له گه‌وهه‌ره‌كانی شیخ الاسلام ابن تیمیةـ رحمه الله ـ وه‌ك فه‌رموویه‌تی:
وأنا في سعة صدر لمن يخالفني ، فإنه وإن تعدى حدود الله في بتكفير أو تفسيق ، أو افتراء أو عصبية جاهلية : فأنا لا أتعدى حدود الله فيه .
بل أضبط ما أقوله وأفعله ، وأزنه بميزان العدل ، وأجعله مؤتما بالكتاب الذي أنزله الله ، وجعله هدى للناس …..مجموع الفتاوى (3 / 245).
واته: به‌ڕاستی من سنگ فراوانم به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك كه پێچه‌وانه‌م بێ،خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و سنوری په‌روه‌ردگار ببه‌زێنێت به‌رامبه‌رم به‌وه‌ی كه به بێ باوه‌ڕم دابنێ یان به فاسقم دابنێ یان درۆ و بوهتانم بۆ بكات یان به ده‌مارگیری جاهیلانه له گه‌ڵمدا بجوڵێته‌وه،من به هیچ شێوه‌یه‌ك سنوری په‌روه‌ردگار نابهزینم به‌رامبه‌ر به‌و ،به‌ڵكو زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌وه‌ی كه ده‌یڵێم و ئه‌نجامی ده‌ده‌م بیپێوم به پێوه‌ری دادپه‌روه‌ری و هه‌وڵ ده‌ده‌م شوێن ئه‌و قورئانه بكه‌وم كه خوای گه‌وره ناردوویه‌تییه خواره‌وه و كردوویه‌تییه مایه‌ی هیدایه‌ت بۆ خه‌ڵك……
موسڵمانانی خۆشه‌ویست له‌م ڕؤژگاره‌دا زۆر پێویستمان به كرده‌یی كردنی ئه‌م ووته جوانه هه‌یه،خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك سنوری به‌زاند به‌رامبه‌رت……..تۆ هه‌وڵ بده وه‌ك ئه‌و نه‌كه‌یت و سنور نه‌به‌زێنێت و پابه‌ند بیت به ئاكار و ڕه‌ووشته جوانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان صلی الله علیه وسلم چونكه ووته و نوسینه‌كانت ته‌نها كه‌سی به‌رامبه‌ر نایبینن! كارێك نه‌كه‌یت دوژمنانی ئه‌م بانگه‌وازه پاكه دڵخۆش كه‌یت و ده‌ست بێنن به‌دڵیاندا وه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان صلی الله علیه وسلم په‌نای به خوای گه‌وره ده‌گرت له‌م حاڵه‌ته.