دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / تالاسیما چییە؟
تالاسيما
تالاسيما

تالاسیما چییە؟

کەم خوێنى گەورەى پێدەگوترێت : ئەم نەخۆشیە دوو بەشە , تالاسیماى (major)ماژۆر وە تالاسیماى (minor)مینۆر .

جۆرى (major)ماژۆر نەخۆشیەکى بۆماوەیە , بەڵام جۆرى (minor)مینۆر بەهۆى بوونى ناتەواوى لەدروست کەرەکانى هیمۆگلۆبین لەهەردوو دایک و باوکەوە وەردەگرێ لەمنداڵەکەیاندا دەبێتە تالاسیماى(major)ماژۆر .

جۆرى تالاسیماى(major)ماژۆر لەکەللەى سەر دیارى دەدات کەهەندێ ناڕێکى و لارى پێوە دیارە , لەئەنجامى ئەم نەخۆشیە خڕۆکە سورەکانى بچوک وشکاو بێ هێز دەبن و بەخێرایی خراپ دەبن , ئەگەر ئەم رژێنە ناتەواو بوو واتە تەنها لەیەک لەباواندا هەبێ ئەوە بۆ منداڵەکەیان کێشەى تەواو دروست نابێ چونکە جۆرى (minor)مینۆر دەبێت کەتەنها خڕۆکە سورەکان بچوک وکەمێک لاواز دەبن

نتيجة بحث الصور عن الثلاسيميا

بەڵام جۆرى (major)ماژۆر توشى تەنگە نەفەسى و هیلاکى و ڕەنگ پەڕیوى و لاوازى دەبن , بۆ جۆرى (major)ماژۆر دەبێ بەردەوام دەرمان وەربگرێ و بەرێک و پێکى لەلایەن پزیشکى شارەزا لەم بوارەدا وە هەموو مانگێک خوێنى تێ بکرێ , وە ئەم خوێن تێکردنە زۆرەش دەبێتە هۆى کۆبونەوەى ئاسن لەلاشەدا لەدوایدا زیان بەدڵ و دەزگاکانى تر دەگەیەنێ لەبەر ئەوە ( Desferroxamine)دیسفرۆکسامین  وەکو دەرزى لێ دەدرێت.

بۆئەوانەى توشى کەم خوێنى دەبن دەبێ پارێز لەوانە بکەن:

خواردنەوە گازیەکان و ترشیات و جۆرەکانى بەهارات و بیبەرى تیژ و ماست و دۆ ئەگەر هەریەکێک لەوانە بخوات بەبێ بەرنامە زیانى زۆردەبێ , جولەش نابێ فەرماۆش بکرێت ئەوانەى خوارەوەش سود بەخش و دەرمانن :

(هەنگوین , رەشکە , ترێ , مێوژ و خورما , هەرمێ ,هەنارى شیرین , مۆز , هەنجیر , قەیسى , گوێز , شێلم , چەوەندەر  , سپێناغ , گێزەر , کەرەوز , جەعفەرى مەعدنوس , گویز هندى , بادەم , کونجى , زەیتى زەیتون , فستەقى نەبرژاو , زەنجەبیل , پەتاتەى برژاو , شمڵى , هێلکەى دەڵەمە , کەلەم  , توو , گۆیژ , ڕازیانە , کاڵەک ).

(گۆشت , قارچک , بەڕوو , ئاو لیمۆ , سێو ).

لەکۆتایدا داواکارم لەهەموو کەسیک کەتواناى بەخشینى خوێنى هەیە درێغى نەکەیت لەوانە تۆ هەست نەکەیت کەچەندە کەسى پیویست بەخوین دلخۆش دەبیت کاتیک خوینى پێدەبەخشیت با بەم بەخشینى خوینە کەمیک لەئازارەکانیان کەم بکەینەوە خودا بیکات بە توێشى دوارۆژ بۆمان .

——–

سوود وەرگیراوە لەکتێبى (سروشت و تەندروستى) بەدەست کاریەوە:

کۆکردنەوەو ئامادەکردن : صالح عبدالله.

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …