گرنگترین ماف کە ئاینى ئیسلام بۆ مرۆڤى دەوێت :
یەکەم : مافى ژیان : خودا مرۆڤى دروست کرد وە ئاینى ئیسلامیشى کردە بەرنامەى ژیان بۆی , بۆیە یەکەم مافى بۆدەستەبەرکرد ئەویش بەدانانى بەرنامەى ژیان بۆى بە ئاینى ئیسلام , بۆیە لەسەر هەموو موسڵمانێکە پارێزگارى بکات لەم مافە بەبێ کەم و کورتى وە خودا بەروونى لە قورئان باسى کردووە {قل تعالوا أتل ما حرم ربكم عليكم ألا تشركوا به شيئا وبالوالدين إحسانا ولا تقتلوا أولادكم من إملاق نحن نرزقكم وإياهم ولا تقربوا الفواحش ما ظهر منها وما بطن ولا تقتلوا النفس التي حرم الله إلا بالحق ذلكم وصاكم به لعلكم تعقلون}الا‌نعام :151.
تەنها یەک حەق لێ خۆش بوونى نیە بۆ کوشتن ئەویش ئەگەر خاونى کوژراو بکوژ عەفوونەکەن ئەوا ئەوکات قاضى بکوژ دەکوژێتەوە وە نابێ کەسى تر لەغەیرى قاضى بەوکارە هەڵسێ.
دووەم : مافى رێزگرتن : مرۆڤ رێزى لێگراوە لەلایەن خودا {ولقد كرمنا بني آدم وحملناهم في البر والبحر ورزقناهم من الطيبات وفضلناهم على كثير م‌من خلقنا تفضيلا} الاسرا‌ء :70.
بۆیە ئاینى ئیسلام قەبولى نیە مرۆڤ بچەوسێتەوە دەبێ مافى بۆ دەستە بەربکرێت.
سێهەم : مافى ئازادى : ئیمامى عومەر (رضى الله عنه) دەفەرموێت {متى استعبدتم الناس وقد ولدتهم أمهاتهم أحرارا}.
واتە : خەلکى دەکەنە عەبد وبەندەى خۆتان کەچى بەئازادى لەدایک بوونە, مەبەستى ئیمامى عومەر ئەوەبوو نابێ مافی کەسى بەرامبەر پێشێل بکەیت ئەگەر بەندەى ژێردەستەى تۆش بێت , ئاینى ئیسلام ئازادى تاکى بەروونى باس کردوە خودا دەفەرموێت {من عمل صالحا فلنفسه ومن أساء فعليها وما ربك بظلام للعبيد} فصلت :46.
چوارەم : مافى فێربوون :ئاینى ئیسلام گرنگى داوە بە فێربوون وە ئاماژەپێ کراوە لەقورئان و سوونە خودا دەفەرموێت {وما كان المؤمنون لينفروا كافة فلولا نفر من كل فرقة منهم طائفة ليتفقهوا في الدين ولينذروا قومهم إذا رجعوا إليهم لعلهم يحذرون} التوبة :122.
واتە :جا ڕه‌وا نیه هه‌رچی ئیمانداران هه‌یه به‌جارێک بچن بۆ غه‌زا (یان بۆ هه‌رکارێکی پێویست)، ده‌ی بۆچی له هه‌ر هۆزو ده‌سته‌یه‌ک، که‌سانێک نه‌چوون بۆ خوێندن تا شاره‌زابن له ئایین تێبگه‌ن و فێر ببن و قه‌ومه‌که‌شیان تێبگه‌یه‌نن و فێریان بکه‌ن کاتێک که گه‌ڕانه‌وه بۆ لایان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان هوشیار ببنه‌وه خۆیان بپارێزن له گوناهو خوا له خۆ نه‌ڕه‌نجێنن.
پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) رۆژى دیارى کردووە بۆ فێربوون وە نەهى لەوە کردوە کە زانست بشاردرێتەوە دەبێت زانست بلاو بکرێتەوە بگەیەندرێتە دەستى کەسانى شارەزاو شایەن بەزانست , وە خودا دەفەرموێت {إن الذين يكتمون ما أنزلنا من البينات والهدى من بعد ما بيناه للناس في الكتاب أولئك يلعنهم الله ويلعنهم اللاعنون} البقرة :159.
واتە: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه به‌رنامه و ڕێنمووییه‌كانی ئاشكرای ڕه‌وانه كراوی ئێمه ده‌شارنه‌وه كه ناردوومانه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكیمان ڕوون كردۆته‌وه له كتێبه‌كاندا، ئا ئه‌وانه خوا نه‌فرینیان لێده‌كات و نه‌فرین كارانیش نه‌فره‌تیان لێده‌كه‌ن…
پێنجەم : مافى خاوەنداریەتى : ئاینى ئیسلام مافى خاوەنداریەتى جێگیر کردوە لەبەرئەوەى ئەم مافە غەریزەیە بۆ مرۆڤ وە هەموو مرۆڤێک حەز بە هەبوونى شت دەکات هەیبێ تاکو ژیانى رۆژانەى پێبەرێ بکات وە ئەم مافە یەکێکە لە کۆلەکەکانى ئابوورى کە ئیسلام گرنگى پێدەدات وەلەسەر ئەم ئەساسە زەکات واجب دەبێت و میرات دروست دەبێت لەبینى تاکەکان.
شەشەم : مافى کارکردن : کارکردن مافى مرۆڤایەتیە بۆیە ئیسلام گرنگیەکى تایبەتى پێ دەدات و حسابى بۆدەکات خودا دەفەرموێت {من عمل صالحا من ذكر أو أنثى وهو مؤمن فلنحيينه حياة طيبة ولنجزينهم أجرهم بأحسن ما كانوا يعملون} النحل :97.
واتە:ئه‌وه‌ی کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه‌ی کردبێت، پیاو بێت یان ئافره‌ت له کاتێکدا بڕوادار بێت، سوێند به خوا به‌ژیانێکی کامه‌ران و ئاسووده له دنیادا ده‌یژێنین، له قیامه‌تیشدا پاداشتیان به‌جوانتر ده‌ده‌ینه‌وه له‌وه‌ی که ئه‌وان ده‌یانکرد.
پێغەمبەران (علیهم السلام) ئادەم زەراعەتى کردوە نوح نەجار بوە داود ئاسەنگەر بووە مو‌سا شوان بوە وە پێغەمبەرمان (صلى الله علیه وسلم) بازرگانى وشوانەتى کردوە , بۆیە نابێت بۆ عیبادەت کارکردن وازلیبهێنین وببینە عابدى بێکردار چونکى کارکردن خۆى عیبادەتە.
{هو الذي جعل لكم الأرض ذلولا فامشوا في مناكبها وكلوا من رزقه وإليه النشور}