کرنوشى لەیاد کردن (سجدة السهو) :
عن النبي (صلى الله عليه وسلم) قال :انما انا بشر مثلكم انسى كما تنسون فاذا نسيت فذكروني .رواە البخاری و مسلم .
واتە : منیش مرۆڤم وەکو ئێوە شتم لەیاد دەچێ , گەر لەیادم چوو یادم بخەنەوە , ئەم فەرمودەیە لەوە هاتوە کە لەنوێژ دا جارى واهەیە لەبیر چونەوەت تووش دەبێت یان کەمى دەکەیت یان زیاد .
پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) بۆمانى روون کردۆتەوە کە چى بکەین لەکاتێک ئەگەر هاتوو لەنوێژدا تووشى سەهوو ببین:
یەکەم : ئەگەر لەرکەعەتى فەڕز هەڵساوەتەوەو تەحیاتى یەکەمى نەخوێندووە :
عبدالله بن بجینە (رضى الله عنه) گێراویەتەوە : پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) لەنوێژێکى دا دوو رکعەتى نوێژى بۆکردین پاشان هەڵسایەوە دانەنیشت بۆ تەحیاتى یەکەم , خەلکیش لەگەڵى هەڵسانەوە , کاتێ نوێژى تەواو کردو چاوەڕێى سەلامدانەوەمان کرد , بەر لەسەلام دانەوە (الله اکبر)ى گوت و دوو سوجدەى بە دانیشتنەوە برد پاشان سەلامى دایەوە . متفق علیه .
دووەم : گەر پێنج رکعەت نوێژ بکات :
عبدالله کورى مسعود (رضى الله عنه) گێراویەتەوە کە : پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) نوێژى نیوەڕۆى پێنج رکەعەت کرد , نەفەرێ پێى فەرموو : ئایا رکعەتەکانى نوێژ زیاتر بوون ؟ پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) فەرمووى بۆچى ؟ پیاوەکە وتى : پێنج رکەعەتت کرد , ئەوجا پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دووسەجدەى بردوو ئەوجا سەلامى دایەوە . متفق علیه.
سێهەم : گەر لەدوو یان سێ رکعەتدا سەلامى دایەوە :
ئەبو هورەیرە (رضى الله عنه) گێراویەتەوە : پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دوو رکعەتى کردن , (ذو الیدین) وتى ئایا نوێژ کورت بونەوە یان لەیادت چوو ئەى پێغەمبەرى خودا ؟ پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) فەرموى : ئا یا (ذوالیدین) راستى گوت ؟ خەلکى وتیان بەڵێ , ئەوجا پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) یڵندبوو دوو رکعەتى ترى کردن , پاشان سەلامى دایەوە , پاشان (الله اکبر)ى گوت وەکو کورنوشى خۆى یان درێژتر کورنوشى بردو ئەنجا هەڵسا . متفق علیه .
هەرکات سەجدەى سەهووت برد ئەوا دووسەجدەیە لەگەڵ سەلام دانەوە .
عمران ى کورى حصین (رضى الله عنه) دەفەرموێت : پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) نوێژى عەسرى بۆکردین لە سێهەم رکعەتدا سەلامى دایەوە و پاشان چووەوە جێگاى خۆى , پێاوێ بەناوى (الخرباق) هەڵسا چووەى لاى ووتى : ئەى پێغەمبەرى خوا , ئەوەى کردبوى بۆى باس کرد دواتر پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) بەتوەریی یەوە دەرچوو عەباکەى رادەکێشا تاگەیشتە خەڵکى فەرموى : ئایا ئەمە راست دەکات ؟ مەبەستى ئەوەبوو کەوا راستە سێ رکعەت نوێژى کردوە ؟ وتیان بەڵێ ئەوجا رکعەتەکى کردو سەلامى دایەوە , پاشان دوو کورنوشى برد , پاشان سەلامى دایەوە . صحیح مسلم.
چوارەم : ئەگەر نەیزانى چەند رکعەتى کردووە ؟
هەروەها سوژدەى سەهوو واجبە ئەگەر گومانى هەبو لە ژمارەى ڕکاتەکان و نەیزانى چەندێکى کردوە ؟ ئەمەش لە ناو نوێژدا , لەبەر ئەوەى بەشێکى نوێژەکەى ئەنجام داوە لە کاتیکدا ڕا ڕا بوە ئایا هەر بەشێکە لە نوێژەکەى یا زیادیە , بۆیە نیەتەکەى لاواز بوە پێویستى بە سوژدە بردنە بۆ قەرەبوو کردنەوە , ئەمەش لەبەر گشتى فەرمودەکەى ئەبو هورەیرە (رضى الله عنه) کە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) فەرمویەتى (إن أحدكم إذا قام يصلي جاء الشيطان فلبس عليه حتى لا يدري كم صلى ؟ فإذا وجد ذلك أحدكم فليسجد سجدتين وهو جالس )، متفق عليه .
