چاکسازى دڵ

چاکسازى دڵ.

چاکسازى دڵەکان و چاک کردنى دڵ و گرنگى و بایەخدان بەدڵ یەکێکە لەو مەبەستە گرنگانەى کەوا شەریعەتى پیرۆزى ئیسلام بۆى هاتووە , وە مەبەستێکى زۆر گرنگە وە لەچەندەها ئایەت و فەرموودەدا خواى گەورە باسى دڵى کردووە , وە پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) باسى ئەوەى کردووە کەوا گرنگى و بایەخ بەدڵەکان بدرێ بەتایبەتى مرۆڤى باوەڕدار , چونکە چۆن ئاسن ژەنگ ئەکات بەو شیوازەش دڵ ژەنگ ئەکات کە ژەنگەکەش بریتیە لەتاوان و مەعصیەت و سەرپێچى فەرمانى خواى گەورە کە بە پاک کردنەوەى دڵەکەو بە پێداچوونەوەى دڵەکە ووردە ووردە مرۆڤ ئەتوانێ ئەو ژەنگانە لە دڵەکەى پاک بکاتەوە.

وەهەروەها چۆن لاشە پێویستى بەخواردن وخواردنەوە و خۆراکە بەهەمان شێوە دڵیش پێویستى بەخۆراکە , خۆراکى دڵ بریتیە لە ذکر و یادى خوا بریتیە لە گوێرایەڵى و عیبادەتى خواى گەورە بەو گوێرایەڵى و پەرستنانەى خودا دڵ گەشە دەکات و پاک ئەبێتە و سپى ئەبێت هەتاوەکو واى لێ دێت کە ئامادە ئەبێت بۆ وەرگرتنى فەرمانەکانى خواو پێغەمبەرەکەى صلى الله علیه وسلم .

خواى گەورە تەماشاى لاشەتان ناکات تەماشاى شێوەتان ناکات بەڵکو ئەو تەماشاى دڵ و کردەوەکانتان دەکات , بۆ دڵ سەرەتا چونکو جارى واهەیە کردەوەش هەیە بەلام بۆ مەبەست و رەزامەندى خودا نیە بەڵکو بۆ ریاو خۆهەڵکێشانە بۆ یە سەرەتا خودا سەیرى دڵ دەکات چونکە دڵ بریار دەدات بۆ چ مەبەستێک کارەکە دەکەیت.

واتە: ئاگاداربن لەناو جەستە پارچە گۆشتێک هەیە ئەگەر ئەو پارچە گۆشتە چاک بوو ئەوا هەموو لاشەتان چاک دەبێت ئەگەر ئەو پارچە گۆشتە خراپ بوو ئەوا هەموو لاشە خراپ دەبێت ئەو پارچە گۆشتەش دڵە.

(کەدڵ بەنورى تەقوا ئاودرا -+-+-+- بەندە ڕوى دەبێ بەشەوقى چرا).

 

سود لە کتێبى(پاک کردنەوەى دڵ و دەروون)ى مامۆستا (صلاح الدین عبدالکریم) وەرگیراوە.

پێشنیارکراو

زیكرى خواى گه‌وره‌

سووده‌كانی زیكرى خواى گه‌وره‌

1 ـ به‌ده‌ست هێنانی یادی خوا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ یادى ده‌كه‌ن . 2 ـ …