دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / گورچیلە و نەخۆشیەکانى.

گورچیلە و نەخۆشیەکانى.

نتيجة بحث الصور عن ‪renal disease‬‏نەخۆشیە باوەکانى گورچیلە :

یەکەم : هەوکردنى گورچیلە , ئازارى لەبەشى سەرەوەى پشت کەلەکە دروست دەکات و تایەکى بەرز ولەرزین و هێڵنج و ڕشانەوەى لەگەڵ دادەبێ , بەڵام مەرج نیە لە هەموو کەسێکدا بەم شێوەیە بێت.

دووەم :هەوکردنى میزڵدان و هەستکردن بە پەستانێک لەسەر حەوز و نارەحەتى لەبنى سک و زۆر میزکردنى بەئازار و پەیدابوونى خوێن لەناو میزدا.

سێهەم :هەوکردنى لوولەى میز و زورانەوەى لەکاتى میزکردن .

ئەم نیشانانە بەهۆى هەوکردنى شوێنەکانى تری میزەرۆش روودەدەن جگە لە هەوکردنى گورچیلە.

پارێز بۆ ئەوانەى نەخۆشى گورچیلەیان هەیە :

(گۆشتى سور و ساردەمەنیەکانى گازى و ماست و ترشیات بەهەموو جۆرەکانیەوە جگەرە کێشان و مەشروب بەهەموو جۆرەکانى نەخورێت وە خۆ پاراستن سەرما).

چارەسەرى سروشتى بۆ هەوکردنى گورچیلە:

ئەگەر بەهۆى بەلغەمەوەبێ ئەوانەى بۆ باشە : نۆکاو و مریشکى ماڵى و باڵندەى کێوى بەڵام پونگ و تۆو کەروز و زیرەى تێ بکرێت.

ئەگەر بەهۆى زاڵبوونى گەرمیەوە بێ ئەوانەى بۆ باشە : شەربەتى عەناب , شەربەتى هەنار , شەربەتى هەڵوژە , زرشک و ئاوى خەیار چەنبەر .

ئەم تێکەڵەیە :(بادەم , زنیان , دەنکى گەنمەشامى , رەشکە , جاترە) ئەم تێکەلەیە بەکاردێ واتە رۆژی سێ جار هەرجارەى یەک کەوچکى چا لەهەریەکێک لەو هاراوەیە لەناو پەرداخ ئاودا دەمدەکرێ و سارد دەکرێتەوە و هەموو رۆژ دووبارە دەکرێتەوە بۆ ماوەى چل و پێنج رۆژ .

بەردى گورچیلە :

بریتیە لە نیشتوى ڕەق و بچوکى کانزایی و خوێی ترشى لەبەشى ناوەوەى گورچیلەکان بەشێوەیەکى ئاسایی ئەو ماددانەى کەدەبنە هۆى دروست کردنى بەردى گورچیلە , روون دەبن لەمیزدا , بەڵام کاتێک میز چڕ دەبێتەوە ئەوکات کانزاکان دەبن بەکریستاڵ و بەیەکەوە دەنوسێن و رەق دەبن , ئەنجامەکەى دروستبوونى بەردى گورچیلەیە زۆربەى بەردە گورچیلەیەکان پێکهاتوون لە کالسیۆم , هاتنە خوارەوەى بەردى گورچیلە زۆر بەئازارە ژانەکەى بەزۆرى لە تەنیشتەکانى پشت دەست پێدەکات هەروەها لەبەشى خوارەوەى سک و ناوچەى بنى سک هەست بەئازار دەکات.

نیشانەکانى :

1- ئازار لەکەلەکە و خوار پەراسوەکان.

2-گۆران لەتوندى ئازارەکە لەوانەیە بۆماوەى (20-60) خوەلەک بخایەنێ.

3- ئازارەکە لەبەشى بشتەوە دەیداتە خواروى سک.

4- بوونى خوێن لە ناو میز یان لێڵ بونى میز.

