۆیە ئێمەش لەم بابەتەماندا هەندێ شتان بۆ دەونسین بەهیواى سود لێوەرگرتنى .

سەرەتا لە بەرنامەى کاتى رۆژانە دەست پێدەکەین کەچۆن کاتەکانمان بەفیرۆنەدەین.

بەرنامەى رۆژانە:-

  • پارێزگارى کردن لە نوێژە فەرزەکان لەمزگەوتدا.
  • خوێندنى زیکرەکانى بەیانیان و ئێواران.
  • خوێندنى هەندێک لەقورئانى پیرۆز.
  • کردنى دوو رکان نوێژ پاش هەلاتنى خۆر.
  • کردنى نوێژى چێشتەنگاو.
  • جێ بەجێ کردنى ئەرکەکانى رۆژانە.
  • کردنى نوێژە سونەتەکان.
  • کردنى نوێژى باش دەست نوێژ.
  • کردنى نوێژى سونەت لەماڵەوە.
  • کردنى نوێژى وەتر پێش نوستن.
  • خوێندنى ویردى تایبەت و گشتیەکان بەتایبەت پێش نوست.

بەرنامەى هەفتانە:-

1-چوون بۆ نوێژى هەینى.

2-خوێندنى سورەتى (الکهف).

3-بەرۆژو بوونى دووشەمان و پێنجشەممان.

4-زیندووکردنەوەى شەوو بەخودا پەرستى.

5-مانەوە لە مزگەوت لەعەسرەوە تاکو مەغریب.

6-نوێژى داواکارى خەیر(الاستخارة).

7-بەجێگەیاندى سیلەى رەحم.

8-سەردانى کردنى نەخۆش.

9-داخوازى کردنى زانست.

10-خۆش گوزەرانى لەگەڵ خانەوادەکەت.

11-یارمەتى دانى خەڵکى.

12-کورتکردنەوەى نێنۆکەکانت.

بەرنامەى مانگانە:-

1-خوێندنەوەى هەموو قورئان (خەتم).

2-بەرۆژوو بوونى سێ رۆژ لەهەموو مانگێکدا کەپێیان دەڵێن رۆژە سپیەکان کە دەکونە (13-14-15) هەموو مانگێکى عەرەبى.

3-زیکرى سەیرکردنى مانگ.

4-بانگدان.

5-سەردانى کردنى گۆرستان.

6-برەودان بە نوێژ لەچۆلەوانى: بەتایبەت بۆ ئەوانەى کە خەریکى شوانین یان لەسەر کێلگەکان کشتوکاڵى دەکەن یان  ئەوانەى کە دەچن بۆ گەشت وگوزار و سیران.

بەرنامەى چل رۆژە:-

  • الله اکبرى یەکەم لە نوێژە فەرزەکان : ئەگەر چل رۆژ توانیت لەنوێژە فەرزەکان لە الله اکبرى یەکەم بگەیتە جەماعەت ئەوا دوو پارێزەرى بۆ هەیە یەکەم دەپارێزرێت لەئاگر ئەگەر مرد وە دووەم نابیتە یەکێک لە مونافیقەکان.
  • پاک و خاوێنى : بەتایبەت تاشینى مووى بن باڵ و موەکانى خوار ناوک.

بەرنامەى سالانە:-

1-بەرۆژوو بوون لەمانگى رەمەزاندا.

2-زەکات دان.

3-عومرەکردن.

4-نوێژى تەراویح.

5-زیندووکردنەوەى شەووى قەدر.

6-بەرۆژوو بوونى رۆژى عەرەفە.

7-بەرۆژوو بوونى نۆیەم دەیەمى مانگى موحەرەم.

8-سەرفیترەى مانگى رەمەزان.

9-مانەوە لەمزگەوت (اعتکاف).

10-قوربانى کردن.

11-رۆژووى شەشەلان.

12-بەرۆژوو بوون لەمانگە شەعبان.

13-هاوکارى کردنى منداڵى بێ باوک : هەرچەندە دەبێت ئەوانمان رۆژانە لەیادبن ئەگەر هەر کەم کورتیەکیان هەبێت.

بەرنامەى ژیانى:-

1-حەج کردن.

2-نوێژى ستایش (صلاة التسابیح).

ئەمانەى کە لە نوسیومانە هەموویان بەڵگەى لەسەرە چى لەقورئان یان لەفەرمودە ئەگەر دەتەوێت بگەرێوە بۆ فەرمودەکان هەمویان بەبەڵگە دەدۆزیتەوە ئێمە بۆیە بەلگەکانمان نەنوسى لەبەر درێژ بوونەوەى بابەتەکان.

سوودم لەپەرتوکى (ژیانت بە بەرنامە بەرێوە ببە) وەرگێر :زانا کریم.

پێشنیارکراو

زیكرى خواى گه‌وره‌

سووده‌كانی زیكرى خواى گه‌وره‌

1 ـ به‌ده‌ست هێنانی یادی خوا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ یادى ده‌كه‌ن . 2 ـ …