دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / مافى ژن بەسەر پیاوەوە.
مافى ئافرەت
مافى ئافرەت

مافى ژن بەسەر پیاوەوە.

{ ومن آياته أن خلق لكم من أنفسكم أزواجا لتسكنوا إليها وجعل بينكم مودة ورحمة إن في ذلك لآيات لقوم يتفكرون }

واتە :یەکێك له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی تری ئه‌وه‌یه‌: که هه‌ر له خۆتان هاوسه‌ری بۆ دروست کردوون بۆ ئه‌وه‌ی ئارام بگرن له‌لایدا و له نێوانتاندا خۆشه‌ویستی و سۆزو میهره‌بانی فه‌راهه‌م هێناوه‌، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا نیشانه‌و به‌ڵگه هه‌یه بۆ که‌سانێك بیرده‌که‌نه‌وه‌و تێده‌فکرن

خواى گەورە دەیەوێ ئەم سۆز و بەزەیی یە بەردەوام بێ و لەناو نەچێ بۆیە ئەرکى لەسەرشان داناون کە بە سۆزو بەزەى بیان پارێزن .

{ ولهن مثل الذي عليهن بالمعروف }

ژنان مافیان هه‌یه به‌سه‌ر پیاوانه‌وه به‌وێنه‌ی ئه‌و مافانه‌ی که بۆ پیاوانه له‌سه‌ر ژنان به‌گوێره‌ی باو و نه‌ریتێک که په‌سه‌نده له ئیسلامدا .

{…ألا إن لكم على نسائكم حقا ولنسائكم عليكم حقا }سنن الترمذي.

واتە : چۆن ئێوە مافتان بەسەر ژنەکانتانەوە هەیە ئاواش ژنەکانتان مافیان بەسەرتانەوە هەیە .

لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت ئافەرتیش مافی هەیە بەسەر پیاوەکەى هەم وەک مرۆڤێک هەم وەک هاوڕێى ژیان , بۆیە خودا مافی ئەوانى بۆ پیاوان روون کردۆتەوە بۆیە نابێت مافیان پێشێل بکرێت , بۆیە لەخوارەوە چەند مافێک دیارى دەکەین بۆ پیاوان بۆئەوەى نەکەونە ناو پێشێل کردنى مافى ئافرەتەکانیان :

یەکەم :{وعاشروهن بالمعروف}

واتە: هاوژینییان به‌جوانی له‌گه‌ڵدا به‌رنه‌سه‌ر .

دووەم : {عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: لا يفرك مؤمن مؤمنة ان كره منها خلقا رضي منها آخر} رواه مسلم.

واتە : بروادارى پیاو رق لە بروادارى ئافرەت داناگرێ , ئەگەر رەوشتێکیشى حەز پێنەکات ئەوا رەوشتێکى ترى لێ دەبینێ لێێ رازى بێت . پێغەمبەرمان (صلى الله علیه وسلم) پێمان دەفەرموێت (فاستوصوا بالنساء خیرا) ئامۆژگاریتان دەکەم لەگەڵ ئافرەتان باشبن .

سێهەم : دەبێت پیاو هەموو ئەو شتانەى ئافرەتەکەى بپاریزێت کە ئابڕۆ و شەرەف و ناموسى لەکەدار دەکەن , رێگە نەدات ئافرەتەکەى خۆى سفور بکات و جوانى خۆى بەدەر بخات بۆ کەسانى تر لە غەیر پیاوەکەى نەبێت , وە پیاو نابێت کەسانێکى خوانەناس بکاتە هاورێى چونکە هاورێ خراپ سەر دەکێشێت بۆ دەست بردن بۆ سەرناموست بەتایبەت خێزان و کچەکەت .

چوارەم :فەرمان کردن بەئافرەت بۆ جێ بەجێ کردنى فەرمان و ئەرکەکانى ئاینى ئیسلامى پێرۆز  {وأمر أهلك بالصلاة واصطبر عليها} .

پێنجەم : لەسەر پیاوە کاتێک بینى ئافرەتەکەى لەروى زانستى شەرعى بێزانیارەیە دەبێت فێرى بکات یان رێگەى بدات بچێتە لاى ئافرەتانێکى لەخواترس و زانا بۆ ئەوەى فێرى شەرعى خودابێت  {یا أيها الذين آمنوا قوا أنفسكم وأهليكم نارا وقودها الناس والحجارة}.

شەشەم : رێگە دانى پیاو بۆ ئەوەى ئافرەتەکەى سەردانى خزم و کەس وکارى بکات بەڵام لەکاتى چونەدەرى دەبێت بە پۆشاکێکى شەرعى بچێتە دەرەوە , وە دەبێت پیاو رێگە بەئافرەت بدات کە بچێتە بازار بۆ ئەوەى پێداویستیەکانى خۆى بکرێت و جێبەجێان بکات بەڵام لەگەڵ مەحرەمێک بێت .

حەوتەم : دەبێت پیاو لەگەڵ ئافرەتەکەى راوێژ بکات لەهەندێ کارو بارى ژیان بەتایبەت ئەوانە پەیوەستن بە ناو مال و منداڵ و ژیانیان وە دەبێت پیاو هەوڵ بدات ئافرەتەکەى گاریگەربێت بەسەر منداڵەکانى لەبەر ئەوە لەوکاتەى کە پیاو لەماڵ نەبوو منداڵەکان رێز و حورمەتى دایکیان بگرن گوێرایەڵ بن بەرامبەرى .

هەشتەم : مافێکى ترى ئافرەت بەسەر پیاو ئەوەیە ئەگەر پیاوەکە خاوەنى دوو ژن بێت یان زیاتر دەبێت بە یەکسانى کاتیان بۆ دابەش بکات لەگەڵ بژێوى رۆژانەیان.

نۆیەم : مافی ئافەرت بەسەر پیاوەکەى لەکاتى لەماڵدابێت نابێت وەک ئەوە هەڵسوکەوت بکات کە لە سەر کارەکەیەتى بەڵکو دەبێت نەرم و نیان و لاوانەوەى بەرامبەر ئافرەتەکەى هەبێت وە نابێت پیاو تا درەنگانێکى شەو لەدەروەى ماڵبێت بەبێ هۆکار .

دەیەم : مافى ژن بەسەر پیاوەکەى لەکاتى هەبوونى میوان لەمالەوە نابێت خێزانت روشکێن بکەیت بەتایبەت لەبەر دەم خزمەکانى .

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …