{ من أمر بصدقة أو معروف أو إصلاح بين الناس ومن يفعل ذلك ابتغاء مرضاة الله فسوف نؤتيه أجرا عظيما} النساء: 114.
وعن أنس -رضي الله عنه- أن النبي (ﷺ)قال لأبي أيوب:
«ألا أدلك على تجارة؟» قال: بلى. قال: «صل بين الناس إذا تفاسدوا، وقرب بينهم إذا تباعدوا» (صحيح الترغيب: 2818).
لە ئەنەسەوە رضی الله عنه کە پێغەمبەر صلى الله عنه بە باوکى ئەیوبى فەرموو : ئایا بازرگانیەکت نیشان بدەم ؟
گووتى بەڵێ فەرمووى :خەڵکى بەیەکتر بگەیەنە ئەگەر نێوانیان خراپ بوو , وە لەیەکتریان نزیک بکەرەوە ئەگەر دوورکەوتنەوە لەیەکترى .
*-*-*-*-*
عن أبي هريرة -رضي الله عنه- عن رسول الله (ﷺ) قال: «ما عمل شيء أفضل من الصلاة، وصلاح ذات البين، وخُلُق جائز بين المسلمين»
واتە: هیچ کارێک نەکراوە لە نوێژ چاکتر بێت , هەروەها ئاشتکردنەوەى خەڵکى و , خوڕەوشتێکى جوان و ڕێ پێدراوى نێوان موسڵمانان خۆیان.
*-*-*-*-*
قال رسول الله (ﷺ): “إن من الناس ناسا مفاتيح للخير مغاليق للشر وإن من الناس ناسا مفاتيح للشر مغاليق للخير فطوبى لمن جعل الله مفاتيح الخير على يديه و ويل لمن جعل الله مفاتيح الشر على يديه“(صحيح جامع الصغير)
واتە:لەناو خەڵکدا کەسانێک هەن کلیلى خێر وچاکەن و رێگرى دەکەن لەشەر وخراپە واتە :(چاکسازى دەکەن) , وە لەناو خەڵکدا کەسانێک هەن کلیلى شەڕو خراپەن واتە:(تێکدەرن و خراپەکارن) وە ڕێگرن لەبەردەم خێرو چاکە , جا سەرفرازى وخۆشبەختى بۆ کەسێک کە خودا کلیلەکانى چاکەى خستبێتە سەردەستى ئەو , وە واوەیلاش بۆ کەسێک کە خودا کلیلەکانى خراپەى خستبێتە سەردەستى ئەو.
*-*-*-*-*
عن ابى هريرة (رضي الله عنه) قال : قال رسول الله (ﷺ): تعرض الأعمال على الله يوم الإثنين والخميس، فيغفر لكل مسلم لا يشرك بالله شيئا إلا رجل كانت بينه وبين أخيه شحناء فيقول الله دعوا هذين حتى يصطلحا. رواه مسلم.
واتە: کردارى بەندەکان پیشانى خواى گەورە ئەدرێت هەموو ڕۆژێکى پێنج شەممان و دووشەمان , خواى گەورە لە هەموو ئەو بەندانە خۆش ئەبێت کە هیچ هاوەڵێکى بۆ بڕیار نادەن , جگە لە پێاوێک نەبێت کە لەنێوان ئەو برایەکیدا ڕقەبەرایەتى و ناکۆکى هەبێت , ئەڵین :ئەم دوانە بهێڵنەوە هەتا ئاشت ئەبنەوە ئەم دوانە بهێڵنەوە هەتا ئاشت ئەبنەوە.
*-*-*-*-*
عن أُم كلثوم -رضي الله عنها- أنها سمعت رسول الله (ﷺ) يقول: «ليس الكذاب الذي يصلح بين الناس، فينمي خيرًا، أو يقول خيرًا» (متفق عليه).
واتە: ئەو کەسە درۆزن نییە کە خەڵکى ئاشت ئەکاتەوە , قسەى چاک ئەهێنێ و ئەبات یان قسەى چاک ئەکات لەبەینى ئەوکەسانەى کە نێوانیان تێک چوە.
*-*-*-*-*
وعن عبد الله بن عمرو -رضي الله عنهما- قال: قال رسول الله (ﷺ): «أفضل الصدقة إصلاح ذات البين» صحيح الترغيب: 2817.
واتە: باشترین چاکەکردن و بەخشین چاککردنەوەى نێوان خەڵکیە.
*-*-*-*-*
“بانگەوازکردن بۆ یەکخواپەرستى چاکساییە لەسەر زویدا , بانگەوازکردنیش بۆ شیرک و هەواڵگەرێتى خراپەکارییە لەسەر زەویدا“.
“بانگەوازکردن بۆ ڕێبازى پێغەمبەر (ﷺ) چاکساییە لەسەر زەوییدا , بانگەوازکردنیش بۆ بیدعە و داهێنانکارى لە ئاییندا خراپەکارییە لەسەر زەویدا“.
“بانگەوازکردن بۆ یەکگرتن و یەکبوون چاکساییە لەسەر زەویدا , بانگەوازکردنیش بۆ دوبەرەکى و ناکۆکى و جیاوازى خراپەکارییە لەسەر زەویدا“.
“پاریزگارى کردن لەگیانى مرۆڤە بێ وەیەکان چاکساییە لەسەر زەویدا , کوشتنى خەلکى بێ تاوان و سڤیل و تەقینەوە و تۆقاندن خراپەکارییە لەسەر زەویدا“.
“پاراێزگارى کردن لەبارى ئاسایش و ئارامى وڵات چاکساییە لەسەر زەویدا , شێواندنى بارى هێمنى وئاسایشى وڵات و گێرەشێوینى خراپەکارییە لەسەر زەویدا“.
“وە فەرمان کردن بە چاکە و ڕێگرى کردن لە خراپە چاکسازییە لەسەر زەویدا , وەفەرمان کردن بە خراپە و ڕێگرى کردن لەچاکە خراپەکارییە لەسەر زەویدا“.
“وە گوێڕایەڵى کردنى خواى پەروەردگار و کردنى کارى چاکە چاکسازیە لەسەر زەویدا , وەسەرپێچى فەرمانى خوا و گوناهو تاوان خراپەکارییە لەسەر زەویدا“.