فێرە بێدەنگى ببە
زمان یەکێکە لەترسناکترین ئەندامەکانى لاشە , زمان زۆرترین کەس و خاوەنەکەى دەخاتە ئاگرى دۆزەخەوە وە بەهێزترین ئامێرە بەدەست مرۆڤ لەبەر زۆرى فیتنەکانى و خراپیەکانى وە (درۆ –غەیبەت– تانەلەکەیتردان–سوکایەتى بەکترکردن – قسەکردن لەئاستى خودا…..) , بۆیە شەریعەتى ئیسلام فەرمانمان پێدەکات بەگرتن و جلەوگیرکردنى زمان وبەستینەوەى لەخراپەکان وە دەبێ زۆر خۆپارێز بین لەئاست زماندا.
هەروەک لەم فەرمودەیە دەردەکەوێت(فعن سفيان الثقفي رضي الله عنه قال: «يا رسول الله! أخبرني بأمرٍ في الإسلام لا أسأل عنه أحدا بعدك؛ قال: قُل: أمنت بالله، ثم استقم؛ قال: يا رسول الله! فأي شيءٍ أتقي؟ قال: فأشار بيده إلى لسانه».)
سوفیان رضي الله عنه دەفەرموێت :بە پێغەمبەرم ووت ئەى رسول الله شتێکم پێبڵێ لە ئیسلام لەدواى تۆ پرسیار لەکەس نەکەمەوە : پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) فەرموى : بڵێ (باوەڕم بەخودایە وە خۆ راگربە لەسەر ئەم باوەڕەت : وە پێم ووت ئەى پێغەمبەرى خودا چ شتێک خۆپارێزترینە کە خۆمى پێ بپارێزم ؟ پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) ئاماژە و ئیشارى بۆ زمانى کرد).
بۆیە دواى ئیمان خۆڕاگرى خۆپاراستن لەزمان ئیمانمان دەپارێزێت ئەگەر جلەو گیرى بکەین .
لەکۆن و لە ئێستادا خەلکانێک باسى ئەدەبى بێ دەنگیان کردووە وە باسى چاکەى بێ دەنگ بونیان کردوە وەباسى پاراستنى زمانیان کردوە وە باسى وازهێنان لەقسەى زیادەرۆیان کردوە .
ئیمامى علي رضي الله عنه دەفەرموێت: (بكثرة الصمت تكون الهيبة) : زۆرى بێدەنگى سەنگ و شکۆ بۆخاوەنەکەى دروست دەکات.
وە هاوەڵى خۆشەویست ئەبو دەرداء(رضى الله عنه) لە پەرتوکى (مكارم الأخلاق للخرائطي ل483)دەفەرموێت :
«تعلموا الصمت كما تتعلمون الكلام، فإن الصمت حُكم عظيم، وكن إلى أن تسمع أحرص منك إلى أن تتكلم، ولا تتكلم في شيء لا يعنيك، ولا تكن مضحاكا من غير عجب، ولا مشاء إلى غير أرب” يعني إلى غير حاجة ـ»
فێرى بێدەنگى ببن کە چۆن فێرە قسەکردن دەبن , چونکە بێدەنگى حیکمەتێکى گەوریە , وە هەوڵدە گوێ بگریت زیاتر لە قسەکردن , وە قسەنەکەیت لەشتێک پەیوەندى پێتەوە نەبێت , وە پێنەکەى بەشتێک کە مایەى پێکەنین نەبیت , وەقسەیەک مەکە ئەگەر پێویست نەبێت.
هەروەها ئیمامى شافعى بەرەحمەت بێت لە شیعرێکدا دەڵێت:
(الصمت خیر من حشو الکلام)
لا خير في حشو الكلام
إذا اهتديت إلى عيونه
والصمت أجمل بالفتى
من منطق في غير حينه
وعلى الفتى لطباعه
سمة تلوح على جبينه
(بێدەنگى باشترە لەقسە فڕێدان)
گەردەتەوێت بچیە سەرسەرچاوەى راستەقینە
بێ دەنگى گەلێ باشترە لە وتەو قسە فڕێدان
بۆ لاو چەند جوانە بێ دەنگى و زۆرنەبێژى
دەم داخستن زۆر باشترە لەبێ جێی قسە وەشان
هەموو کەسێ سروشتى سیماى خۆى هەیە
چەندێ جوانە ئەو سیمایە دەرکەوتوو بێ لەناوچەوان.
لەسەردەمى ئێستاماندا بەهۆى تەکەنەلۆژیاوە دەتوانیت رق و قین بەرامبەر (خەڵکى) بلاو بکرێتەوە و سوکایەتیان پێ بکرێت و لەکەداریان بکەن وە بەبێ چاودێرى و موحاسەبەکردن بێ ئەوەى کەسی بەرامبەر دیاربێت کێە کە ئەم کارەدەکات و تۆى دوبەرەکى بلاودەکاتەوە .
بۆیە دەبێت مرۆڤ بەندەى خودابێ و مەرد بێت و ئاگادارى خۆى بێت و نەبێتە کلیلى کردنەوەى دەرگاى خراپە وە قسەکانى کەدەى نوسێت یان بلاوى دەکاتەوە چى دەنگى یان نوسین نەبنە مایەى فتنەو ئاژاوەگێرى بۆیە وتویانە :
(فإن الكلمة إذا خرجت منك ملكتك، وإن حبستها في صدرك ملكتها)
واتە: ئەگەر قسە لەدەمت دەرچوو ئەوا دبیتە بەندەى قسەکەت ئەگەر لە سنگت هێشتەوە یان دڵت ئەوا قسکەت دەبێتە بەندەو ئەسیرى تۆ.
هەڵوەستە لەسەر قسەکانت بکە پێش ئەوەى بیان درکێنى و ئەگەر قسەیەک پەیوەندى بە خۆت هەبوو ئەوا بەجوانترین شێوە بیکە جا ئەم قسەیە بەرگرى بو لەخۆت یان ئامۆژگارى بو بۆکەسانى بەرامبەر , ئەگەر قسەیەک پەیوەندى نەبێت بەخۆت ئەوا خۆتى تێهەڵمەقورتینە وە بێ دەنگى خۆت بپارێزە.
ابن قەیم دەلێت:
«ولا تتكلم إلا إذا ترجحت مصلحة الكلام، وعلمتَ أن فيه مزيدا لحالك ومنفعة لغيرك»؛ واذكر قولَ النبي ﷺ: «من صمت نجا»
واتە : قسە مەکە ئەگەربزانیت قسکەت ناى پێکێ و شوێنى خۆى ناگریت , بزانە ئەمەش باشترە بۆخۆت و سودبەخشیشە بۆ بەرامبەرەکەت , وە لەیادت بێت کەپێغەمبەرمان دەفەرمویت (صلى الله علیه وسلم) من صمت نجا , لەبیدەنگى رزگاربون هەیە.
بەرێوەبەر.