دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / چل ساڵى (چلەى تەمەن).

چل ساڵى (چلەى تەمەن).

چل ساڵى : ئەگەر هەموو وێستگەکانى ژیانت لات هیچ وسفر بێت ئەوا وێستگەى 40 ساڵى تایبەت مەندى خۆى هەیە .

تەمەنى 10ساڵى سەرەتایی ئەرکە تەمەنى 20 ساڵى سەرەتایی ئازادییە تەمەنى 30 ساڵى بینینى شتەکانە بەجوانى و روونى تەمنى 60 ساڵى تەواو بەئاگابوونە بەڵام تەمەنى 40 ساڵى چەندین تایبەت مەندى هەیە .

40 ساڵى  خودا لە قورئان گرنگى پێداوەو باسى کردوە {ووصينا الإنسان بوالديه إحسانا حملته أمه كرها ووضعته كرها وحمله وفصاله ثلاثون شهرا حتى إذا بلغ أشده وبلغ أربعين سنة قال رب أوزعني أن أشكر نعمتك التي أنعمت علي وعلى والدي وأن أعمل صالحا ترضاه وأصلح لي في ذريتي إني تبت إليك وإني من المسلمين }الاحقاف :15 .

بەراستى پارانەوەیەکى زۆر کاریگەرە شوکرانە بۆ رابردوو و نعمەتەکانى خودا وە پارانەوە بۆ داهاتوو وە پابەندبوون بە گوێ رایەڵى و بەندایەتى کردن و پابەندبوون بە ئاینى ئیسلام.

40 ساڵى بە پلەى پێغەمبەران دادەنرێ چونکى زۆربەیان لەتەمەنى چل ساڵى بونەتە پێغەمبەر , لە چل ساڵى گەشەى عەقلى مرۆڤ تەواو ئەبێ هێزو توانا جێگیردەبن عەقل لەم تەمەنە پرسیارو لێکۆلینەوەى تەواو دەدات مەگەر کەسێک هیدایەت نەدرابێت.

لە 40 ساڵى واهەست دەکەین لەسەر لوتکەى هەرە بەرزەوە سەیرى خوارەوە دەکەیت و مندالیت دەبینیەوە گەنجێتیت بیر دەکەوێتەوە وا هەست دەکەیت چێژى لەناخدا هەرماوە , کاتێک سەیرى لاکەى ترى دەکەیت بیر لەو تەمەنەت دەکەیتەوە کەماوتە بیر دەکەیتەوە کە تەمەن نزیک بۆ تەوە لە دوا وێستگەى ژیان و پێچانەوە بۆ کۆتایی و ژیانێکى ترى بەرزەخى .

لە 40 ساڵى مرۆڤ تواناى هەیە لەسەر هەموو بەشەکانى ژیانى دەتوانێ لەگەڵى بژێت و گفتوگۆى لەگەڵ بکات .

لە40 ساڵى بۆ یەکەم جار لە شوێنە گشتیەکان گوێمان لێ دەبێ پێمان دەڵێن فەرموو مامە کە بانگێکى نوێیە بەر گوێمان دەکەوێ.

لە 40 ساڵى کێشەى نیوەى تەمەن دەست پێدەکات و نەفست پێت دەڵێت چیت بەدەست هێنا ؟ بۆ خێزانت بۆ ژیانت , پەیوەندیت چۆنە لەگەڵ خودا ؟ ئەم پرسیارانە ناخت دەهەژێنن و بیرت بۆ ئەو رۆژانە دەبەن کەچیت کردوە لە رابردوو ئایا ئەو پلان و بەرنامانەى لە رابردوو هەمان بوو ئا یا بەدەستمان هێنان ؟ یان ساڵەکان رۆیشتن و هیچ هەلێکمان بۆ نەرەخسا تاکو ئامانجمان بهێنە دى.

لە 40 ساڵى مووەکانمان سپى دەبن و وردەوردە رەشى موکان داگیردەکەن  وە چاوەکان بەروە کزى دەچن و دەبێ چاویلکە بکەینە چاومان بۆ خوێندنەوەى ژیانمان .

