(نفس): ونفس وما سواها ( 7 ) فألهمها فجورها وتقواها ( 8 ) قد أفلح من زكاها ( 9 ) وقد خاب من دساها .
سوێند به دهروون و ئهو زاتهی که به ڕێک و پێکی بهدیهێناوه( 7 )جا توانای خراپه و چاکه و خوانهناسی و خواناسی تێدا دابین کردووه( 8 ) بهڕاستی ئهو کهسه سهرفرازه که نهفسی پاک و پوخته کردووه و ئیمان و ترسی خوای تیادا ڕواندووه( 9 ) بێگومان نائومێد بوو ئهو کهسهی نهفسی خۆی ناپوخت کرد و ئاڵودهی گوناهو تاوان و خراپهی کرد.
قد أفلح من تزكى (14) وذكر اسم ربه فصلى (15)
بێگومان ئهو کهسه سهرفرازه که دهروونی خۆی پاك ڕاگرتووه ( 14 ) ناوی پهروهردگاری دهبات و نوێژی بۆ دهکات و کڕنووش و سوژدهی بۆ بردووه( 15 ).
نەفس سێ جۆرە : نەفس جارى واهەیە فەرمان ئەکات بە خاوەنەکەى بەخراپە , وە جارى واهەیە لۆمەى ئەکات , وەجارى واهەیە ئارامگرە , وە ئەکرێت هەر سێ جۆر نەفسەکە لەیەک کەسدا هەبێت .
کەسێک کەوا لەوپەڕى خراپەکاریدایە نەفسى هەمیشە فەرمانى پێ ئەکات بەخراپە , جارى واش هەیە کەمێک بەرەو لاى خواى گەورە دێت نەفسى لۆمەى ئەکات بۆ ئەو کردەوە خراپەت کرد بۆ ئەو تاوانەت کرد تاکو واى لێ دێت ئەگاتە نەفسى ئارامگر و بەیەکجارى تەوبە ئەکات و بۆلاى خواى گەورە ئەگەرێتەوە .
لەوانەیە هەر سێ جۆرە نەفسەکە لەیەک کات لە کەسێکدا هەبێت وە دەکرێت هەرسێکى لێک جیاوازبێت خەڵکى واهەیە نەفسەکەى تەنها فەرمانى بەخراپە پێدەکات هەشە نەفسى لۆمەى دەکات هەشە ئارامگرە ئەم جۆرەیان نەفسى پێغەمبەران و صحابە بەڕێزەکان و زانا خواپەرست و خواناسەکانە کەوا نەفسى ئارامگرە بە عیبادەت و تاعەتى خواى گەورە وە شەیتان ناتوانێت زەفەریان پێ ببات.
بەلگە بۆ هەرسێ دەروونەکە (نەفس)ەکە:
یەکەم: نەفسى (الأمارة بالسوء): نەفسێک کەوا فەرمان ئەکات بەخاوەنەکەى بە خراپە وەکو خواى گەورە ئەفەرمووێت : (إن النفس لأمارة بالسوء إلا ما رحم ربي)یوسف53.
واتە: بەڕاستى و بەدڵنیاى نەفس فەرمان ئەکات بە خراپە ئیلا ئەگەر خواى گەورە ڕەحمى لەکەسێک کردبێت وەکو پێغەمبەرى خودا(صلى الله علیه وسلم).
دووەم: نەفسى (اللوامة) (سەرزەنشت کار): کەوا لۆمەکارە لۆمەى خاوەنەکەى ئەکات وەکو خواى گەورە ئەفەرمووێت (ولا اقسم بالنفس اللوامة) القیامە 2.
واتە: بەتەئکید خوداى گەورە دەفەرمووێت: سوێند ئەخۆم بە نەفسى لۆمەکار ئەو نەفسەى کەوا لۆمەى خاوەنەکەى ئەکات.
سێهەم: نەفسى (المطمئنة) نەفسى هیمن وئارام کە خواى گەورە ئەفەرموێت: (يا ايتها النفس المطمئنة* ارجعي الى ربك راضية مرضية* فأدخلي في عبادي* وادخلي جنتي) الفجر27-30.
واتە: (شایانی باسه به ئیماندارای سهرفراز له سهرهمهرگدا دهوترێت) ئهی خاوهنی دڵ و دهروونی پڕ له ئارامی (ئهی ئادهمیزادی ژیر و هۆشمهند که له تهمهنی کۆتای دنیادا پهروهردگارت ناسی و بهجوانی دهتپهرست…) بگهڕێرهوه بۆ لای پهروهردگارت که تۆ لهو ڕازیت و ئهویش له تۆ ڕازیه , ده بچۆره ڕیزی بهنده چاکه نازدار و بهڕێزهکانمهوه , بچۆره بهههشته خۆشه ڕازاوهکهمهوه.
بۆیە دەبێت وەک منداڵ هەردەم ئاگامان لە دڵ ودەرونمان بێت لێنەگەرێن بەرو ئەو نەفسە بروات کە فەرمانى پێدەکات بەخراپە هەردەم جەڵەو گیرى بکەین و رێشمەى نەفسمان لەناو دەستمانبێت بۆ ئەوەى لەدەستمان نەچێت چونکى ئەگەر نەفسمان لەدەست چوو بەرەو خراپەکارى ئەوا زۆر بە ئەستەم بۆمان دەگەرێتەوە ئیلا خودا رەحى پێبکات ئەگەرنا بەرو لەناو چون وهیلاکى دەبات.
بەرێوەبەر.