دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / خوشک و براى شیرى کەى دروست دەبن ؟
خوشك وبراى شيرى
خوشك وبراى شيرى

خوشک و براى شیرى کەى دروست دەبن ؟

ئەو برە شیرەى حەرام بوونى پێ دادەمەزرێت:

دایکە عائیشە( رضی الله عنها) گێراویەتەوە : ( لاتحرم المصة او المصتان) .

واتە : قومێک و دوو قوم یان مژینێک و دوو مژین حەرامى ناکات .

(لاتحرم الرضعة او رضعتان او المصة او المصتان) . راوه مسلم . واتە : ژەمێ یان دوو ژەم یان مژینێک یان دوو مژین حەرام ناکات .

دایکە عائیشە (رضی الله عنها )دەڵێ : کاتێ  قوڕئان دابەزى دە ژەمى زانراو بوو حەرامى دەکرد , پاشان بە پێنج ژەم نەسخ بۆوەو کاتێ پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) وەفاتى کرد , ئەوا لەقوڕئاندا دەخوێنرانەوە یانى لێى تیدەگەیشتین کە بەپێنج جەم کچ و کور دەبن بە خوشک وبرا.

واتە: ئەگەر منداڵ جارى یەکەم دەمى نا بە مەمکى ئەو کەسەى کەشیرى پێدەدات تێرى خوارد و بە خۆى دەمى لە مەمکەکە بەردا یان مەمکەکەى وشک کرد لە خواردنەوەى شیر , دواتر دەمى نا بە مەمکەکەى تر و تێر لەویشى خواردەوە و دەمى لەمەمکەکە بەردا وە بۆ پینج جار , جا ئەم پینج جارە لە یەک کات بێت یان بەینى بکەوێتە نێوانیان , دەبێت منداڵەکە پێنج جار بەتێرى بخواتەوە بەو مەرجەى شیردانەکە لە و دووساڵە بێت کە شیر دەدرێت بەمنداڵ , وە ئەوەى شیرەکە دەدات بە مندالەکە خۆشى مندالى شیرەخۆرى هەبێت ئەوجا ئەو دوو منالە دەبن بە خوشک وبراى شیرى .

یەکێ لە مەرجەکانى حەرام کردن ئەوەیە شیردانەکە لە دوو ساڵەکەى دابێ : { والوالدات يرضعن أولادهن حولين كاملين لمن أراد أن يتم الرضاعة }البقرة 233.

واتە: { دایکان دوو ساڵی ته‌واو با شیر به منداڵه‌کانیان بده‌ن بۆ هه‌ر که‌س که ده‌یه‌وێت شیری ته‌واو بدات } .

 

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …