دەستپێک / جۆراوجۆر / سوو (الربا).
سوو
سوو

سوو (الربا).

موسڵمانى ئیماندار : خۆى بنیات نەکردوە یانى خۆى دەولەمەند نەکردوە لەسەر هەژار کردنى کەسانى تر , بۆ یە لە ژیانێکى خۆشدا دەژى دەروونى جێگیرە و ئارامە , روحیشى بەرزە , وە لەژێر سایەى ئارامى و ئاشتى پەروەردگار دەژى .

کاتێک بەهێزەکان تاوان دەکەن کەسێک لە خۆى ڕانابینێ بیاندوێنێت , لەناوەوە هەست بە ڕوخانى خۆیان دەکەن و هەست بەتاوان دەکەن وە خۆبەکەم دەزانن , جیاوازى زۆر لە نێوان بڕوادارێک هەیە کە بەرنامەى خواى گەورە جێ بەجێ دەکات لەگەڵ دەروونى خۆیدا بەئاشتى دەژى , کەچى کافرێک کە نرخى ماڵەکەى ملیۆنان دینارە بەلام بەد بەخترین کەسە لەروى دەرونى .

ماڵ و سامان ڕاگرى ژیانە : بابەتى پارەو سامان لە دووەمین گەورەترین بابەتى فیقهى دادەنرێت , وەگەورەترین تاوانیش لەبەدەست هێنانى پارەو بەرهەم هێنانى (ریبا)یە.

خودا بۆچى ریباى حەرام کردوە ؟ وەلامەکەى بیرکردنەوەیەکى ووردە , خواى گەورە لەبەر حیکمەتێکى گەورە , ماڵ و سامانى کردۆتە ڕاگرى ژیان , تۆ بە ماڵ دەخۆیت و دەخۆیتەوە ژن دەهێنى و خانوو دەگرى و مندالەکانت پێ پەروەردە دەکەى و جل و بەرگیان بۆ دەکرى , کۆى ئەو سامانەى بەدەست دێنى یەکسانە بە کێشێک , خواى گەورە ویستى وایە ئەو کێشە دەستاو دەست بکات لە نێوان بەندەکانى ئەوەش ئەو حالەتە دروست و سورشتیەیە کە خواى گەورە بۆ بەندەکانى ویستویەتى خواى گەورە دەفەرمووێت { كي لا يكون دولة بين الأغنياء منكم }الحشر 7

واتە: بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سامانه ته‌نها له نێوان ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئێوه‌دا نه‌بێت.

یانى بابەس لەنێوان دەولەمەندەکان دەستاو دەست نەکات , هەرچەند نێوانى دەوڵەمەند و فەقیر زیاتر بێت کۆمەڵگا دوا دەکەوێت , لەهەندێ وولات هەست بە نێوانى دەوڵمەندو هەژار ناکەى لەبەر ئەوەى نێوانیان کەمە یانى لەیەکتر نزیکن بەهۆى ئەوەى سەروەت و سامان لەلایەن دەولەمەندەکان قۆرغ نەکراوە بەڵکو خراوەتە کار و فەقیرەکانیش سودى لێدەبینن و هەڵى کاریان بۆ رەخساندون.

ریبا یەکێکە لە هۆکارەکانى کۆ بوونەوەى پارەو سامان لەدەستى چەند کەسانێک زۆرینەش لێى بێ بەش دەبێ , کاتێک رێگا بە پارە دەدرێ ریباى پێ بکرێ و پارەى پێ پەیدا بکرێ ئەوە چەند کەسێک پارە قۆرغ دەکەن زۆرینەش لێى بێ بەش دەبن , بەلام کاتێک کارکردن دەبێتە هۆکارى زیادبوونى پارە قازانجەکە دابەش دەبێت بەسەر توێژ و  چینێکى زۆرتر لە خەڵک , کەسێک کە پرۆژەیەک دروست بکات پێویستى بەشوێن دەبێ کە زەویەکەى لێبکرێ خاوەن زەوى سوود مەند دەبێت بە فرۆشتنى زەویەکەى وە پێویستى بە کەل و پەل دەبێ خاوەن کەڵ و پەلەکەش سوود مەند دەبن , پێویستى بەفەرمانبەران دەبێ کە دیان مەزرێنێ بۆ ئەوەى کارى بۆ بکەن وە پێویستى بە سەیارە دەبێت وە پێویستى بەکۆگاش دەبێت یانى ئەم پرۆژیە نیوەى قازانجەکەى دابەش دەبێت بۆ چەندین کەس و سوودى لێوەردەگرن , بەلام کەسێک پارەکەى لەبانک دانابێت تەنها بۆ سوود چونەسەرى  وە لەم سووە بخوات ئەو کات هیچى پێشکەش بە نەتەوەکەى نەکردووە پارەیەکى بێ ماندوو بوون وەردەگرێت و پارەکەشى زیاد دەکات بێ ئەوەى هیچ کەسێک سوودمەند بێت.

{ يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله وذروا ما بقي من الربا إن كنتم مؤمنين }البقرة 278

واتە:  ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، پارێزکارو خواناس بن و واز له پاشماوه‌ی سوو بهێنن ئه‌گه‌ر ئیماندارن.

