ماڵ نەبەخشین ستەمە :
{يا أيها الذين آمنوا أنفقوا مما رزقناكم من قبل أن يأتي يوم لا بيع فيه ولا خلة ولا شفاعة والكافرون هم الظالمون} البقرە 254
واتە : ئەى ئەوانەى کە باوەڕتان هێناوە لەو سەروەت و سامانەى کە ئێمە پێمان بەخشیوون هەندێکى ببەخشن لەڕێگاى خودا , پێش ئەوەى مردن یەخەتان پێ بگرێت و ئەو رۆژە بێتە پێشەوە کە کڕین و فرۆشتن و قازانج و برادەرایەتى و یارمەتیدانى تێدانیە .. ئەوانەى یاخیی و بێباوەرن ستەمکارن و بەدبەختێکى سەرسەختن.
{قل لعبادي الذين آمنوا يقيموا الصلاة وينفقوا مما رزقناهم سرا وعلانية من قبل أن يأتي يوم لا بيع فيه ولا خلال} إبراهیم : 31 .
واتە: (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) به‌و به‌ندانه‌م که باوه‌ڕیان هێناوه بڵێ: با نوێژه‌کانیان به چاکی ئه‌نجام بده‌ن و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که پێمان به‌خشیوون ببه‌خشن به‌نهێنی (بۆ ئه‌وه‌ی ڕیاو ڕووپامایی تێکه‌ڵ نه‌بێت) و به‌ئاشکرا (بۆ هاندانی که‌سانی تر)، پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بێت نه کڕینی تیادایه، نه‌فرۆشتن (تا به‌هۆی پاره‌و سامانه‌وه خۆتان ده‌رباز بکه‌ن) نه دۆستایه‌تیشی تێدایه (تا دۆستان و هاوه‌ڵان هه‌وڵێك بده‌ن).
{قل إن ربي يبسط الرزق لمن يشا‌ء من عباده ويقدر له وما أنفقتم من شي‌ء فهو يخلفه وهو خير الرازقين} سبأ: 39.
واتە: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌رکه‌س له به‌نده‌کانی یا لێی ده‌گرێته‌وه ، ئێوه‌ش هه‌ر شتێك ده‌به‌خشن ئه‌و زاته پێتان ده‌به‌خشێته‌وه (هه‌ندێك جار له دینادا، وەقیامهتیش پاداشت دەدرێنەوە بەباشتر)، چونکه ئه‌و خوایه چاکترین ڕزق و ڕۆزیی به‌خشه.
عن أبي هريرة(رضى الله عنه) قال أن رسول الله (صلى الله عليه وسلم) قال : (ما نقصت صدقة من مال…) صححه العلامة الألباني في جامع الترمذي .
واتە : ماڵ بەبەخشین کەم ناکات , چونکە ئەمەى دەیبەخشیت لەپێناو خودا ئەوا خودا چەند قات پاداشتت دەداتەوە بەبەڵگەى ئەم ئایەتە { إن المصدقين والمصدقات وأقرضوا الله قرضا حسنا يضاعف له‌م ولهم أجر كريم }الحدید:18 . واتە (به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌خێر خوازن له‌پیاوان و ئافره‌تان، ئه‌وانه‌ی که‌قه‌رز ده‌ده‌ن به‌خواو ماڵ و سامانیان له‌پێناوی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ودا ده‌به‌خشن، ئه‌وانه‌چه‌ند به‌رابه‌ر پاداشتیان ده‌درێته‌وه و پاداشتی به‌ڕێزو به‌نرخ چاوه‌ڕێیانه).
کەواتە بۆمان دەرکەوت بەخشین لەپێناو خودا پاداشتێکى گەورەى هەیە بۆیە نەبەخشین بەتایبەت لەکاتى پێویست ئەوا ستەمە چونکە موسڵمان براى موسڵمانە وەدەبێت لەکاتى پێویستى برایەکت ئەوا هاوکارى بکەیت و یارمەتى بدەیت بۆ ئەوەى حاجیاتى خۆى جێبەجێ بکات و شەرمەزارى کەسانى نامەرد نەبێت و دینى خۆیان پێ بدۆرێنێت ئەگەر موسڵمانێک داواى شتێکى لێکرى لەماڵ وسامان تۆش هەت بوو نەت داپێى ئەوا گوناح بار دەبیت.
عن أبي هريرة رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال:” من فرج عن أخيه المؤمن كربة من كرب الدنيا فرج الله عنه كربة من كرب يوم القيامة” واتە : هەرکەسێک ناخۆشیەک لەسەر برایەکى ئیماندارى لاببات لە دونیا خودا ناخۆشیەکى لەسەر لادەبات لە دوارۆژ .
بۆیە ئەگەر ناخۆشیت لەسەر موسڵمان لانەبرد گلەى نەکەیت لەرۆژى دواى خودا سزات لەسەر لانەبات چونکە هەرکەسێک رەحم بە خەڵکى سەرزەوى نەکات رەحمى پێناکریت لە ئاسمانەکان , (قال صلى الله عليه وسلم) : ( الراحمون يرحمهم الرحمن، ارحموا من في الأرض يرحمكم من في السما‌ء ) رواه أبو داود، والترمذي ، وصححه الألباني
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم- : ( إنه من لا يرحم، لا يرحم) متفق عليه.
بەرێوەبەر .