دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / 40 چل ئامۆژگارى بۆ چاکسازى ماڵەوەت.

40 چل ئامۆژگارى بۆ چاکسازى ماڵەوەت.

1– هەڵبژاردنى ئافرەتێکى باش بۆ هاوژینیت : { وأنكحوا الأيامى منكم والصالحين من عبادكم وإمائكم إن يكونوا فقراء يغنهم الله من فضله والله واسع عليم } نور 34.

2– ئامۆژگارى کردن و هەوڵدان بۆ چاککردنى هاوژینەکەت ئەگەر هەڵەى هەبوو چى لەرووى خورەوشت چى رەووى ژیان لەگەڵت نمونە ئەگەر سیلەى رەحمى باش نەبوو لەگەڵ خزمى مێرد یان سفور بوو یان کەم تەرخەمى هەبوو لە پەرستنەکان یان هەبوونى برادەرى خراپى ئافرەت , دەبێت لەم کاتە بەئامۆژگارى واى لێبکەت کە هەڵەکانى راست کاتەوە.

3– مالەکەت بکە بەشوێنى یادو زکرى خودا با مالەکەت بەردەوام قورئانى تیا بخوێندرێت لەلایەن ئەندامانى خێزانەکەت.

4– مالەکەت بکە بە قیبلەى خودا پەرستى بۆ خانەوادەکەت نوێژ بەکۆمەڵ بکەن لەماڵەوە بەتایەبەت ئەوکاتانەى کە پیاو نەتوانێت بچێت بۆ مزگەوت وەک رۆژانى باران وە لەماڵەوە مندالەکانت فێرى نوێژى بەکۆمەڵبکە ئەوجا بابێن بۆ مزگەوت.

5– پەروەدەى ئیمانى بۆ خانەوادەکەت دەستەبەربکە.

6– فێرکردنى مالەوەت بەو روقیەشەرعیانەى کە رۆژانە بەکاردێن وەک خۆ پاراستن لە حەسودى و هەندێ نەخۆشى وە فێربوونى ئەو زیکرانەى کە رۆژانە دووبارەدەبنەوە وەک چونە سەرئاو و حەمام و چونەدەر لەماڵەوە و هاتنەوە بۆ ماڵەوە.

7– خوێندنى سورەتى بقرة لەمالەکان بەلانى کەم دوو رۆژ جارێک بۆ دورخستنەوەى شیطان لە مالەکەت.

8– خوێندنى زانستى شەرعى بۆ ئەوەى خانەوادەکەت رۆشنبیر بن بەزانستى شەرعى و کەلکى لێوەرگرن.

9- هەبوونى پەرتوکخانەیەکى باش کە ئەو کتیبانە لەخۆ بگرێت کە سوود بەخشن لەروى شەرعى و دونیایی.

10– هەبوونى هەندێ ووتارى دەنگ و رەنگى شەرعى بۆ ئەوەى لەکاتى پێویست سودیان لێوەرگرى.

11– دەعوەت کردنى پاو چاک و شەرع زان بۆ ماڵەوەت بەمەبەستى سوود لێوەرگرتنیان.

12– فێرکردنى ئەحکامەکانى شەرعى خانەوادەکەت نمونە فیقهى ئافرەتان و فیقهى عیبادات و معامەلات.

13– هەڵ رەخساندنى گفتوگۆ لەبوارى خێزانیدا بۆ ئەوەى ئەندامانى خێزانەکەت ئەگەر هەریەکەیان چ کچ یان کور بون بە خاوەن خێزان وماڵ رۆشنبیرى خێزان و ماڵ بەرێوەبردنیان هەبێ.

14– نابێ لەبەردەم منداڵ کێشەو گیروگرفت بخرێتە روو بەتایبەت دایک وباوک.

15– نابێ کەسى بێ دین و بەدرەوشت بێن بۆماڵت .

16– دیقەت و سەرنجى بارو گوزەرانى مالەوەت بدە بزانە لەچ روێک کەم وکورتیان هەیە بۆ ئەوەى بتوانى چارەسەریان بکەیت.