لە 40 ساڵى نرخى شتەگران بەهاکان هەست پێ دەکەین و مافیان پێ دەدەین نمونە وەک دایک و باوک وە چاکەکردن لەگەلیان و پتەوکردنى پەیوەندى لەگەڵ خوشک و براکان .

لە 40 ساڵى کاتى کۆکردنەوەى بەروبومە سەیردەکەیت ئاخۆ چیمان کرد لەتەمنى رابردوو ئایا بەراست هیچمان چاندوە تاکو بى دروینەوە ئەوجا هەست دەکەیت کە زۆرت لەبەردەم نەماوە لە تواناو کات بۆیە هەست بەنزیک بوونەوە دەکەیت لەکۆتا وێستگە .

ئامۆژگارى بۆ ئەوانەى گەیشتونەتە تەمنى 40 ساڵى :

اسجد وقترب : ئەگەر تاکو ئێستا کەم تەرخەم بوویت بەرامبەر بەخودا دەست پێ بکە و کات ماوە نەفست بگرەوەو خۆت یەکلاى بکەوە لەگەڵ خوا بە پەرستنى و گوێ رایەڵى کردنى وە بگەرێوە بۆ لاى خوا بە گەرانەوەیەکى جوان کەلایەقى ئەوبێت کەلێت خۆش بێ .

واز بهێنە لە گاڵتەو گەپ و قسەى بێ مانا: کاتەکانت بەکار بهێنە بۆ بەدەست هێنانى رەزامەندى خودا , چ سوودیکت لەکات بەسەر بردن برد لەتەمنى رابردوو ئایا بەو کارانەى کردوونت دەتوانى روبەروى خودا ببیتەوە ئامادەیی ئەوەت هەیە ؟

وبالوالدین إحسانا : ئەگەر دایک و باوکت ماون یان یەکێکیان ماوە ئەو تەمەنەى لەبەردەمت ماوە قەرەبووى رابردووى پێ بکەوە بۆیان گەر خراپ بوبیت لەگەلیان وە ئەگەر چاکیش بووت ئەوا ببە بەئارامى بۆیان تاکو بحەسێنەوە لە ژێر سوزو بەزەیت , وە ئەگە دایک و باوکت لە ژیان نەماون ئەوا لە دووعاى خەیر بێ بەشیان مەکەو هەردەم لەیادت بێ کە خودا رەحمیان پێ بکات و بیان باتە بەهەشت و خێریان بۆ بکە ئەگەر حەج و عومرەیان نەکردوە بۆیان بکە .

کاتێکى زۆر تر لەگەڵ خانەوادەکەت بەسەر بەرە : ئەگەر کاتێکى زۆرت بۆ کارەکانى رۆژانە تەرخان کردوە ئەولاترە بۆ خێزانت کاتى زیاتر دابنێیت و لەگەلیان بى , ئەم فەرمودەیت لە با لەیاد نەچێ (کلکم راع وکلکم مسؤل عن رعیته) .

بەخشینەوەى ئەو زانستەى لاتە بۆ نەوەى نوێ و دەوروبەرت و هەموو مرۆڤێک لە ژیاندا چەندین شت فێر دەبێ جائەم شتانە لەرێگاى ئەکادیمیەوەبێت یان تەجەرەبەى ژیان ئەوا پێویستە ئەم شتانە فێرى بووى وەک ئامۆژگارو مامۆستایەک بیبەخشە بە دەوروبەرت.

لەکۆتایدا ئەگەر نەگەیشتویتە تەمەنى 40چل ساڵى ئەوا ئەم دەرفەتە لەدەست خۆت مەدە کە گەنجیت و بەکارى بهێنە بۆ کارى باشەو تواناو وزەت سەرف بکە لە کارى چاکە وە ئەم فەرمودەیەت لەبیر بێت ((اغتنم خمسا قبل خمس شبابك قبل هرمك وصحتك قبل سقمك وغناك قبل فقرك وفراغك قبل شغلك وحياتك قبل موت))

—-

صورة ذات صلةبەرێوەبەر .

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …