دەستپێک / جۆراوجۆر / 30 به‌روبووم له‌ به‌روبوومه‌كانی ته‌قوا له‌ قورئانی پیرۆز.
تەقوا و بەرهەمى
تەقوا و بەرهەمى

30 به‌روبووم له‌ به‌روبوومه‌كانی ته‌قوا له‌ قورئانی پیرۆز.

خوای گه‌وره‌ چه‌نده‌ها مژده‌ ومزگێنی داوه‌ به‌ به‌ند موته‌قیه‌كانی له‌ قورئانی پیرۆزدا، له‌و مژدانه‌:

یه‌كه‌م: مژده‌ی كامه‌رانی وبه‌خته‌وه‌ری له‌ ژیانی دونیاو دواڕۆژدا، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{الذين آمنوا وكانوا يتقون( 63 )لهم البشرى في الحياة الدنيا وفي الآخرة لا تبديل لكلمات الله ذلك هو الفوز العظيم ( 64 )} يونس: 63،64.

واته‌: (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌) ئه‌و که‌سانه‌ن باوه‌ڕی به‌تین و دامه‌زراوو پڕ سۆزیان هێناوه به‌ په‌روه‌وردگاریان و خۆشیان ده‌پارێزن له خه‌شم و قینی خوا (به ‌هۆی ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌کانی خوا و ته‌رێز کردنیان له‌ حه‌رام)…‌ هه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ مژده‌ی (کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری) له‌ژیانی دنیادا (که‌ مژده‌ی قورئان و فه‌رمووده‌یه‌) له‌ قیامه‌تیشدا (مژده‌کان هه‌موو ده‌بنه‌ واقع و، هه‌موو مژده‌ قورئانیه‌کان به‌ زیاده‌وه‌ دینه‌ دی)، بێگومان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی خوا هه‌ر دێنه‌دی و هیچ گۆڕانێکیان به‌سه‌ردا نایه‌ت، ئا ئه‌وه‌یه‌ سه‌رفرازی و کامه‌رانی گه‌وره‌و مه‌زن.

دووه‌م: مژده‌ی یارمه‌تی و سه‌رخستن، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ إن الله مع الذين اتقوا والذين هم محسنون } النحل:128.

واته‌: چونکه‌ به‌ڕاستی خوا له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دایه‌ که‌ خۆیان پاڕاستووه‌ له‌ گوناهو هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که‌ چاکه‌کارو چاکه‌خوازن.

سێهه‌م: مژده‌ی ته‌وفیقدان بۆ فێربوونی زانست، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ واتقوا الله ويعلمكم الله } البقرة: 282.

واته‌: له‌ خوا بترسن و خۆ پارێزبن و خوا فێری ئه‌و شتانه‌تان ده‌کات (که‌ خێری تیایه‌ بۆ دنیاو پاداشتی قیامه‌تی له‌ دوایه‌).

چواره‌م: ڕێنموونی كردن بۆ ڕێگای ڕاست و جیاوازی كردن له‌ نێوان حه‌ق وباتیڵدا، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ إن تتقوا الله يجعل لكم فرقانا } الأنفال: 29.

پێنجه‌م: مژده‌ی سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌كان وگه‌وره‌یی پاداشتی پارێزكاران، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ ومن يتق الله يكفر عنه سيئاته ويعظم له أجرا  } الطلاق:5.

واته‌: ئه‌وه‌ی له‌ خوا بترسێت و پارێزکار بێت، خوا گوناهه‌کانی ده‌سڕێته‌وه‌ و چاوپۆشی لێ ده‌کات و پاداشته‌که‌ی بۆ گه‌وره‌و بێ سنوور ده‌کات.

شه‌شه‌م: مژده‌ به‌ لێخۆشبوون، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{وان تصلحوا وتتقوا فان الله كان غفورا رحيما} النساء: 129.

واته‌: خۆ ئه‌گه‌ر چاکسازی بکه‌ن و ڕێک بکه‌ون و خۆتان بپارێزن له‌ سته‌م، ئه‌وه‌ به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

حه‌وته‌م: ئاسان كاری له‌ هه‌موو كارێكدا، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ ومن يتق الله يجعل له من أمره يسرا } الطلاق:4.

واته‌: ئه‌وه‌ی که‌ له‌ خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه‌ خوا کاری بۆ ئاسان ده‌کات.

هه‌شته‌م: ده‌روو لێ كردنه‌وه‌و ده‌رچوون له‌ غه‌م وبه‌ژاره‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ ومن يتق الله يجعل له مخرجا } الطلاق:2.

واته‌: ئه‌وه‌ی له‌ خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه‌ خوا ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه‌…

نۆیه‌م: به‌خشینی رزق ورۆزێكی فراوان به‌ بێ ماندوو بوون، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: { ومن يتق الله يجعل له مخرجا (2) ويرزقه من حيث لا يحتسب.. } الطلاق:3،2.