واتە : ئەگەر کەسێکتان هەستا نوێژى کرد شەیتان دێت بۆ لاى و نوێژەکەى لێ تێک دەدات تا واى لێ دەکات نازانێت چەند ڕکاتى کردوە جا ئەگەر کەسێکتان واى لێ هات با دوو سوژدە ببات هەر بە دانیشتنەوە یانى پێش سەلام دانەوەى کۆتای.
لەم حالەتەشدا لە نیوان دوو شتدایە :
– یاگومان ((شک)) وە هیچ لایەکى گومانەکەى پارسەنگ نیە , لە حالەتەدا لاى کەمترەکە وەردەگرێت وبیناى لەسەر دەکات , یانى لە رکاتى سێهەم کەوتە شەک نەیزانى لە چەندە رکەعەتەدایە ئەوا دووەم رکعەت حساب دەکات , پاشان پێش سەلام دانەوەى کۆتاى دوو سەجدە دەبات ئەو جا سەلام دەداتەوە , لەبەر فەرمودەى (عن أبي سعيد الخدري قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا شك أحدكم في صلاته فلم يدر كم صلى ثلاثا أم أربعا فليطرح الشك وليبن على ما استيقنثم يسجد سجدتين قبل أن يسلم …..) رواه مسلم.
واتە : ئەگەر کەسیکتان گومانى هەبوو لە نوێژەکەى دا و نەیزانى چەند ڕکاتى کردوە سێ یا چوار با گومانەکەى وە لا بنێت و لە سەر دڵنیایی بونیاد بنێت , پاشان پێش سەلام دانەوە یانى دواى تەحیات دوو سوژدە ببات .
-بەڵام ئەگەر لایەکى گومانەکەى لا زاڵتر و پارسەنگ بوو . ئەوە ئیشى پێ دەکات و بنیادى لەسەر دەکات , یانى سەرەتا نەیزانى لە چەندەم رکعەتدایە بەڵام یەقینى بۆ دروست بوەوە کە لەچەندەم رکعەتە ئەوە نوێژەکەى تەواو دەکات و سەلام دەداتەوە دواى سەلام دانەوە ئەوجا دوو سوژدە دەبات سەلام دەداتەوە , لەبەر ئەم فەرمودەیە ( إذا شك أحدكم في صلاته فليتحر الصواب فليتم عليه ثم ليسلم ثم ليسجد سجدتين) .
واتە : بابەدواى ڕاستەکەى بگەرێت پاشان نوێژەکەى لەسەر بونیاد بنێن ئینجا با سەلام بداتەوە یانى نوێژ تەواو دەکات ئەوجا دوو سوژدە ببات لەدەرەوەى نوێژ.
پێنجەم : کەى سوژدەى سەهوو سوونەتە؟
سوننەتە سوژدەى سەهوو ببردرێت ئەگەر بە سەهوو لە نوێژەکەیدا قسەیەکى شەرعى کرد جێگاى خۆى نەبوو , وەک قورئان خویندن لە ڕکوع و سوژدە , تەحیات خوێندن بە پێوە سەربارى وتنى زیکرە شەرعیەکانى ئەو شوێنە یان لەگەڵ تەحیان قورئان بخوێنێت وەک سورەتە کورتەکان, بۆ نمونە : لەگەڵ تەسبیحاتەکاندا قورئانیش بخوینیت لە رکوع وسوجدە , ئەمەش لەبەر فەرمودەکەى پێغەمبەر ((اذا نسى أحدکم فلیسجد سجدتین)) واتە ئەگەر کەسێکتان لەبیرى چوو با دوو سوژدە ببات .
—-
سود وەرگیراوە لە :
یەکەم :
الوجيز فى فقه السنة والكتاب العزيز (للشيخ عبدالعظيم بدوى). وەرگێران (محمد حسن سەرگەینێلى).
دووەم :
فقه الميسر في ضوء الكتاب والسنة (نخبة من العلماء) . وەرگێران (م . على خان).