17– گرینگى دان بە منداڵ لەمالەوە بۆ ئەوەى سۆز وبەزەى دروست بێت لەنێوانتان.

18– جلەو گیرى بۆ کاتەکانى نوستن و خواردن نەک هەر یەکەو بەکەیفى خۆى کەی بوێت بنوێت یان بخوات یان هەڵسێت.

19– ئامۆژگارى کردنى ئافرەت و دایک و خوشک بۆ ئەوەى بەبێ هۆ نەچنە بازار ئەگەر چوشن بەبێ مەحرەم نەچن.

20– پاراستنى نهێنى ماڵەوە.

21– دروست کردن و بنیاد نانى سوز وبەزەى لە ناو خێزان.

22– هاوکارى کردنى یەکترى لە کارى ناوماڵ.

23– روخۆشى و گاڵتەکردن لەگەڵ مالەوە لە چوارچێوەى شەرعى.

24– بەرنگاربوونەوەى خورەوشتى خراپ ئەگەر هەبی لەماڵەوە.

25– پیشاندانى دەسەلات (قوامة) لەلایەن سەرۆک خێزان بۆئەوەى جڵەوگیرى خانەوادەکەت لەدەست بێت بەتایبەت منداڵ.

26– نابێت کەسى نزیک کە مەحرەم نیە بێت بۆ مالەوەتان بەمەبەستى مانەوە ئەگەر پیاوێ لەمالەوە نەبێت .

27– جیاکردنەوەى ئافرەت و پیاو لەکاتى میواندارى کردن نابێت تیکەلاوى هەبێت .

28– ئاگادارى بۆ ئەو خیزانانەى کە شوفێرى تایبەتیان هەیە یان خزمەت کار دەبێت زۆر ئاگادرایان بیت لە هەر کارێکى نەشیاو .

29– رێگرى کردن لەو کەسانەى چ پیاو کە خۆى دەشوبهێنیت بە ئافرەت یان ئەو ئافرەتانەى خۆیان دەشوبهێنن بە پیاو بێن بۆ مالەکەت.

30– ئاگادارى فیتنەى تەلەفزیۆن بن لەکردنەوەى کەناڵى بێشەرعى .

31– ئاگادارى  مۆبایل و ئەنتەرنێت بن لەماڵەوەى لەسنورى شەرعى دەرنەچن لەکاتى بەکارهێناندا.

32– لابردنى هەموو هێمایەک کە بزانیت گوزارشت لە ئاینێکى تردەکات نمونە وەک خاچ …..

33– لابردنى وێنە و پەیکەرى روح لەبەر لەماڵەوە .

34– رانەگرتنى سەگ بەبێ هۆکار لەماڵەوە.

35– رێگرى کردن لە کێشانى جگەرە ئەوەش بەوە دەبێت سەرەتا لەخۆت دەست پێبکەیت.

36– دوورکەوتنەوە لەرازاندنەوەى ماڵەوە بەشتى لاوەکى و بێسوود.

37– هەڵبژاردنى باشترین شوێن بۆ خانو دروست کردن نمونە نزیک مزگەوت …

38– “الجار قبل الدار” پێش ئەوى خانو بکریت یان دروستى بکەیت دەبێت دڵنیابیت لە دراوسێکەت کە دراوسێى باش بێت .

39– گرنگى دان بە کەرستەکانى ناو ماڵ بەگوێرەى توانا نمونەى هەبوونى (سەلاجە , فێنک کەرەوە , …).

40– گرنگى دان بە سەلامەتى و تەندروستى خێزان و خانەوادەکەت .

پێشنیارکراو

فه‌زڵه‌كانی ته‌وحید

فه‌زڵه‌كانی ته‌وحید

فه‌زڵه‌كانی ته‌وحید ١- خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ( وَذَا النُّونِ إِذْ ذَهَبَ مُغَاضِبًا فَظَنَّ أَنْ لَنْ …