(وما كان ربك ليهلك القرى بظلم وأهلها مصلحون) هود117.
واتە: پهروهردگارت به ستهم خهڵکی شارو دێهاتهکان لهناو نابات، لهکاتێکدا خهڵکهکهی چاکهخواز و چاکساز بن.
ئالێرەدا جیاوازى هەیە لەنێوان ووشەى چاکخواز و پیاوچاکدا , وە ئەگونجێت تیا بچن لەکاتێکدا پیاوچاکمان لەناودابێت , بەلام ناگونجێ تیا بچن لەکاتێک چاکخواز و پیاو چاکیشمان لەناودابێت.
(عن زينب بنت جحش رضي الله عنها :دخل النبي ﷺ ذات يوم في بيته بيت زينب وهو يقول ﷺ: ويل للعرب من شر قد اقترب، فتح اليوم من ردم يأجوج ومأجوج مثل هذا؛ وحلق بين إصبعيه قالت له زينب: يا رسول الله أنهلك وفينا الصالحون؟ قال: نعم، إذا كثر الخبث) صحيح البخارى ومسلم.
لەزەینەبى دایکى ئیماندارانەوە دەفەرموێت رۆژێکیان پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) هاتە ژورەوە بۆلام بە ترساوى و شلەژاوى و ئەیفەرموو : (( هیچ پەرستراوێک نیە بەحەق جگە لەخودا , هاوار بۆ عەرەب لەشەڕ و کارەساتێک کە لێیان نزیک بۆتەوە , ئەمڕۆ لە بەربەستەکەى یأجوج مأجوج هێندەى ئەمە کونى تێبوو)) پەنجەى گەورەو ئەوەى تەنیشتى کردە هەلەقەیەک و ئاماژەى پێدا , زەینەب خواى لێ رازى بێت ئەلێت : وتم ئەى پێغەمبەرى خودا (صلى الله علیه وسلم) ئایا ئێمە تیا ئەچین لەکاتێکدا پیاوچاکانمان لەناودا بێت؟ فەرمووى: (بەڵێ کاتێک تاوان و خراپەکارى زۆربوو).
کۆمەڵى زانایان واتاى (خبث) یان بە داوێن پیسى وبێ ئابڕۆیى لێکداوەتەوە , نەوەویش (بەرەحمەت بێت) ئەفەرموێت : وشەکە واتاى تاوان وخراپەکاری ئەگرێتەوە بەتێکراى.
لێرەدا بۆمان روون دەبێتەوە کە بە بەڵگەى ئایەت وفەرموودە ئەگەر هاتوو لەناو خەلکانێک خراپەکارى هەبوو وە پیاوچاکیشیان تیابوو بەڵام فەرمانى بەچاکە نەکردوو رێگرى لەخراپە نەکرد ئەوا کاتێک سزاى خودا هات ئەو پیاو چاکانەش لەگەڵ خراپەکارن سزادەدرێن وە لەدوا رۆژ هەرکەسەو مافى خۆى وەردەگرێت , بۆیە دەبێت لەهەموو سەردامانێک ولەهەموو کاتێک کەسانێک هەبن چاکساز و چاکەکاربن وە سڵ لەوەنەکەنەوە کە کاتەکەى باش نیە سود لە بانگەوازى پێغەمبەر (نوح) علیه سلام وەرگرن کاتێک دەیفەرموو (قال رب اني دعوت قومي ليلا ونهارا).