دواى سزادانێکى درێژى خەڵکى دۆزەخ ….. لەناو ئاگر (خودا پەنامان بدات ) کە نازانرێت کاتەکەى چەندە خەڵکى دۆزەخ چوار داواکاریان هەیە مەبەست لەو خەڵکەیە کە پاش ئەوەى موسلمان و ئیماندار سزایان کۆتاى دێت ئەوەى چوبێتە دۆزەخ ئەم باسە تەنها کافرەکانى دۆزەخ دەگرێتەوە…؟
(داواکارى یەکەم):-
داوایەک لە خودا جل جلاله :-
(ربنا أخرجنا منها فإن عدنا فإنا ظالمون)
په‌روه‌ردگارا له ناو ئاگری دۆزه‌خ و سزاکه‌یدا ده‌رمان بهێنه بمان گێرەوە بۆ دونیا بۆکردنى کارى چاکە , ئه‌گه‌ر جارێکی تر گه‌ڕاینه‌وه (بۆ گومڕایی) ئه‌وه ئیتر دیاره که ئێمه که‌سانێکی سته‌مکارین.
وولام لەلایەن خودا جل جلاله :-
( قال اخسئوا فيها ولا تكلمون)…
(خوای گه‌وره له وه‌ڵامیاندا به تووڕه‌ییه‌وه) ده‌فه‌رموێت: بێ ده‌نگ بن و ده‌متان داخه‌ن، قسه‌شم له گه‌ڵدا مه‌که‌ن.
دواى ئەم داواکاریە کە بێ هیوا دەبن لە خودا کە مەحاڵە بۆیان جێ بەجێ بکرێت داواى دووەم دەکەن.
(داواکارى دووەم):-
(ونادوا يا مالك ليقض علينا ربك)
دۆزه‌خیه‌کان هاوار ده‌که‌ن، ئه‌ی مالك (که فریشته‌ی سه‌رپه‌رشتیاره): ده‌با په‌روه‌ردگارت بمانکوژێت، ده‌با بمرین و کۆتایی به‌م سه‌غڵه‌تیه‌مان بێت.
فریشتەى سەرپەرشتیارى دۆزەخ پیان دەڵێت :
(قال إنكم ماكثون)
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: به‌ڕاستی ئه‌وه جێتانه و تیایدا بۆ هه‌میشه ده‌بێت بمێننه‌وه .
(داواکارى سێهەم):-
(وقال الذين في النار لخزنة جهنم ادعوا ربكم يخفف عنا يوما من العذاب) ..
ئینجا ئه‌وانه‌ی که له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدان به فریشته‌کانی کارگێری دۆزه‌خ ده‌ڵێن: داوا له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن؛ ته‌نها ڕۆژێک سزا‌و ئازارمان له‌سه‌ر که‌م بکاته‌وه.
داواى یەک رۆژ لێ‌خۆش بوون دەکەن لە سزاى دۆزەخ تەنها یەک رۆژ خودایە پەناما بدەیت .
وولام لەلایەن فریشتەکان چیە.
(أولم تك تأتيكم رسلكم بالبينات)…
ئه‌وانیش له وه‌ڵامی داخوازیه‌که‌یاندا ده‌ڵێن: باشه، مه‌گه‌ر پێغهمبهرهکانتان به به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکراوه، ڕه‌وانه نه‌کرابوون بۆتان؟
(قالوا بلى)….
هه‌مووان به‌یه‌کده‌نگ ده‌ڵێن: به‌ڵێ، ڕاسته .
(قالوا فادعوا وما دعاء الكافرين إلا في ضلال)
ئینجا فریشته‌کان ده‌ڵێن: ده‌ی که‌وابوو هه‌ر داوابکه‌ن وبپاڕێنه‌وه، بێگومان داخوازی و پاڕانه‌وه‌ی کافران به‌هیچ ناچێت، تازه هیچ نرخێکی نیه‌و گیرا نابێت.
دواى بێهیوا بوون لە فریشتەکان ئەمجارە داواکاریان بۆ کێە؟
(داواکارى چوارەم):-
بەراستى داواکاریەکى سادەیە بەڵام …
(ونادى أصحاب النار أصحاب الجنة أن أفيضوا علينا من الما‌ء) …
هیوایەتیان تەنها یەک ئاو خواردنەوەیە…!!
بۆ لەبەر ئەوەى ئەوەى یەک چار ئاوى بەهەشت بخواتەوە بەهیچ شیوەیەک تینوو نابێت.
(دۆزه‌خیان به‌ده‌م ئاهو ناڵه‌و غه‌م و په‌ژاره‌وه) هاواریان له به‌هه‌شتیان کرد‌و لێیان پاڕانه‌وه‌و وتیان: نه‌ختێک ئاومان به‌سه‌ردا بڕێژن
(أو مما رزقكم الله)
یان به‌شمان بده‌ن له‌و ڕزق و ڕۆزیانه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون.
(به‌هه‌شتیه‌کان له وه‌ڵامیاندا) وتیان:
(قالوا إن الله حرمهما على الكافرين)
به‌ڕاستی خوا خواردن و خواردنه‌وه‌ی به‌هه‌شتی له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕان حه‌رام کردووه…
بۆچى ئەم مانە چیان کردوە ؟
(الذين اتخذوا دينهم له‌وا ولعبا )
ئه‌وانه‌ی که‌کاتی خۆی ئاینه‌که‌یان به‌گه‌مه‌و گاڵته گرتبوو.
چی‌تریان کردوە؟
(وغرتهم الحياة الدنيا)
ژیانی دنیا غه‌ڕاو سه‌رگه‌ردانی کردبوون و خه‌ڵه‌تاندنی
ئەى سزایان چیە ئەمان؟
(فاليوم ننساهم)
جا ئێمه ئه‌مڕۆ ئه‌وانه فه‌رامۆش ده‌که‌ین
بۆچى ؟
(كما نسوا لقا‌ء يومهم هذا وما كانوا بآياتنا يجحدون).
جا ئێمه ئه‌مڕۆ ئه‌وانه فه‌رامۆش ده‌که‌ین، هه‌روه‌کو ئه‌وان ئه‌م ڕۆژه‌یان فه‌رامۆش کرد و له‌بیر خۆیان بردبۆوه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه که دژی ئایه‌ته‌کانی ئێمه ده‌وه‌ستان و ئینکاری و به‌ربه‌ره‌کانیان ده‌کرد.
اللهم اجرنا من النار….