(قل إن صلاتي ونسكي ومحياي ومماتي لله رب العالمين لا شريك له وبذلك أمرت وأنا أول المسلمين) سورة الأنعام/ آية 17
1– بەندایەتى بەدەن و لاشە : وەک نوێژ و رۆژ و حەج و طەواف و رکوع و سجود …هتد.
2-بەندایەتى بەماڵ : وەک زەکات و کوشتنەوەى حەیوان و صدەقەو سەرفیترە و …هتد.
3– بەندایەتى دڵ : وەک خشوع وخضوع و ترسان لەخودا و مل کەچى و خۆ بەکەم زانین لەئاستیا و خۆشەویستى و پشت پێ بەستن گەرانەوە لاى بەدڵ و بەزەیى و داواى رەحم لێ کردن.
4– بەندایەتى بەزمان : وەک سوێند و داواى یارمەتى کردن و پارانەوە و پەنا پێ گرتن بەخودا وە بانگهێشتى خەڵکان بۆلاى خودا …هتد.
حیکمەت لە جۆرایەتى بەندایەتى ئەوەیە کە بەندە تووشى بێزارى و (مەلەل) نەبێت و بەزەی و زانستى خوداى بۆدەرکەوێت بەهۆى بەندایەتى کردن بۆنمونە:
بەرۆژو بوون پەروەردەى نەفس و دەرونە وە زەکات و صدەقە گەشەى کۆمەلایەتى خۆشەویستى تاکەکانى کۆمەلگا دروست و بەهێزدەکات.
حیکمەتێکى ترى جۆرایەتى بەندایەتى ئەوەیە کە هەموو کەسێک بتوانێ بەندایەتى ئەنجام بدات , دەولەمەند زەکات دەدات بەلام فەقیر ناتوانێ زەکات بدات بەڵام کاتى زکرو شەونوێژى هەیە کەچى دەوڵەمەند پیدەچێت وەک فەقیر ئەم کاتەى نەبێت , گەنج تواناى بەرۆژو بوونى واجب وسوونەتى هەیە کەچى پیرو پەکەوتە کەفارەت دەدەن.