واته‌: ئه‌وه‌ی له‌ خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه‌ خوا ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه‌ وله‌ شوێنێکه‌وه‌ ڕزق و ڕۆزی پێ ده‌به‌خشێت که‌ حسابی بۆ نه‌کردبێت و خۆی پێی نازانێت.

ده‌یه‌م: رزگار بوون له‌ ئازار وسزا، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ ثم ننجي الذين اتقوا } مريم:72.

واته‌: له‌وه‌ودوا ئه‌وانه‌ ڕزگار ده‌که‌ین که‌ پارێزکارو خواناس بوون…

یازده‌یه‌م: مژده‌ی ڕێزلێنان، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ إن أكرمكم عند الله أتقاكم } الحجرات:13.

واته‌: به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خوا ئه‌و که‌سانه‌تان که‌زۆرتر له‌خواترسه‌و فه‌رمانبه‌رداری خوایه‌…

دوازده‌یه‌م: ده‌سكه‌وتنی خۆشه‌ویستی، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{إن الله يحب المتقين } التوبة:4.

واته‌: به‌ڕاستی خوا پارێزکارانی خۆش ده‌وێت.

سێزده‌هه‌م: ده‌سكه‌وتنی سه‌رفرازی، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ واتقوا الله لعلكم تفلحون } البقرة:189.

واته‌: له‌ خوا بترسن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن.

چوارده‌یه‌م: وه‌رگرتنی پاداشت و به‌زایه‌ نه‌چوونی كرده‌وه‌كان، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ إنه من يتق ويصبر فإن الله لا يضيع أجرالمحسنين } يوسف:90.

واته‌: بێگومان ئه‌وه‌ی خۆپارێز بێت له‌ گوناهو خۆگر بێت (له‌ به‌رامبه‌ر پێشهاته‌کانه‌وه‌، خوای گه‌وره‌ ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه‌) ئه‌وه‌ به‌ڕاستی خوا پاداشتی چاکه‌کاران و چاکه‌خوازان به‌زایه‌ نادات.

پازده‌یه‌م: وه‌رگرتنی كرده‌وه‌كان، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ إنما يتقبل الله من المتقين } المائدة:27.

واته‌: خوای گه‌وره‌ ته‌نها له‌ پارێزکاران قوربانی و چاکه‌ وه‌رده‌گرێت.

شازده‌یه‌م: ده‌سكه‌وتنی به‌هه‌شت، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ إن المتقين في جنات وعيون}‌ الذاريات:15.

واته‌: بێگومان خۆ پارێزانیش له‌شیرك و سه‌رپێچی، له‌نێو چه‌ندین باخات و، له‌پاڵ چه‌ند سه‌رچاوه‌ی ئاودان.

حه‌ڤده‌یه‌م: ده‌ستكه‌وتنی ئاسایش وپله‌ وپایه‌یه‌كی گه‌وره‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{إن المتقين في مقام أمين } الدخان:51.

واته‌: بێگومان پارێزكاران له‌ جێگایه‌كی هێمن و ئاسایشدان.

هه‌ژده‌یه‌م: به‌رز بوون به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ والذين اتقوا فوقهم يوم القيامة} البقرة:212.

واته‌: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌دونیادا پارێزگارییان له‌سنووره‌كانی خوا كردووه‌، له‌ڕۆژی دواییدا له‌سه‌رووی ئه‌وانه‌وه‌ ده‌بن و ژیانی خۆشی هه‌تا هه‌تاییشیان هه‌یه‌.

نۆزده‌یه‌م: ده‌سكه‌وتنی پاداشتی جۆراوجۆر وزۆربوونی خۆشیه‌كان، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ إن للمتقين مفازا 31 حدائق وأعنابا 32 وكواعب أترابا 33 وكأسا دهاقا34 } النبأ: 31-34.

واته‌: به‌ڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران سه‌رفرازی و خۆشێ و شادی و کامه‌رانی فراوان ئاماده‌یه‌، چه‌نده‌ها باخچه‌ی جوان و جۆری ترێ. كیژو كچانی هاوته‌مه‌ن و مه‌مك خڕو دیمه‌ن جوان و تازه‌ پێگه‌یشتوو ئاماده‌یه‌. وه‌ په‌رداخی پڕ له‌ شه‌راب.

بیست: نزیكبوونه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی دواییدا، له‌گه‌ڵ خۆشی بینینی خوای گه‌وره‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{إن المتقين في جنات ونهر في مقعد صدق عند مليك مقتدر } القمر:55،54.

واته‌: بێگومان پارێزکاران وان له‌ باخات و ڕووباره‌کانی به‌هه‌شتدا. له‌ نیشتگه‌یه‌کی په‌سه‌ندان لای پاشایه‌کی به‌ ده‌سه‌ڵاتی توانا.

