بسم الله وبه‌أستعین:
قال تعالی:( ولاتجسسوا)الحجرا 12.
ماناكه‌ی:شوێن عه‌یبی یه‌كتری مه‌كه‌ون ولێ‌ی مه‌كۆڵنه‌وه.
موسوڵمانانی به‌ڕێز:
ئه‌مه هه‌ندێكه له‌زیان وخراپه‌ی جاسوسی كردن:
1-جاسوس ئه‌گه‌ر ئیماندار بێت كه‌سێكی ئیمان لاواز‌و خوو ڕه‌وشت خراپه.
2-به‌ڵگه‌ی نه‌فس نزمی وسوكه.
3-جاسوس كه‌سێكی دڵ ڕه‌ق و خراپه‌كاره.
4-كۆتای جاسوس فه‌وتانی خۆیه‌تی.
5-ژیان ناخۆش ئه‌كات و شوێن كه‌وتنی عه‌یبی خه‌ڵكه.
6-پرسیار كردنه ده‌رباره‌ی شته شاراوه‌كانی خه‌ڵك كه‌ئیسلام ڕێگای پێ نادات.
7-پشكنینی نهێنییه‌كانی خه‌ڵكه،ئه‌ڵێت:پرسیار كرا له‌فڵان مامۆستا؟ئه‌ویش ئاوای وت!.
8-بێ ده‌نگ ئه‌بێت و چاوه‌ڕوان ئه‌كات وگوێ ئه‌گرێت به‌ڵكو شتێك له‌خه‌ڵكێك ببیسێت وپاشان بیبات بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌ی كه‌ناردویانه.
9-ئه‌چێت بۆلای كه‌سانێك كه‌خۆیان مه‌به‌ستیانه وپرسیار ئه‌كات چی ئه‌ڵێیت ده‌رباره‌ی فڵانه كه‌س؟.
10-جاسوس به‌رده‌وام به‌دڵه ڕاوكێ ئه‌ژی هه‌تا ئه‌و كاته‌ی هه‌واڵێكی ده‌ست ئه‌كه‌وێت دوای ئه‌وه به‌دڵخۆشییه‌وه ته‌له‌فون ئه‌كات بۆ شوێنی مه‌به‌ستدارو هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌گه‌یه‌نێت بۆ ده‌ست خۆشییه‌ك.
11-ابن عثیمین-رحمه‌الله-ئه‌فه‌رموێت:ئایا تۆ وه‌كیلی خودایت كه‌ئه‌گه‌ڕێیت به‌شوێن عه‌یبی به‌نده‌كانیه‌وه؟
12-جاران ئه‌م شێوازی جاسوسی كردنه ته‌نها له‌ناو شوێن كه‌وتوانی ڕژێمی به‌عثدا-به‌عس-بوو به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا كه‌سانێك به‌و كاره هه‌ڵئه‌سه‌ن كه‌خۆیان له‌هه‌مو خه‌ڵكی پێ باشتره‌و خۆیان به‌موسوڵمانی ته‌واو ئه‌زانن!.
13-كه‌سی جاسوس خۆی ڕوبه‌ڕوی توڕه‌ی-الله‌عزوجل- پاشان توڕه‌ی په‌یامبه‌ره‌كه‌ی و -صلی الله علیه وسلم-توڕه‌ی ئیمانداران وموسوڵمانان ئه‌كاته‌وه به‌گشتی.
14-موسوڵمان پێویسته ئاگاداری ئه‌و جۆره جاسوسانه بن،دێنه ماڵتان بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌تان لێ ده‌ربهێنن،یان مۆبایله‌كه‌ی خستۆته سه‌ر به‌رنامه‌ی ده‌نگ تۆمار كردن و ده‌نگت تۆمار ئه‌كات،پاشان ئه‌یبات بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ئیشیان بۆ ئه‌كات.
15-جاسوسه‌كان ئاماده‌ی وتاری هه‌ینی ئه‌بن هه‌تا شتێكیان ده‌ست بكه‌وێت،وتار خوێن شتێكی له‌زوبان بێته‌ده‌ر ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشی ئه‌و شته نه‌بێت ئه‌و جاسوسه به‌و شێوه مانای ئه‌كات كه‌خۆی ئه‌یه‌وێت ودوابه‌دوای ته‌واو بونی وتار‌و نوێژی هه‌ینی په‌یوه‌ندی ئه‌كات به‌و شوێنه‌ی كه‌ئیشیان بۆ ئه‌كات وئه‌ڵێت له‌وتاره‌كه‌یدا ئاوای وت،ئه‌ویش ئه‌ڵێ پێی -جزاك الله‌خیرا.
–له‌كۆتایدا ئه‌ڵێم:
پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی به‌موسوڵمان ئه‌زانێت ته‌وبه بكات له‌و كرده‌وه قێزه‌ون وناشیرینه-جاسوسی كردن-بۆ ده‌ست خۆشی و فڵان وفڵان كه‌سایه‌تی خۆت مه‌خه‌ره ژێر پرسیاره‌وه‌و متمانه‌ی خۆت له‌ده‌ست مه‌ده‌و جاسوسیت به‌سه‌ر چی كه‌سێكه‌وه كردوه داوای گه‌ردن ئازادی لێ بكه،به‌هیوای ئه‌وه‌ی -الله‌عزوجل-لێت خۆش بێت.
بڕوانه كتێبی:تةفسيرى تیسیر الكریم الرحمن،ته‌فسیری سورتى الحجرات لابن عثيمين -رحمه الله-.نظرة النعيم به‌رگی 9 لاپه‌ڕه‌كانی:4129- 4132.
حسبي الله ونعم الوكيل.
15 12 1439كۆچی.
نوسنى : م.عبدالكریم محمدقادر.