5- زورانەوەو سوتانەوە لەکاتى میزکردن و دواى میزکردن.

6- هێڵنج و ڕشانەوە.

7- هەندێ جار تا و لەرز.

هۆکارى دروست بوونى بەردى گورچیلە :

1- کەم خواردنەوەى شلەمەنى بەتایبەت ئاو ئەگەر بەشێوەى پێویست نەخورێتەوە ئەوا میز چڕ دەبێتەوە بەمەش مەترسى دروستبوونى بەرد زیاتر دەبێت.

2-بۆماوەی .

3- تەمەن ورەگەز زۆربەى ئەوکەسانەى تووشى بەردى گورچیلە دەبن لەتەمەنى نێوان (20-70) ساڵیدان وە رەگەزى نێر زیاتر ئەگەرى توش بوونى هەیە وەک لە رەگەزى مێ.

4- خۆراک ئەو خۆراکانەى ریژەیان لەپرۆتین و سۆدیۆم بەرزە هەروەها ریژەى کالسیۆمیان کەمە , مەترسى دروست بوونى بەردى گورچیلە زیاد دەکەن.

5- کەم جوڵان.

6- قەڵەوى.

7- بەرزى پەستانى خوێن.

8- کێشەى دەزگاى هەرس.

خۆپاراستن :

دەتوانرێ پارێزگارى لەدروست بوونى گورچیلە بکرێ بەچەند گۆرانکاریەکى بچوک لە شێوازى ژیانى رۆژانە : وەک زۆر خواردنەوەى ئاو زیاتر لە (14) پەرداخ لەرۆژێکدا خواردنەوەى یەک پەرداخ شەربەتى لیمۆ بەلام بەخۆت لیمۆى تەر بگوشیت و بیکەیتە شەربەت.

ئەگەر بەردەکە لەجۆرى (کالیسۆم ئۆگزالەیت) بێت ئەوا دەبێ خۆت بەدوور بگریت لەو خواردنانەى (ئۆگزالەیت)یان تێدایە . وەک رێواس و چەوەندەر و پاقلەو کەلەم و سپێناغ و پەتاتەى شیرن و سێوى بن ئەرز و کونجى و بادام.

وە هەرچى بەردى کالیسیۆمیە پێویستە ئەو خواردانەى کالیسیۆمیان زۆرە کەم بخورێن وەک شیر.

ئەوانە باشە:

شۆرباى مریشکى ماڵى بەکدو و بەسپیناغ , تۆوى خەیار لەجیاتى میوەبخوات ریشەو تۆوى کەرەوز و شویت و پونگ و رەشکەو رازیانەو دارچین و ترێى سپى و هەنجیر و بادامى تاڵ و بندوق و زەیتون و تۆوى تورى ڕەش و ئالوباڵو و هەڵوجەى رەش .

وە گیایەک هەیەپێى دەڵێن خالەرەش بەزۆرى لەشاخەکان دەروێت وە بەتایبەت و شاخانەى ئاویان پیادێتە خوارێ یان کانى لێ هەڵ دەقولێ , خالەرەش دەکوڵێنیت و دواى دەى پالێوى و ساردى دەکەیتەوە و دەخۆیتەوە.

وە ئەم میوانە سودیان هەیە بۆ هەموو نەخۆشیەکانى گورچیلە :

(هەنار , سێو , هەرمێ ,شێلم , خەیار , خۆخ , شوتى , سندى , گوێز , لیمۆ , پەتاتە , شیلک , لۆبیا , کەروز , پیاز , کەوەر , گێلاس , مەعدەنوس , گوڵە بەرۆژە چەوەندەر , ئاوى گێزەر ,کدو , گوێزهیندى ).

نتيجة بحث الصور عن الكلويةنتيجة بحث الصور عن الكلويةنتيجة بحث الصور عن الكلوية

سودلە کتێبى (سروشت وتەندروستى) بەدەستکاریەوە.

پێشنیارکراو

دیارده‌ی ساردبوونه‌وه له دین…نیشانەو هۆكارو چارەسەر