دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / چۆن پێش بە پیر بوون بگرین.

چۆن پێش بە پیر بوون بگرین.

سەرەتا بابزانین پیرى چیە؟

پیرى لەدەست دانى تواناى جەستەیە جا ئەگەر کەسێ تەمەنى زۆربێ بەلام بمێنێ ئەوە پیر نیە , بەڵام ئەگەر گەنجیش بێت تواناى جەستەى نەمێنێ ئەوە پیرە.

دەى با پێت بڵێم چۆن پیر نابی و سەرکەوتوو دەبیت لەژیانتا:-

1- بیرو باوەرت بەهێز بێت بەخودا و بەقەزاو قەدەر وە پەرستشەکان ئەنجام بدە و مێشک ودڵت ساف بکە پاکیان بکەوە لە کینە و پڕیان بکە لە خۆشەویستى خودا پاشان بەندەکان و سروشت.

2- چیت بەسەرهاتوە لە ناخۆشیەکانى ژیان لەبیریان بکەو هەرگیز لاى کەس باسیان مەکەوە.

3- هەرگیز پێشبینى ناخۆشى مەکە و ڕەشبین مەبە و گەشبین بە.

4- بیر لەرابردووە خۆشەکانى ژیانت بکەرەوە و زوو زوو باسیان بکەوە.

5- پارەو دەسەڵات مەکە ئامانج دڵگەشى و روگەشى و بێ ئازارى ئامانجت بێت.

6- لەبڕیارداندا پەلە مەکە و پرس بەکەسانى زاناتر بکە.

7- رۆژەکانت بەدانیشتن مەبەسەر لانى کەم رۆژێ کاتژمێرێک وەرزشێ بکە کە لەگەڵ تەمەنت گونجاو بێ.

8– ڕۆژانى هەینى گەر بکرێت دواى نوێژى هەینى بچۆ بۆ سەیران و گەشت و تەماشاى ئاو و سەوزایى بکە.

9- ساڵى چەند جارێ سەفەرى شوێنى شیاو دڵگیر بکە و سەردانى خۆشەویستان بکە.

10– هاوڕێیەتى کەسانى زانا و باش بکە , لەگەڵ منداڵ و خێزانتدا هاوڕێ بە نەک فەرماندە.

11– کاتەکانى ژیانت دابەش بکە (8) کاتژمێر بۆ کار (8) کاتژمێر بۆ حەسانەوە و خەو (8) کاتژمێر بۆ خویندنەوەو پەروەردەى منداڵ و رێکخستنى ژیان.

12– هەوڵ بدە بێکار دانەنیشیت و خۆت خانەنشین مەکە.

13– ورەت بەرزبێ و مەڵێ پیر بووم تازە تەواو وە لەنەخۆشى مەترسە.

14– بەیانیان دوو تاسێ پەرداخ ئاو بخۆرەوە بە دانیشتن , سێ هەناسەى قوڵ بدە بە نیوە پاڵکەوتنەوە بە لوت هەناسە هەڵ بکێشە بۆ ماوەى پێنج چرکە راى بگرە ئەوجا بەدەم بیدەوە بۆ ماوەى دەچرکە , هەردوو کاتژمێر جارێ یەک پەرداخ ئاو بخۆرەوە بەدانیشتن ئەگەر بکرێت دوو دڵۆپ ئاولیمۆى سروشتى یان نەعناع یان جاترەى تێ بکە.

15– تاوەکو برسیت نەبێ مەخۆ پێش ئەوەى تێر بى وازبێنە.

16– خواردنى سەرەکیت با سەوزە و میوە بێ نەک چەورى و شیرینى و گۆشت و ساردەمەنى.

17– جەستە و جل و بەرگ و شوێنى ژیانت و کارت پاک راگرە.

18– لەو شەش مانگەى هەوا فێنکە رۆژانە دووجار چاى دارچین بخۆرەوە.

19– رۆژانە چوار تا پێنج دانە هەنجیر بخۆ.

20– رۆژانە حەوت تا دەدانە زەیتون بخۆ بەدریژاى ساڵ.

21– لەشەش مانگى فێنکدا رۆژانە لاى کەمى یەک پەرداخ شیر بخۆرەوە و کەوچکێک هەنگوین لەگەلیدا.

22– رۆژانە پێنج گوێز و دەدانە بادام بخۆ لەوەرزى فێنک.

23– دەم بەخەندە و جارجار گریان .

24– بەخشندەبە و وەرگر مەبە , لێبوردە بەو بەڕق مەبە .

لەدڵدا دارى خەفەت مەڕوێنە 🌳🌳🌳🌳 بەئاگرى رق کەس مەسوتێنە

گەر ئاسودەى یەکجاریت ئەوێ 🌷🌷🌷🌷 خۆت برەنجێنە کەس مەڕەنجێنە

——-

✍️ کۆکردنەوە و ئامادەکردن : صالح عبدالله .

تێبنى : کەمێک دەستکارى کراوە لەلایەن بەرێوەبەرى ماڵپەر.

پێشنیارکراو

زیكرى خواى گه‌وره‌

سووده‌كانی زیكرى خواى گه‌وره‌

1 ـ به‌ده‌ست هێنانی یادی خوا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ یادى ده‌كه‌ن . 2 ـ …