بۆنى ناخۆشى ناو دەم بۆ زۆر کەس بۆتە گرفت و کێشەى جۆراو جۆرى لێ دەکەوێتەوە , ئەم بۆنە چەندان هۆکارى هەیە وەک گازەکانى گەدە و هەوکردنى لەوزە و قورگ و لووت وپوک و ددانى کلۆر و زمان و بۆنى ئارەقە وجۆرى خواردن و زۆر خۆرى و ترشانى گەدە , خەوتن لەدواى نانخواردن و چەندین هۆکارى ترى دەرەکى و ناوەکى .
بۆ پێشگیرى لەم بۆنە ناخۆشە یان بۆ زووتر چارەسەرکردنى دەبێ خۆت بەوردى تێفکرینى ئەو هۆکارانە بکەى و هۆکارەکان دەستنیشان بکەیت و هەوڵى لەناو بردنى هۆکارەکە بدەیت بە پارێز و بەپاک ڕاگرتنى دەم و ددان و زمان و لووت و قورگ ورێک وپێکى و ئەندازە و چەندایەتى و چۆنایەتى خواردن و ئەگەر بەو کارانە و بە پارێز نەتوانرا چارەسەربکرێ پێوستە سەردانى پزیشکى تایبەت بکرێ بۆ دۆزینەوەى هۆکارە سەرەکیەکە و چارەسەرى تەواو بکرێ .
ئەمانەى خوارەوەش هەندێک چارەسەرى سروشتیە بەگشتى , بەڵام دەبێ ئەوەش بزانین کە ئەمانە بۆ هەموو کەس یان بۆ هەموو جۆرێکى بۆنى ناودەم نابێتە چارەسەر.
- رۆژێ دوو کەوچک چا بنێشتە تاڵ بخۆرەوە .
- زەنجەفیل بجویت .
- خواردنى {جەعفەرى , مێکوک , پونگ , نەعناع و ئاوى نەعناع , مێخەک , تور , سیر , هەنجیر , سپێناغ , گوڵەباغ }.
- بە ئاوى لیمۆ و خوێ وە سرکەى سێو و خوێ غەرغەرە بکەیت .
بۆنى ناو دەم کە لەگەرمیەوە بێت :
- ئاوى ئاڵوبالوى تەڕ یان وشک بەیانیان لە خورێنى بخۆرەوە .
- خواردنى {خۆخ , شەلیل , تۆوى خەیار }.
بۆنى دەم ئەگەر لە بەڵغەم و تەڕى بێت :
- زەنجەبیل پەرورەدە بە گوڵ شەکر بخۆ .
- کەباب یان گۆشتاو بە بیبەرى تیژ بخۆ .
- پێش نان کەمێک خوێواوک لەدەم وەربکە.
بۆنى ناو دەم بەهۆى جگەرەو مادە کحوڵیەکان :
- وازهێنان لە جگەرە.
- وازهینان لە ماددە کحولیەکان .
بەکارهێنى سیواک بەبەردەوامى .
—–
بەدەستکاریە وە سود وەرگیراوە لە بابەتى ئامادەکراوى : صالح عبدالله ئەشکەنەیی.