قورئانى پیرۆز ووتەى خودایە , وە زۆر پیرۆزە هەرکەسێک بیخوێنێتەوە وە لەلایەن خودا بۆى قەبوڵ بکرێت ئەوا پاداشتیکى زۆرى پێدەگات.
قورئان (30) بەشە.
وە (114) سورەتە.
وە (6236) ئایەتە.
وە (77437) ووشەیە.
وە زیاتر لە(300000) سێ سەد هەزار پیتە.
بۆنمونە ئەگەر تۆ سورەتى (کوثر) بخوێنیتەوە کە بچوکترین سورەتە لەقورئان کە (42) پیتە ئەوا لەلایەن خودا 42 چاکەت بۆ دەنوسرێت وە هەر چاکەیەک لەلایەن خودا بە (10) دە چاکە حساب دەکرێت بەپێى ئەم ئایەتە خودا جل جلاله دەفەرموێت: ( من جاء بالحسنة فله عشر أمثالها ….)الانعام 160.
یەک لاپەرە لە قورئان (15) پانزە دێرە وە هەر دێرێک نزیکەى (30) پیتە ئەگەر یەک لاپەرە لەقورئان بخوێنین و لەلایەن خودا قەبول بێت ئەوا (450) خەیرە وە (450X10) ئەوا 4500 چورا هەزار وپینج سەد خەیرت بۆ دەنوسرێت .
ئەگەر رۆژانە (20) بیست لاپەرە بخوێنین ئەوا لەماوەى (30) سى رۆژ تەواوى قورئان دەخوێنین ,بۆ خوێندنەوەى یەک لاپەرە (2.5) دوو دەقیقەو نیومان پێویستە بۆ کەسى ئاساى قورئان خوێن .
بۆیە لەماوەى (24) بیست وچوار کاتژمێر تەنها نزیکەى (50) خولەکمان پێویستە بۆ ئەوەى رۆژانە یەک جزء لەقورئان بخوێنین و بەهەزاران چاکەمان دەست کەوێت.
داواکارم لەخودا بمان کات لەیەکێک لەوانەى کەرۆژانە ئەو هەموو چاکەى بەنسیب دەبێت.
بەرێوەبەر.