{ الذين يأكلون الربا لا يقومون إلا كما يقوم الذي يتخبطه الشيطان من المس }البقرە 275

واتە: ئه‌وانه‌ی سوو ده‌خۆن، هه‌ڵسوکه‌وت ناکه‌ن و ڕاست نابنه‌وه (له گۆڕدا) مه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی که شه‌یتان ده‌ستی لێوه‌شاندبێت (هه‌ر له دنیادا سروشتی نین، له قیامه‌تیشدا وه‌ک شێت ده‌بن).

جیاوازى هەیە لە نێوان وە بەرهێنانى پارەکەت لەدەزگایەکى بازرگانیدا لە گەڵ دانانى پارەت لە بانقێکى ریبەوى لەبەر ئەوەى بانکى ریبەوى سوودەکەى دیارى کردوە بەبێ زەرەر بەلام دەزگاى بازرگانى قازانج و زەرەى تیایە بۆیە خودا دەفەرموێت { ذلك بأنهم قالوا إنما البيع مثل الربا وأحل الله البيع وحرم الربا }البقرة 275

واتە: ئه‌وانه ده‌ڵێن: کڕین و فرۆشتن وه‌ک سوو وایه (له حاڵێکدا): خوا کڕین و فرۆشتنی حه‌ڵال کردوه‌و سووی حه‌رام کردووه‌، جا ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری په‌روه‌ردگاری پێگه‌یشت و وازی هێنا، ئه‌وه‌ی ده‌ستی که‌وتووه‌، بۆ خۆی، کاری (له لێ پرسینه‌وه‌شی) ده‌که‌وێته‌لای خوا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌ست بکاته‌وه‌به‌سوو خۆریی، ئا ئه‌وانه جێنشینی ناو ئاگری دۆزه‌خن و ژیانی هه‌میشه‌یی تیادا ده‌به‌نه‌سه‌ر.

خودا بەلێنى داوە بەلەناو بردنى ریبا بۆ یە دەفەرموێت {يمحق الله الربا ويربي الصدقات والله لا يحب كل كفار أثيم} البقرة 276.

واتە: خوا، سوو، ته‌فروتونا ده‌کات و به‌ره‌که‌تی لێ هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام پاداشتی خێر و سامان به‌خشین بره‌و پێ ده‌دات و به‌ره‌که‌تی تێ ده‌خات بێگومان خوا هیچ کافرێکی تاوانباری خۆشناوێت.

وە دەفەرموێت هەرکەسێک واز لەریبا نەهێنێ با جەنگ رابگەیەنن لەدژى من {فإن لم تفعلوا فأذنوا بحرب من الله ورسوله وإن تبتم فلكم رءوس أموالكم لا تظلمون ولا تظلمون}البقرة279

واتە: خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ن، ئه‌وه جه‌نگ له‌گه‌ڵ خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا ڕابگه‌یه‌نن (که سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی زۆر سامناکه‌)، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌وبه بکه‌ن و (له سوو خۆری واز بهێنن) ئه‌وه ته‌نها سه‌رمایه‌کانتان بۆ هه‌یه وه‌ری بگرنه‌وه‌، نه سته‌م ده‌که‌ن (له قه‌رزاره‌کان) نه سته‌متان لێ ده‌کرێت.

دووژمنانى ئیسلام و موسڵمانان بەهەموو توانایەکیان هەوڵ دەدەن جیهانى ئیسلامى بەرو هەژارى ببەن لەبەر ئەوەى کاتێک تاکى موسڵمان هەژار بوو ئەوا هانا دەبات بۆ بەدەست هێنانى رزق و رۆزى بەهەر شێوەیەک بێت تەنها ئەوانە نەبن کە خۆراگرن و سەبریان هەیە لەسەر هەژارى و خۆیان توشى توورەبوونى خودا ناکەن بۆ بەدەست هێنانى رزقى حەرام , هەرکاتێک هەژارى کەوتە ناو کۆمەڵگایەک یەکەم شت سیستەمى خێزان تێک دەچێت وە بەد رەوشتى بلاو دەبێتەوە زۆربەى ئەوانەى کارى لەش فرۆشى دەکەن سەرەتا لەبەر هەژارى توشى ئەم کارەبوون , وە گەنجان ناتوان هاوسەرگیرى پێک بێنن , ئاستى خویندن دادەبەزێت لەبەر هەژارى ناتوانى خوێندن تەواو بکەیت وە هەژارى کارى گەرى هەیە لەسەر زۆربەى سێکتەرەکانى ترى ژیان , ئەوجا زلهێزەکان کەتوانیان وولاتێکى موسلمان تووشى هەژارى بکەن ئەوجا هەڵدەستن بە پێدانى قەرزى ریبەوى بۆ ئەوەى بەهیچ شێوەیەک ئەم وولاتە لەبن ئەم قەرزە نەیەتە دەروە هەردەم ژێردەستەو بەرفەرمانى ئەوان بێت .

 

سوود وەرگیراوە لە پەرتوکى :نداء الله للمؤمنين.

پێشنیارکراو

مانگى رەمەزان

چەند پلانێك بۆ بەڕێكردنى مانگى ڕەمەزان بەجوانترین شێوە

بسم الله الرحمن الرحيم : موسوڵمانانى بەڕێز وا ئەمساڵیش ڕەمەزانى پیرۆز بوو بە میوانمان، هەموشمان …