بیست ویه‌ك: ده‌روون پاكی، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ الأخلاء يومئذ بعضهم لبعض عدو إلا المتقين } الزخرف:67.

واته‌: دۆست و خۆشه‌ویسته‌کان له‌و ڕۆژه‌دا دوژمنی یه‌کترن جگه‌ له‌ پارێزکاران.

بیست ودوو: چاك بوونی كرده‌وه‌كان وله‌گه‌ڵ لێخۆش بوون له‌ تاوانه‌كان، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ ياأيها الذين آمنوا اتقوا الله وقولوا قولا سديدا 70 يصلح لكم أعمالكم ويغفر لكم ذنوبكم  } الأحزاب:71،70.

واته‌: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ له‌خوا بترسن و پارێزکار بن و قسه‌ ڕاست و دروست بکه‌ن. کرده‌وه‌کانتان چاك ده‌کات و له‌ تاوانه‌کانتان خۆش ده‌بێ…

بیست وسێ: چاوڕۆشنی وزوو به‌ ئاگابوون، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ إن الذين اتقوا إذا مسهم طائف من الشيطان تذكروا فإذا هم مبصرون } الأعراف:201.

واته‌: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی خواناس و پارێزکار بوون کاتێك خه‌ته‌رو وه‌سوه‌سه‌یه‌کیان له‌شه‌یتانه‌وه‌ پێ بگات یادی خوا ده‌که‌ن و خوایان بیر ده‌که‌وێته‌وه‌ جا کوت وپڕ به‌رچاویان ڕۆشن ده‌بێته‌وه‌ واته‌ ڕاستی ده‌دۆزنه‌وه‌.

بیست وچواره‌م: ده‌ست كه‌وتنی پاداشتی گه‌وره‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ للذين أحسنوا منهم واتقوا أجر عظيم } آل عمران:172.

واته‌: بۆ ئه‌وانه‌یان که‌ چاکه‌یان کردو پارێزکار بوون، پاداشتی زۆر گه‌وره‌ و بێ سنوور ئاماده‌یه‌…

بیست پێنجه‌م: مژده‌ی به‌ ئاوات گه‌یشتن، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ ومن يطع الله ورسوله ويخش الله ويتقه فأولئك هم الفائزون } النور:52.

واته‌: جا ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات و له‌ خوا بترسێت و له‌سه‌ر پێچی و نافه‌رمانی خۆی بپارێزێت، جا ئا ئه‌وانه‌ سه‌رفرازو به‌ ئاوات گه‌یشتوون.

بیست وشه‌ش: بیركردنه‌وه‌ وتێڕوانین، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ إن في اختلاف الليل والنهار وما خلق الله في السماوات والأرض لآيات لقوم يتقون } يونس:6.

واته‌: به‌ڕاستی له‌جیاوازی شه‌وو ڕۆژو ئه‌و شتانه‌دا که‌خوا له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا دروستی کردوون، به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆرن بۆ که‌سانێک که‌له‌خوا بترسن و دینداری بکه‌ن.

بیست وحه‌وت: دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئاگری دۆزه‌خ، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ وسيجنبها الأتقى } الليل:17.

واته‌: جا خواناس و پارێزکاران له‌و سزاو ناگرو ناخۆشیه‌ دوور ده‌خرێنه‌وه‌.

بیست وهه‌شت: مژده‌ی بردنه‌وه‌ی چاكه‌كان، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ وتزودوا فإن خير الزاد التقوى } البقرة:197.

واته‌: به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن که‌ زه‌خیره‌و توێشوو بخه‌ن، بێگومان چاکترین زه‌خیره‌ش ته‌قواو پارێزکاریه‌.

بیست ونۆ: باش بوونی پاشه‌ڕۆژ، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ فاصبر ان العاقبة للمتقين} هود:49.

واته‌: به‌ڕاستی پا‌شه‌رۆژ بۆ خواناس و پارێزکارانه‌.

سی: به‌ده‌ست هێنانی پشتیوانی خوای په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ والله ولي المتقين } الجاثـية:19.

واته‌: خوای گه‌وره‌ دۆست و پشتیوانی پارێزکارانه‌.

داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ بكاته‌ ئه‌و به‌ندانه‌ی كه‌ پارێزكارن و ڕێنمویمان بكات بۆ ڕێگای ته‌قوا، وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العامين

ئامادەکردن:پشتیوان سابیر عه‌زیز

 

پێشنیارکراو

گەشبینی لە ژیاندا هۆکاری خۆشبەختییە

گەشبینی لە ژیاندا هۆکاری خۆشبەختییە

مرۆڤی بڕوادار هەمیشە ئومێدەوارو دڵخۆشە، لە پەروەردگاری خۆی زۆر ڕادەبینێ، بۆیە بەو پەڕی هیوا و …