پێش مردنم .

کاتێک مردم دڵە راوکێم نیە بۆ لاشەکەم چی لێدێت , براکانم لەموسڵمانان هەڵدەستن بەئەرکى خۆیان :

1– جلەکانم لەبەر دادەکەنن.

2– دەم شۆن.

3– کفنم دەکەن.

4– لەماڵ دەرم دەکەن .

5– دەم بەن بۆ ماڵى نوێیەکەم کە گۆڕە.

6– خەڵکى دێن بۆ ناشتنى لاشەکەم .

هەندێ کەس کارەکانیان بەجێ دەهێڵن و سەفەر و مەوعیدەکانیان هەڵدەوەشێنەوە دێن بۆ ناشتنم , هى واهەیە رۆژیک ئامۆژگاریەکى نەکردوم وە سەلامى لێنەکردوم بەڵام دێت بۆ ناشتنم….

7 حەوت شت لێم جیا دەبنەوە ئەگەر هەم بن :

1– کلیلەکانم .

2– کتابەکانم .

3– جانتاکەم .

4– پێلاوەکانم.

5– جلەکانم.

6– چاویلکەکەم (عەینەک).

7– تەلەفۆنەکەم .

خانەوادەکەم ئەگەر بۆم دلسۆز بن بۆم دەکەن بە خێرو صدەقە.

دڵنیابن دونیا بۆم تەنگ نابێت .

وە جیهان بەهۆى مردنى من ناوەستێت .

 ئابورى بەردەوام دەبێت.

پیشەکەم کارەکەم کەسێکى تر پێى هەڵدەستێت.

سامانەکەم ئەگەر هەبێت دەبێتە میرات بۆ میرات گران بە حەڵاڵى , بەڵام من لەسەرى لێپێچینەوەم لەگەڵ دەکرێت لەسەر حەڵاڵ و حەرام بوونى لەسەر ووردو درشتى .

بەمردنم یەکەم شت لێم دەبێتەوە ناوەکەمە , کاتێ مردم دەڵێن کوا لاشەکە بەناوەکەم بانگم ناکەن کاتێک بیانەوێ نوێژم لەسەر بکەن دەڵێن جەنازەکە بێنن بەناوەکەم ناڵین بیهێنن , کاتێک بیانەوێ بم نێژن دەڵێن مردوەکە نزیک بکەنەوە .

بۆیە قەوم و عەشیرەت و نازناو ناوبانگ و پلە و پایە لەخشتەت نەبات , بەراستى دونیایەکى کەم و سەیرە بەراستى ئێمە زۆر زۆر گرنگى پێدەدەین و باوەشمان پیاکردوە.

هۆ زیندوانى لەژیان ماون بزانن سێ جۆر خەفتت بۆ دەخۆن کە مردى:

1– ئەوەى دەت ناسێت دەڵین بەداخەوە مرد .

2– برادەرەکانت چەند سەعاتێک چەند رۆژێک بۆت نیگەران دەبن دواتر دەچنەوە سەر کارى ئاسایى خۆیان و پێدەکەنن و ژیانى خۆیان دەکەن.

3– خەمى گەورە لەماڵەوەیە هەفتەیەک دوو هەفتە مانگێگ دوو مانگ ساڵێک … دواى ئەوە لەیادت دەکەن لێرەدا چیرۆکت کۆتاى دێت .

بەڵام چیرۆکى راستەقینە دەست پێدەکات کە دوارۆژە :-

شتەکانت لەناو چوون :

1– جوانیت.

2– مال و موڵکت.

3– تەندورستیت.

4– منداڵەکانت.

5– جیابویتەوە لە کۆشک وتەلارو خانوەکەت.

6– خیزانت (هاوسەرت) .

هیچیان نەمان تەنها کردەوەکانت نەبێ و ژیانى راستەقینە دەستى پێکرد.

پرسیارێک لێرەدا ؟

چیت ئامادە کردوە بۆ قەبر و قیامەتت لەئێستادا ئەمەراستیە کە دەبێ  تێبفکرى و تێرامانت بۆى هەبێ , بۆیە هەوڵ و تێکۆشانت با بۆ ئەوانەبێت :

1– واجبەکانت .

2– سونەتەکانت .

3– چاکەى نهێنى .

4– کردەوەى باش .

5– شەونوێژ …… بۆ ئەوەى رزگارت بێت.

——

لەکۆتای تکایە بڵاوى بکەنەوە .

بەرێوەبەرى مالپەرى چاکسازى  .

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …